49
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- حکومەتی عێراق داوا لە پەرلەمان دەکات پەلە بکات لە تێپەراندنی بودجە
- عێراق خۆبەخشانە بەرهەمهێنانی نەوت کەمدەکاتەوە
- ڤیزای جیهانی: 81%ی عێراقییەکان هەژماری بانکییان نییە
شەرقولئەوسەت
- نیگەرانی هەیە لەو لێپێچینەوە یاساییانەی سودانی بەرامبەر رەخنەگرانی بەکاریدەهێنێت
- پەرلەمانی عێراق دەستدەکات بە گفتوگۆ لەسەر یەکەم پرۆژە بودجەی وڵاتەکە بۆ سێ ساڵی داهاتوو
- نۆ ملیۆن و 400 هەزار کەس لە ماوەی 10 رۆژی رەمەزاندا سەردانی مەککەیان کردووە
قودسی عەرەبی
- دوو سکاڵا لە سودانییەوە دژ بە رەخنەگرێک و شرۆڤەکارێک
- لە ماوەی هەفتەیەکدا لە عێراق 22 حاڵەتی توندوتیژی خێزانی تۆمارکراوە
- بەرپرسێکی عێراقی داوا دەکات دەست بە دروستکردنی چەک بکرێت لە ناوخۆ
دەستور
- بودجەی عێراق لەژێر نەشتەری پەرلەمانە، حکومەتیش دەخوازێت گۆڕانکاری لە پرۆژەی بودجەدا نەکرێت
- سودانی کۆبوونەوە لەگەڵ پارێزگارەکان دەکات و حەوت بڕیار دەردەکات لەبارەى دۆسیەی ئاو و پشکی عێراق
- هەشت کرێکار لەژێر دارپەردوی مۆڵێکی تەواو نەکراوی داڕماوی بەغداد رزگارکران
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
عەرەب نیوز
- دووەم راوێژکاری سوپای پاسدارانی ئێران، کە هەفتەی رابردوو بەهۆی هێرشێکی ئیسرائیل لە سوریا بریندار بووبوو، گیانی لەدەستدا
- لەدوای لێکنزیکبوونەوەی سعودیە و ئێران، رۆژی یەکشەممە، وەزیری دەرەوەی هەردوو وڵات پەیوەندییەکی تەلەفونیان ئەنجامدا
- لەدوای کوشتنی پزیشکێک لەلایەن ئیسرائیلەوە لە مزگەوتی ئەقسا، خۆپیشاندان لە شارە عەرەبییەکانی ئەو وڵاتە دەستیپێکرد
فاینەنشیەڵ تایمز
- دوای ئامادەبوونی لەبەردەم دادگا، دۆناڵد ترەمپ، دەگەڕێتەوە بۆ فلۆریدا بۆ بەردەوامی کەمپینی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی
- بڕیارە لەناکاوەکەی ئۆپێک پلەس بۆ کەمکردنەوەی 1 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و سعودیە زیاتر دەکات
- روسیا دەستدەگرێت بەسەر پاسپۆرتی بەرپرسانی وڵاتەکەی، بۆ ئەوەی لە حکومەت هەڵنەگەڕێنەوە و نەتوانن بچنە دەرەوەی وڵات
یابان تایمز
- وەزیری دەرەوەی یابان داوا لە چین دەکات ئەو بازرگانە یابانییەى کە مانگی رابردوو دەستگیری کردبوو، بەزوترین کات ئازاد بکات
- کۆریای باکور خەریکە لەسەر فەرمانی کیم جۆنگ ئونی سەرۆک، وێستگەیەکی کارلێککەری ناوەکی تەواو بکات
- شرۆڤەکارانی سەربازیی چین خەریکی وانە وەرگرتنن لە شکست و سەرکەوتنەکانی روسیا لە شەڕی ئۆکرایندا
واشنتن پۆست
- هاوڵاتیانی ویلایەتەکانی ئیلیۆنۆیس، ئیندیانا و ئارکانساسی ئەمریکا خەریکی پاککردنەوەی پاشماوەکانی ئەو زریانەن کە بەهۆیەوە 31 کەسی کوشت
- وەزارەتی دادی ئەمریکا دەڵێت بەڵگەنامەیان دۆزیوەتەوە کە ترەمپ هەوڵیداوە بەربەست بخاتە بەردەم پرۆسەی دادگاییکردنەکەیەوە
- سەرەڕای کەمی بەڵگەی ساختەکاریی لە هەڵبژاردنەکانی پێشوودا، کۆمارییەکانی ئەمریکا داوای رێکاریی توندتر بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو دەکەن
رۆژنامە تورکییەکان
سەباح
- ئەردۆغان: پێویستە کلچدارئۆغلۆ ئاشکرای بکات کە بەڵێنی چی بە هەدەپە داوە
- ئەردۆغان: لە 14ی ئایاردا گەل وڵامی ئەوانە دەداتەوە کە داوای ئازادی دەمیرتاش دەکەن
- رەخنە لە کلچدارئۆغلۆ دەگیرێت کە دوای خۆکاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی دەستی لە سەرۆکایەتی جەهەپە هەڵنەگرتووە
سوزجو
- کلچدارئۆغلۆ: چاوم لە بەڕماڵەکە نەبوو لە کاتی وێنەگرتندا
- خەرجی منداڵێکی تازە لەدایکبوو شەش هەزار و 645 لیرەیە کە دەسەڵات دەڵیت سێ منداڵ دروست بکەن
- بەرپرسێکی پێشووی هەواڵگری تورکیا: هوداپار لەلایەن حزبوڵلاوە بەڕێوە دەبرێت
ئاکشام
- فڕۆکەی جۆری ئێف35 کێشەی هەیە و حەماوەی هەڵدەستێت
- لە کاتی هەڵبژاردنی ناوی کاندیدەکانی پارتی باش بۆ پەرلەمان شەڕ روویدا
- شەڕڤان دربێسیێ بەرپرسێکی ‘پەکەکە’ی لە حەسەکە کوشت
پۆلیتیکا
- باڵی ژنانی پارتی چەپی سەوز بەیاننامەی هەڵبژاردنی خۆی ئاشکرا کرد
- نوری مەحمود گوتەبێژی یەپەگە: ئەگەری هەیە تورکیا بکاتە سەر رۆژئاڤا
- گوتەبێژی پارتی چەپی سەوز: سیستمە تاکلایەنەکە کۆتایی پێدەهێنین
رۆژنامە فارسییەکان
شەهروەند
- بەم زووانە وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سعودیە کۆدەبنەوە
- لە 10 ساڵی رابردوودا 10 هەزار کەس بەهۆی رووداوەکانی هاتوچۆ ل جەژنی نەورۆزدا گیانیان لەدەستداوە
- ئەمساڵ ملیۆنێک و 600 هەزار ئۆتۆمبێڵ لەلایەن ئێرانەوە دروست دەکرێن
خوڕاسان
- 10 ملیۆن کەس لە نەورۆزدا سەردانی مەزارگەکانی مەشهەدیان کردووە
- سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا خۆی بۆ وەرگرتنی پۆستی سکرتێری ناتۆ کاندید دەکات
- یۆهان رێنک دەرهێنەری سویدی فیلمێک لەبارەی سەدام حسێن دروست دەکات
ئیتلاعات
- سوپای پاسداران هەڕەشەی تۆڵە سەندنەوە لە ئیسرائیل دەکات کە دوو ئەفسەری ئێرانی لە سوریا کوشتووە
- شەش ملیۆن کەس لە پشووی نەورۆزدا سەردانی مۆزەخانەکان و شوێنەوارە مێژووییەکان کردووە
- دوای پشووی نەورۆز ئەگەری زۆربوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران لە ئارادایە
ئەفکار
- هەزار و 100 ئۆتۆبۆسی کارەبایی لە تاران زیاد دەکرێن
- ئێران دەیەوێت تاوەکو ساڵی داهاتوو ئاستی بازرگانی لەگەڵ قەتەر بگەیەنێتە سێ ملیار دۆلار
- سەرۆکی بانکی ناوەندی ئێران: هەوڵ دەدەین رێژەی هەڵاوسان بۆ 20٪ تاوەکو 30٪ کەم بکەینەوە