22
رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقولئەوسەت
- بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى خۆبەڕێوەبەریی رۆژئاڤا لەبارەى کۆبوونەوە چوار قۆڵییەکەى مۆسکۆ دەڵێت، هەر رێککەوتنێک لەگەڵ تورکیا، شەرعیەتدانە بە داگیرکارییەکانى ئەو وڵاتە لە سوریا
- لاڤرۆڤ لە تورکیایە و ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانى نێوان ئەنقەرە و دیمەشق لە لوتکەى ئەجێنداى کۆبوونەوەکانیدایە
- گرژییەکانى نێوان ئێران و ئازەربایجان دەگاتە لوتکە و باکۆ چوار دیپلۆماتکاریی ئێرانى دەردەکات
عەرەب
- تورکیا هێشتا گڵۆپى سەوزى بۆ دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان هەڵنەکردووە و دەیەوێت سەرەتا لەگەڵ عێراق لەسەر ئەو قەرزەى هاتووەتەسەرى رێکبکەوێت
- هێرشى سەرۆکى پەرلەمانى کوەیت بۆسەر سەرۆکوەزیران، ئاستى قوڵبوونەوەى قەیرانى سیاسى وڵاتەکە ئاشکرادەکات
- ناکۆکى نێوان کەسایەتییە سەربازییەکانى سودان، رێگە بۆ پاشماوەکانى بەشیر خۆش دەکات بەربەست بۆ چارەسەریی سیاسی دروست بکەن
قودسى عەرەبى
- 30 موشەک لە باشوورى لوبنانەوە ئاراستەى ناوچە “داگیرکراوەکانى” فەڵەستین کران وەک وڵامێک بۆ رووداوەکانى مزگەوتى ئەقسا
- فەرماندەى سوپاى ئیسرائیل: ئیسرائیل ئامادەیە و دەتوانێت بەبێ هاوکاریی ئەمریکا لە ئێران بدات
- بەمنزیکانە هەردوو وەزیرى دەرەوەى تورکیا و سوریا کۆدەبنەوە
قەبەسى کوەیتى
- 200 پزیشک و پەرستارى پاکستانى گەیشتنە کوەیت بۆ کارکردن لە کەرتى تەندروستى وڵاتەکە
- سعودییە و ئێران لەسەر خاڵى نوێ رێککەوتن، هەماهەنگى دەکەن بۆ دەستپێکردنەوەى گەشتە ئاسمانییەکانى نێوانیان
- خێزانى کوەیتى باوەشێکى ئارامە.. 651 خێزان منداڵى بێ دایک و باوکیان لەخۆگرتووە و 36ى دیکەش چاوەڕێ دەکەن
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
چاینە دەیلی
- لە سەردانی سەرۆکی فەرەنسا و سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا بۆ پەکین، شی جینپینگی سەرۆکی چین داوای پەیوەندى ھاوبەش و پاراستنی ھەماھەنگیی نێوانیانی کردووە
- دوای پلانی ئەمریکا و تایوان، پەکین دەڵێت ئامادەیە بۆ گرتنەبەری رێکارەکان بۆ پاراستنی سەروەریی نیشتمانی و یەکێتی خاکەکەی
- پەکین پشتیوانی لە رۆڵی یەکێتی ئەوروپا دەکات لەبارەی پرسی دانوستانەکانى ئۆکراینەوە
واشنتن پۆست
- چۆڵکردنی ئەفغانستان لەلایەن ھێزەکانی ئەمریکاوە وانەیەکی تاڵ بوو بۆ واشنتن
- دوای چەند ھێرشێکی موشەکی لە لوبنانەوە بۆ سەر ئیسرائیل، سوپای ئەو وڵاتە بۆردومانی کەرتی غەززە دەکات
- رەخنەگرانی ترەمپ دەڵێن ھەوڵەکانیان بۆ دادگاییکردنی ترەمپ هێشتا کۆتایی نەھاتووە
عەرەب نیوز
- دوای ھێرشەکانی سەر مزگەوتی ئەقسا، ئیسرائیل بە چەند موشەکێک لەلایەن لوبنانەوە کرایە ئامانج
- ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سعودییە و ئێران، سەقامگیریی سیاسی بۆ ناوچەک دەھێنێتە ئاراوە
- حوسییەکانی یەمەن دەڵێن ئامادەن ئاگربەستێکی شەش مانگی بە نێوەندگیریی ئەمریکا لەگەڵ دەسەڵاتدارانی وڵاتەکە رابگەیەنن
گاردیان
- ئێمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا لەسەردانەکەیدا بۆ چین داوای لە شی جینپینگى سەرۆکى چین کردووە کە ھانی روسیا بدات بێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ
- سەرۆکی ئەنجومەنی لۆردانی بەریتانیا دەڵێت دەبێت ئەندامانی ئەنجومەنەکە شارەزاتر و سەربەخۆبن بەھۆی ئەوەی سەرۆکوەزیرانەکانی پێشوو خەریکی پێکھێنانی ھاوپەیمانین
- دوای گفتوگۆی سەرۆکی تایوان لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، پەکین سزا بەسەر باڵیۆزی ئەمریکا لە تایواندا دەسەپێنێت