34
رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقولئەوسەت
- ناکۆکییە توندەکانى نێوان سوننە و شیعە، هەڕەشە لە پەکخستنى پەسەندکردنى بودجەى عێراق دەکات
- سەرۆکى پەرلەمانى کوەیت هێرشدەکاتە سەر سەرۆکوەزیران و بەهۆکارى قەیرانەکانى وڵاتەکە تۆمەتبارى دەکات
- روحانى داواى راپرسى گشتى دەکات بۆ هەڵسەنگەیاندنى سیاسەتى ناوخۆیی و دەرەکى و ئابوورى ئێران
سەباح
- لە سەرەتاى ئەمساڵەوە 1088 فەرمانبەر بە تاوانى گەندەڵی تۆمەتبارکراون، 34 کەسیان بە پلەى بەڕێوەبەرى گشتی بوون
- وەزارەتى گواستنەوەى عێراق سیستمى GPS بۆ سەرجەم بارهەڵگرەکانى وڵات دادەنێت
- یاساى “خانەنشینى و بیمەى کۆمەڵایەتى” ئەرکى سەرشانى حکومەت سوک دەکات
قودسى عەرەبى
- تورکیا بوارى ئاسمانی وڵاتەکەى لەگەڵ سلێمانى دادەخات بەهۆى چالاکبوونى “پارتى کرێکارانى کوردستان”ەوە
- دیاردەى کوشتنى منداڵى تازە لەدایکبوو لە سوریا زیادیکردووە و هەژاریش بە یەکێک لە دیارترین هۆکارەکان دادەنرێت
- ترەمپ بۆ بایدن: تاوانى من ئەوەیە بەرگریی لە نەتەوەکەمان دەکەم و ئێوەش دەتانەوێت لەناوى ببەن
عەرەب
- هەندێک لە لایەنە شیعییەکان داوادەکەن لە بەرامبەر هەڵەبجەدا قەزاى فاو لە بەسرە بکرێتە پارێزگا
- لە دانیمارک موسڵمانە تازەکان رووبەڕووى رەگەزپەرستى و جیاکاریی دەبنەوە
- تورکیا ماڵئاوایی لە غەنووشى دەکات و لاپەڕەیەکى نوێ لەگەڵ پەرلەمانى نوێى تونس هەڵدەداتەوە
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گەڵف نیوز
- دوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆسەر مزگەوتی ئەقسا، چین و ئیمارات داوادەکەن ئەنجومەنی ئاسایش بێتە سەرخەت
- بەهۆی مانگی رەمەزانەوە، هیچ شوێنێک بۆ ئەنجامدانی عەمرە نەماوە و هەموو شوێنەکان پڕبوون
- ئێمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا داوا لە وڵاتانی رۆژئاوا دەکات ئەرێنییانە لەگەڵ چیندا مامەڵە بکەن
فاینەنشیەڵ تایمز
- زێلێنسکی دەڵێت ئەگەر هێزەکانیان گەیشتنە سەر سنوری کریمیا، ئۆکراین ئامادەیە لەگەڵ مۆسكۆدا لەبارەی پرسی ئەو ناوچەیە دانوستان بکات
- لە سەردانێکیدا بۆ ئەمریکا، سەرۆکی تایوان لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کۆبووەوە
- رکابەرەکەی ئەردۆغان لە زیندانەوە دەڵێت، “رۆڵی کورد لە هەڵبژاردنەکانی تورکیادا یەکلاکەرەوە دەبێت”
چاینە دەیلی
- پێشبینی دەکرێت بە سەردانی سەرۆکی فەرەنسا و سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا بۆ چین، پەیوەندییەکانی پەکین و ئەوروپا بەرەوپێشەوە بچێت
- بەشێکی زۆری گەنجانی چین، بەهۆی زۆری پێشبڕکێ لە بازاڕەکانی ئەو وڵاتەدا، لە وڵاتانی دەرەوەدا بەدوای کاردا دەگەڕێن
- حکومەتی ئیتاڵیا بۆماوەیەکی کاتیی چاتی زیرەکی دەستکردی بەمەبەستی سەلامەتی داتاکانیان راگرت
واشنتن پۆست
- پێشبینی دەکرێت دادگاییکردنەوکەی ترەمپ لەگەڵ کەمپەینی بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا یەکانگیربن
- قاچاغچییەکانی دەرمان لە کۆڵۆمبیا دەیانەوێت دەنگیان لە دامەزراوە فەرمییەکانی ئەو وڵاتەدا هەبێت بۆ ئەوەی ئاشتیی بەرقەرار بێت
- چین ئەمریکا بە بەکارهێنانی تایوان، وەک ئامێرێکی پارەراکێشان، تۆمەتباردەکات بۆ کۆمپانیاکانی چەکی ئەو وڵاتە
رۆژنامە تورکییەکان
سوزجو
- ئابوریناسێک: بەهۆی خراپی بەڕێوەبردنی وڵات لەلایەن ئاکەپەوە هەڵاوسان بەرزبووەتەوە
- سەرۆکی پارتی باش بۆ ئەردۆغان: تۆ نیشانەی دەستبەسەرداگرتنی لە تورکیادا
- مێژووناسێکی تورکیا بۆ سوزجو: لە خراپترین قۆناغی تورکاداین
سەباح
- ئەردۆغان: کەمال بەگ بێتە سەر دەسەڵات ناتوانێت موچەش بدات
- لە ئامەد 27 باڵەخانە بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزە دروستدەکرێت
- بەرپرسانی تورکیا رووداوەکانی مزگەوتی ئەقسا ئیدانە دەکەن
یەنی ئوزگور پۆلیتیکا
- سەزائی تەمەللی پەرلەمانتاری هەدەپە: ئەم هەڵبژاردنە هەڵە قبوڵ ناکات!
- لە ماوەی 27 مانگدا بڕیاری ئازادکردنی 138 گیراوی سیاسی لە تورکیا هەڵوەشێندراوەتەوە
- پارتی چەپی سەوز یەکەم نوسینگەی هەڵبژاردنی لە ئەڵمانیا کردەوە
بیرگون
- بەگوێرەی راپرسیەک زۆربەی هاوڵاتیانی تورکیا ئابوری بە کێشەی سەرەکی وڵاتەکە دەزانن
- سەرۆکی کۆمەڵەی مافی بەکارهێنەری تورکیا: لە 100 ساڵی رابردوودا لە تورکیا بەم ئەندازەیە گرانی نەبووە
- دەسەڵاتی تورکیا هەموو هیوایەکی بە پەرشوبڵاوی ئۆپۆزسیۆن بەستووە
رۆژنامە فارسییەکان
ئەبرار
- عێراق لە رووی سایبیریەوە داوای هاوکاری لە ناتۆ دەکات
- ئەمریکا داوا لە ئێران دەکات لە پرۆسەی ئاشتی یەمەندا هاوکار بێت
- سەرۆکوەزیرانی قەزاقستان سەردانی تاران دەکات
ئێعتێماد
- کیومەرز پورئەحمەد دەرهێنەری ئێرانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
- وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سعودیە دوای هەشت ساڵ جارێکی دیکە لە چین کۆدەبنەوە
- دوێنێ هەزار و 103 کەس لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون
ئیتلاعات
- روحانی: ئێران پێویستی بە چاکسازی و گۆڕانکاریە
- لە ماوەی نۆ مانگی رابردوودا زیاتر لە 20 هەزار کچی تەمەن خوار 15 ساڵ لە ئێران هاوسەرگیریان کردووە
- نرخی ئۆتۆمبێل لە ئێران 30٪ زیادی کردووە
جمهوری ئیسلامی
- توندڕەوەکانی ئێران بە رەفتارەکانیان دەبنە هۆی هەڵهاتنی خەڵکی لە ئێران
- لە ماوەی ساڵێکدا لە ئەفغانستان بەهۆی تەقینەوەکانەوە هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە
- لە ماوەی 50 ساڵی رابردوودا لە عێراق زیاتر لە ملیۆنێک کەس بێسەروشوێن کراون