27
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- تورکیا بەردانەوەى ئاوى روبارى دیجلەى زیادکردووە
- سەرۆکى دەستەى دەستپاکیی عێراق: هەماهەنگییمان لەگەڵ 27 لایەنى نێوخۆیی و نێودەوڵەتیی هەیە بۆ گەڕاندنەوەى پارە دزراوەکانى عێراق
- لیژنەى دەستپاکى پەرلەمان دەستپێشخەریی “ئەمەت لەکوێ بوو؟” رادەگەیەنێت
شەرقولئەوسەت
- لێدوانێکى عەبادى لەبارەى بێسەروشوێنەکانى شەڕى داعش، سوننەکان توڕەدەکات
- ئەمڕۆ رۆژێکى مێژوویی دەبێت لە ئەمریکا.. ترەمپ دەچێتە بەردەم دادگا
- ئەردۆغان داوا لە دەنگدەرانى تورک دەکات “وانە بە ئەمریکا بدەن”
جەریدەى کوەیتى
- سەدر چاوى لەوەیە شوێنى خامنەیی بگرێتەوە
- باڵۆنە چینییەکە سەرکەوتووبووە لە گواستنەوەى زانیاریی سەربازیی هەستیارى ئەمریکا
- هواوى لە 2022دا زیاتر لە 23 ملیار دۆلارى لە بوارى توێژینەوە و داهێناندا خەرجکردووە، بەرزترین بڕە لە مێژووى کۆمپانیاکەدا
عەرەبى جەدید
- ڤایرۆسی ماربورگ، مەترسییەکى نوێى جیهانى
- سەدرییەکان داواى روونکردنەوە دەکەن لەبارەى بەشدارییکردنى سودانى لە کۆنگرەیەک کە سەرۆکوەزیرانى ئیسرائیلیش ئامادەبووە
- جەنگى باخموت.. قسەى دژبەیەکى روسیا و ئۆکراین لەبارەى ئەوەى کێ دەستى بەسەردا گرتووە
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
عەرەب نیوز
- دوای بڕیاری کەمکردنەوەی بەرنهەمهێنانی نەوت لەلایەن ئۆپێک پلەسەوە، نرخی نەوت بەرزبووەوە
- لە هێرشێکی نوێی سوپای ئیسرائیل بۆسەر شاری نابلوس دوو هاوڵاتی فەلەستینی کوژران
- بەهۆی مانگى رەمەزانەوە هۆتێلەکانی مەککە لە سعودیە زۆرترین قەرەباڵغی بەخۆیانەوە بینیوە لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا
دەیلی تەلەگراف
- نیگێل لاوسۆن، وەزیری پێشووی خەزێنەی بەریتانیا و نوسەر و رۆژنامەنووسی بەریتانیا لە تەمەنی 91 ساڵیدا کۆچی دواییکرد
- ئەو کۆمپانیایانەی رووبارەکانی بەریتانیا پیس دەکەن، روبەڕوی سزای “بێ سنوور” دەبنەوە لەلایەن حکومەتەوە
- دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دەڵێت “ئامادەیە لە دژی نادادیی شەڕ بکات”
چاینە دەیلی
- سەردانی هەریەک لە سەرۆکی فەرەنسا و سەرۆکی یەکێتی ئەوروپا بۆ چین، هاندەر دەبن بۆ زیادکردنی کاریی پێکەوەیی لەگەڵ چیندا
- شی جینپینگ، سەرۆکی چین پێشوازی دەکات لە ژمارەیەک هونەرمەندی عەرەب و داوایان لێدەکات ئاڵوگۆڕی کلتوریی لەگەڵ چیندا بکەن
- بەهۆی کەمبوونەوەی ژمارەی دانیشتووان لە چین، ژمارەی خوێندکاران لە قوتابخانەکانی ئەو وڵاتە کەمیکردووە
واشنتن پۆست
- دۆناڵد ترەمپ گەیشتە شاری نیویۆرک بۆ ئەوەی لەبەردەم دادگادا ئامادەبێت
- کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن سعودیە و وڵاتانی دیکەوە رەنگە ببێتە کۆسپ لەبەردەم رێگریی لە هەڵاوسان
- دوای چاندنەوەی دایکەخانە تێیاندا، پێنج توشبووی نەخۆشی ئایدز لە ئەمریکا بەتەواوی چاکبوونەتەوە
رۆژنامە تورکییەکان
حوریەت
- بەهۆی کارکردنى کرێکاران لە دەرەوەی وڵات پرۆژەکانی تورکیا روبەڕوی قەیران بووەنەتەوە
- پێویستە پارتە سیاسییەکان تاوەکو کاتژمێر پێنجی ئێواوەی 9ى نیسان لیستی کاندیدەکانیان پێشکەش بکەن
- پارتی کرێکارانی تورکیا کە هاوپەیمانی هەدەپەیە بە لیستێکی جیاواز بەشداری هەڵبژاردن دەکات
سەباح
- یەکەم و دووەم ئۆتۆمبێلی تۆگی تورکی رادەستی ئەردۆغان و هاوسەرەکەی کران
- ئەمڕۆ فینلەندا وەک 31مین ئەندامی ناتۆ رادەگەیەندرێت
- تورکیا، روسیا، ئێران و سوریا لە مۆسکۆ جارێکی دیکە کۆبوونەوە
سوزجو
- ئەردۆغان دەچێتە هەر جێگەیەک 200 لیرە بەسەر منداڵاندا دابەش دەکات
- قسەکانی نورەدین نەباتی وەزیری گەنجینە و ئابوری تورکیا کە گوتی هەڵاوسان کەم دەکرێتەوە راست دەرنەچوو
- راپۆرتێکی سوزجو: بە بەرماڵێک ناتوانن تاوانەکانیان بسڕنەوە
ئەڤرەنسەل
- ئەو کەسانەی لە بۆدروم هێرشیان کردە سەر کرێکارانى کورد دەستگیرکران
- پارێزەرێک: لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکان فشاری سەر سۆسیالیستەکان زیاد دەکات
- خۆراکی باش ناگاتە دەستی ئەو منداڵانەی لە ناوچەی زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەدا دەژین
رۆژنامە فارسییەکان
ئەبرار
- مامۆستایانی گرێبەست لە ئێران شەش مانگە موچەیان وەرنەگرتووە
- ئەمریکا دەیان ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی پێشکەوتووی رەوانەی سوریا کرد
- فڕۆکەیەکی سیخوڕی ئەمریکا لە ئاوەکانی ئێران لە کەنداو بینرا
ئێمرۆز
- نرخی کەلوپەلی نێو ماڵ 40٪ بەرزبووەتەوە
- وەزیری پەروەردە و فێرکردنی ئێران دەستیلەکارکێشایەوە
- پەرلەمان لەبارەی پرسی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی بیانی بۆ ئێران کۆدەبێتەوە
ئیتلاعات
- فاینەنشیەڵ تایمز: سعودیە لە ئێران نزیک و لە رۆژئاوا دووردەکەوێتەوە
- رێکخراوی کرێکارانی ئێران: پێویستە موچەی کرێکاران زیاد بکرێت
- مەترسی داتەپین لەسەر نۆ هەزار و 480 شار و گوندی ئێران هەیە
ئێعتێماد
- حکومەت بەنیازە لە رێگەری پرۆژەیەکەوە نوسینگەی خانوبەرە لە ئێران نەهێڵێت
- ئەندامێکی کۆمەڵگەی رۆحانیەتی ئێران: پێویست بوو لە زستاندا هەوڵی باڵاپۆشکردنی ژنان بدرایە
- پەرلەمان لەبارەی گۆڕینی پشووی هەفتە لە پێنجشەممە و هەینی بۆ هەینی و شەممە کۆدەبێتەوە