51
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- پێشبینیدەکرێت پاش جەژنی رەمەزان بودجەی عێراق پەسەند بکرێت
- عێراق کەناڵی وشکانیی خۆی وەکو سەرچاوەیەکی تازەی داهات بەکاردەهێنێت
- هاتوچۆی عێراق دەڵێت بەرپرسیارێتیی دروستبوونی قەرەباڵغیی لەئەستۆ ناگرین
شەرقولئەوسەت
- رێککەوتنێکى سەرەتایی کراوە “بۆ دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى کوردستان”
- مشتومڕی نێوان سوننە و شیعە لە عێراق دەستیپێکردووەتەوە
- نیویۆرک لە رووی ئەمنییەوە خۆی بۆ خۆرادەستکردنەکەی ترەمپ ئامادە دەکات
عەرەب
- فشاری ئەمریکا و سکاڵای کۆمپانیا گەورەکان “بەغداد و هەولێر ناچاردەکەن لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان رێکبکەون”
- هەڵبژاردنەکان درێژە بە سەردەمی نائومێدی لە عێراق دەدەن
- سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی لە ئێران بەڵێنی سزادانی ژنانی بێ سەرپۆش دەدات
قودسی عەرەبی
- حەلبوسی تۆمەتبار دەکرێت بە رێگریکردن لە تێپەڕاندنی بودجە
- میلیشیاکانی ئێران ئامادەکاریی دەکەن بۆ راگەیاندنی “بەرخودانی جەماوەری ئیسلامی ” لە حەسەکە
- گەردەلولی ناوخۆی ئیسرائیل هەڕەشەیە بۆ سەر حکومەت
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
عەرەب نیوز
- بەبۆنەی جەژنی ئەکیتۆوە ئاشورییەکانی عێراق لە دهۆک ئاهەنگ دەگێڕن
- هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل هاوڵاتییەکی فەلەستینی لە دەروازەی مزگەوتی ئەقسا دەکوژن “ژمارەی کوژراوانی فەلەستین لەمساڵدا گەیشتووەتە زیاتر لە 90 کەس”
- لە هێرشێکدا لە پارێزگای بەلوچستانی ئێران لەسەر سنوری پاکستان “ئێران چوار سەربازی پاکستانی دەکوژێت”
ئۆبزێرڤەر
- قەیرانی دایەنگەی منداڵان لە بەریتانیا سەریهەڵداوە “خێزانەکان سەدان میل دەبڕن بۆ ئەوەی منداڵەکانیان بگەیەننە دایەنگە”
- خستنەکاری کێڵگەیەکی نەوتیی تازە لە بەریتانیا تەنگ بەیاسای دەردانی گازی کاربۆنی هەڵدەچنێت
- بەگوێرەی راپرسییەک هاوڵاتییانی بەریتانیا متمانەیان بە پارتی پارێزگارانی بەریتانیا نەماوە
سەندەی مۆرنینگ پۆست (چین)
- چین و سەنگافورە پەیوەندییەکانیان لە بوارەکانی زانست و تەکنەلۆژیادا بەهێزتر دەکەن
- پارتی کۆمۆنیستی چین داوا لە یابان دەکات چیدیکە دەست لە کاروباری دەرەوەی پەکین وەرنەدات
- گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و چین بووەتە بەربەست لەبەردەم گەشەسەندنی کۆمپانیا تەکنۆلۆژییەکانی وەکو تیکتۆک
ئۆرشەلیم پۆست
- سەرباری هەڵپەساردنی چاکسازییەکانی دەسەڵاتی دادوەریی “خۆپیشاندانی بەرفراوان لە ئیسرائیل بەردەوامە”
- لە سەروبەندی قەیرانی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیلدا، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل دڵنیایی دەداتە هاوتا ئەمریکییەکەی کە وڵاتەکەی وەکو رێنیشاندەری دیموکراسی دەمێنێتەوە
- لە هەفتەیەکدا بۆ جاری سێیەم ئیسرائیل هێرشی ئاسمانیی کردە سەر چەند ناوچەیەکی سووریا
رۆژنامە تورکییەکان
سوزجو
- ئەگەر هەیە سکاڵاکان لە دادگای دەستوری لەدژی کاندیدەکانی سەرۆککۆمار زیاد بکات
- ئەو کەسەی تەقەی لە باڵەخانەی پارتی باش کرد ئازادکرا
- هەڵاوسانی ساڵانە لە ئەستەنبوڵ 73%یە
سەباح
- ئەردۆغان هەدەپەی بە تیرۆریست لەقەڵەمدا و دەڵێت: گەل رێگە نادات کڵچدارئۆغلۆ لەگەڵ تیرۆر مامەڵە بکات
- وێنەی کلچدارئۆغلۆ کە لەسەر بەرماڵێک وەستاوە کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە
- منداڵێکی دوو مانگ کە لە هاتای لەژێر باڵەخانەیەکی روخاودا رزگارکرابوو رادەستی خانەوادەکەی کرایەوە
حوڕییەت
- نزیکەی حەوت هەزار و 500 یەکەی نیشتەجێبوون بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزە لە خارپێت بنیاتدەنرێن
- لە ئەستەنبوڵ پەیکەری پیاوێک دۆزرایەوە کە مێژووەکەی بۆ سەردەمی ئیمپراتۆری رۆم دەگەڕێتەوە
- لە ئێستاوە گەشتیاران لە کەپەدوکیا هۆتێل و ڤێلایان بۆ جەژنی رەمەزان گرتووە
ئاکشام
- ئەردۆغان: لە قەندیلەوە سڵاو بۆ کەمال کلچدارئۆغلۆ دەنێرن
- تاوەکو جەژنی رەمەزان هەموو باڵەخانە رووخاوەکان لە هاتای پاک دەکرێنەوە
- چین 50 هەزار کۆنتەینەر بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکانی شەشی شوبات دەنێرێت