115
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
واشنتن پۆست
- دوای ئامادەبوونی لە دادگا، ترەمپ 34 تۆمەت رەتدەکاتەوە کە دراونەتە پاڵی
- بەهێزکردنی سنورەکانی کریمیا دەرخەری ئەوەن کە روسیا لە لەدەستدانی ئەو دورگەیە دەترسێت
- بەگوێرەى راپۆرتێکی رێکخراوی تەندروستی جیهانیی، 18%ی کەسانی پێگەیشتوو لە جیهاندا نەزۆکن
گاردیان
- لە دادگاییەکەی دوێنیێیدا، دادوەر ترەمپی ئاگادار کردووەتەوە کە دووربکەوێتەوە لە هاندانی خەڵکی مەدەنی بۆ پشێویی لەرێگەی گوتارەکانییەوە
- تۆڕی کۆمەڵایەتی تیکتۆک بەهۆی پێشێلکردنی یاسای تایبەت بە منداڵانی خوار 13 ساڵیی، بە بڕی 12.7 ملیۆن پاوەند سزادرا
- بەهۆی گرژییەکانی نێوان پۆلیسی ئیسرائیل و نوێژخوێنانی مزگەوتی ئەقسا، ژمارەیەک فەلەستینی بەرەبەیانی ئەمڕۆ برینداربوون
عەرەب نیوز
- لە هێرشێکی ئەمریکادا لە ئیدلیب، سەرکردەیەکی باڵای داعش کوژرا
- دوای 10 رۆژ لە وەستان، هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا دەستیپێکردەوە
- سعودیە ئیدانەی هێرشی هێزەکانی ئیسرائیل دەکات بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا لە مانگی رەمەزاندا
ژاپۆن تایمز
- بەشێک لە کۆمپانیا ژاپۆنییەکان پێشوازی لە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکردی ChatGPT دەکەن و بەشێکیان رەتیدەکەنەوە
- رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت لە سەرانسەری جیهاندا، لە 6 کەس یەکێکیان نەزۆکە
- بۆماوەی سێ دەیەیە کۆریای باکور لەسەر ئاستیی دەوڵەت کۆیلایەتی پیادەدەکات
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق: لە سەرەتاى ئەمساڵەوە 6 حاڵەتى توشبوون بە “تاى خوێنبەربوون” تۆمارکراوە و 2 کەسیش گیانیان لەدەستداوە
- بەمنزیکانە هێڵى ئاسمانیی عێراق دوو فڕۆکەى نوێى بەدەست دەگات و کۆى ژمارەى فڕۆکەکانى هێڵەکە دەگاتە 38 فڕۆکە
- حەوت ملیۆن مین لە هەرێمى کوردستان هەیە و زۆرترینیان لە سلێمانییە
شەرقولئەوسەت
- هەولێر و بەغداد جەختدەکەنەوە کە رێککەوتنى دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوت “کاتییە”
- سبەى هەردوو وەزیرانى دەرەوەى سعودییە و ئێران لە پەکین کۆدەبنەوە بۆ کاراکردنى ناوەڕۆکى رێککەوتننامەکەى نێوانیان
- ترەمپ لە بەردەم دادگاى مانهاتن بەرگریی لە بێتاوانى خۆى کرد لە 34 تۆمەت کە ئاراستەى کرابوو
قودسى عەرەبى
- هەولێر و بەغداد نزیکبوونەتەوە لە یەکلاکردنەوەى دۆسیەى نەوت
- روسیا لە چوونى فینلەندا بۆنێو ناتۆ توڕەیە و بەڵێنى رێوشوێنى پێچەوانەوە دەدات
- رۆژئاوا داوا لە تورکیا دەکات پرۆسەى بە ئەندامبوونى سوید لە ناتۆ خێراتر بکات
عەرەب
- هەرێمى کوردستان: ململانێ و گەندەڵی هۆکارى پاشەکشەى هەرێمە بەرامبەر فشارەکانى بەغداد
- ململانێى ناوخۆیی بنەماڵەى حکومڕان، رێگرە لە کۆتاییهاتنى چەقبەستوویی سیاسیی لە کوەیت
- ئیسرائیل لە ئامانجە ئێرانییەکان دەدات و گەلى ئێرانیش بەلایەوە گرنگ نییە
رۆژنامە تورکییەکان
حوریەت
- دووەم ئۆتۆمبێلی تۆگی تورکی دوای ئەردۆغان رادەستی ئیلهام عەلیەف سەرۆککۆماری ئازەربایجان کرا
- کلچدارئۆغلۆ: بەڵێن دەدەم کۆتایی بە نایەکسانی دەهێنم
- پەرلەمانتارانی تورکیا ئامادەکاری ماڵئاوایی لە پەرلەمان دەکەن
سەباح
- ئەردۆغان: گوێمان لە دەنگی سەرکەوتنە
- لە 653 گوند کە بەهۆی بومەلەرزەوە زیانیان بەرکەوتبوو دروستکردنی 13 هەزار و 400 خانوو دەستیپێکرد
- لە مانگی نیساندا ازی دەریای رەش بە خۆڕایی دەدرێتە هاوڵاتیان
سوزجو
- کلچدارئۆغلۆ: لە جەژنی قوربانیدا دوو موچە وەک جەژنانە بە خانەنشینان دەدەین
- هۆداپار کە پشتی بە ئاکەپە بەستووە دەستی بە هەڕەشە کردووە
- رێکخستنی بەربانگی بەکۆمەڵ لەلایەن ئەردۆغانەوە کە هەر کەسێک هەزار و 200 لیرە خەرجی بووە ناڕەزایی لێکەوتەوە
ئەڤرەنسەل
- لە ماوەی سێ مانگدا 700 پزیشکی بەتوانا هەوڵیانداوە تورکیا جێبهێڵن
- دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا جارێکی دیکە داوای ئازادکردنی پەرلەمانتارانی پێشووی هەدەپە کرد
- سەندیکا کرێکارییەکان لە ئێستاوە ئامادەکاری بۆ یەکی ئایار، رۆژی جیهانیی کرێکاران دەکەن
رۆژنامە فارسییەکان
ئارمان ئێمرۆز
- لەگەڵ کردنەوەی خوێندنگاکان ژەهراویکردنی خوێندکاران دەستیپێکردەوە
- خامنەئی: ئابوری نارێک کاریگەری لەسەر کەلتور داناوە
- ساڵ نوێ لە ئێران ساڵی تاقیکردنەوەی رژێم لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەماندا دەبێت
ئەبرار
- سەرما و سۆڵە زیانێکی زۆری بە باخەکانی فستق لە رەفسەنجان گەیاندووە
- وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان باڵیۆزی ئێرانی لە باکۆ بانگهێشت کرد
- بە ئەگەرێکی زۆر وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سعودیە سبەینێ لە پەکین کۆدەبنەوە
ئیتلاعات
- تونس باڵیۆزی خۆی بۆ سوریا دەنێرێت
- خامنەئی: جێبەجێنەکردنی باڵاپۆشی لە رووی شەرعی و سیاسیەوە حەرامە
- ئێران گەورەترین بازاری کاری دەستی لە ئاستی جیهاندا لە نەورۆزدا کردووەتەوە
جمهوری ئیسلامی
- نەتەوە یەکگرتووەکان: پێویستە بە زوترین کات ئازەربایجان رێڕەوی لاچین بکاتەوە
- ئێران بۆ ئەنجومەنی ئاسایش: هێز و بەرژەوەندی خۆمان لە سوریا دەپارێزین
- لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا 95 فەڵەستینی لە کەرتی رۆژئاوا کوژراون