119
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- پارتە سیاسیەکانی هەرێم ئەگەڕێنەوە بۆ یاسایەکی هەڵبژاردنی “ماوەبەسەرچوو”
- لیژنەی نەوتی پەرلەمانی عێراق: بەرزکردنەوەی نرخی “موشتەقاتەکانی نەوت” لە پرۆژەیاسای بودجە، نادادپەروەریە بەرامبەر بە هاوڵاتیان
- راوێژکارێکی سودانی: زیانەکانی سوتانی گاز ساڵانە بە 12ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت
شەرقولئەوسەت
- ترەمپ سێشەممە خۆی رادەستی دادگا دەکات…دیموکراتەکان دەترسن دادگاییکردنەکە شانسی سەرکەوتنی ترەمپ لە هەڵبژاردنەکان زیادبکات
- عێراق بەردەوامە لە پلانی “سەپاندنی یاسا” لە دیالە
- شەڕەقسە لە نێوان ئێران و ئازەربایجان تونددەبێتەوە
عەرەب
- سەردانەکەی قائانی بۆ عێراق، نامەیەکی دڵنیاکەرەوەیە بۆ هێزە لایەنگرەکانی
- دواخستنی بودجە لە پەرلەمان لەلایەن حەلبوسی هێزەکانی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی توڕەدەکات
- “سەحە شینەکە” تویتەر بەشدەکات لە نێوان ئەرستۆکراتییەکان و بەکارهێنەرە ئاساییەکان
قودسی عەرەبی
- عەسائیبی ئەهلی حەق: قۆناغی “دەستشکانەوە” لەگەڵ کوردستان کۆتایی هاتووە
- مالکی پابەندبوونی حیزبەکەی بە بڕیارەکانی بنبڕکردنی بەعس دووپاتدەکاتەوە
- عەمار حەکیم: دۆسیەی ئابوری گەورەترین ئاڵنگاری بەردەم عێراقە
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گەڵف نیوز
- هەفتەی داهاتوو دۆناڵد ترەمپ، بەهۆی پێدانی پارە بە ژنێک بۆ بێدەنگکردنی لەبارەی پەیوەندی نێوانیان، روبەڕوی دادگا دەکرێتەوە
- حکومەتی ئیمارات لە مانگی نیسانەوە نرخی سوتەمەنی بۆ هاوڵاتییانی وڵاتەکەی کەمدەکاتەوە
- ئیمارات هاوکاری فریاگوزاری تەندروستی و خۆراک بۆ قوربانیانی بومەلەرزەکەی ئەفغانستان دەنێرێت
واشنتن پۆست
- رۆژی سێشەممە دۆناڵد ترەمپ لەبەردەم دادگادا ئامادە دەبێت
- گواستنەوەی کارگەیەکی چەک لە ویلایەتی کارۆلاینەی ئەمریکا بۆ شارۆچکەیەک کە مۆڵەتی پێدانی چەک تێیدا ئاسانە، مشتومڕ بەدوای خۆیدا دەهێنێت
- گەردەلول و زریانی بەهێز شەش ویلایەتی ئەمریکای گرتەوە و تاوەکو ئێستا سێ کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە
چاینە دەیلى
- دوای سەردانی سەرکردە باڵاکانی ئیسپانیا، مالیزیا و سەنگافور بۆ چین، پەیوندییە هەماهەنگییەکانی نێوان وڵاتان سەرنجی جیهان رادەکێشێت
- شی جینیپینگ، سەرۆکی چین جەخت لە خوێندن و جێبەجێکردنی فیکرەکانی دەکاتەوە
- سەردانەکەی سەرۆکی تایوان بۆ ئەمریکا، ناڕەزایی و خۆپیشاندانی زۆری هاوڵاتییانی چینی لە ئەمریکا بەدوای خۆیدا هێنا
گاردیان
- سەرۆکی پارتی ئۆپۆزسیۆنی بەریتانیا دەڵێت، حکومەت خەریکە روبارەکانی ئەو وڵاتە دەکاتە ئاوەڕۆ بەهۆی زۆر تێچونی زۆری پاشەڕۆوە
- یاریگای ویمبڵدۆنی لەندەن، قەدەغەی یاریکردن لەسەر یاریزانانی تێنسی روسیا و بێلارس هەڵدەگرێت
- تەرمی هەشت کەس کە پێدەچێت کۆچبەر بن، لە نێوان ئەمریکا و کەنەدا لە روبارێکدا دۆزرانەوە
رۆژنامە تورکییەکان
یەنی ئوزگور پۆلیتیکا
- هاوپەیمانی رەنج و ئازادی: دەنگدەرانی دەرەوەی وڵات پێویستە تۆماری دەنگەکانیان بدۆزنەوە
- هۆداپار 20 کاندیدی لەنێو لیستی ئاکەپەدا دەبێت
- پارتی چەپی سەوز: ئامانجمانە لە ئامەد 12 کورسی بەدەست بهێنین
ئەڤرەنسەل
- هێرشی چەکداری کرایە سەر باڵەخانەی پارتی باش لە ئەستەنبوڵ
- ئەو خوێندکارانەی بەشە ناوخۆییەکانیان بە زیانلێکەوتووانی بومەلەرزە دراوە ناڕەزایەتی دەردەبڕن
- لە مانگێکدا لیرە لە بەرامبەر دۆلار 2٪ و لە بەرامبەر ئۆرۆ 4.3٪ بەهای لەدەستداوە
سوزجو
- ئاکشنەر بۆ ئەردۆغان: بە گولە دەستیان بە بانگەشەی هەڵبژاردن کرد، ئەردۆغان هێرش مەکە خۆت وەرە
- کلچدارئۆغلۆ: بە هێرشی چەکداری ناتوانن مەرال ئاکشەنەر، سەرۆکی پارتی باش بترسێنن
- سەرۆکە کۆمۆنیستەکەی شارەوانی دێرسم موچەی کارمەندانی بە رێژەی 85٪ زیاد کرد
حوریەت
- ئەردۆغان: 30 ساڵە هەموو بەڵێنەکانی خۆمان بردووەتەسەر
- حکومەت سێ هەزار و 500 مامۆستای خاوەن پێداویستی تایبەت دادەمەزرێنێت
- بەهۆی ئەوەی ئەندامێتی لە ناتۆدا پەسەند کرد، فینلەندا بە تورکی سوپاسنامەیەکی بۆ تورکیا نارد