53
رۆژنامە عەرەبییەکان
31ی ئازاری 2023
شەرقولئەوسەت
- موقتەدا سەدر چاودێریی دۆخی ناوخۆی عێراق و هەلومەرجی ئیقلیمی دەکات بەمەبەستی گەڕانەوە بۆ نێو گۆڕەپانی سیاسی
- حکومەتەکەی سودانی هەوڵدەدات پەیوەندییەکانی لەگەڵ گروپە چەکدارەکانی شیعە بەهێزتر بکات و پەیوەستیان بکات بە دامەزراوەکانی دەوڵەتەوە
- وەزارەتی ناوخۆی عێراق مۆڵەتی پزیشکی دەداتە ئەو کارمەندانەی ئاڵودەی مادەی هۆشبەر بوون
عەرەب
- تاکە دەستکەوتی کابینەکەی سودانی گەڕاندنەوەی سیستەمە “خراپەکەی” سانت لیگۆیە بۆ هەڵبژاردنەکان
- بەهۆی یاسا تازەکەی هەڵبژاردنەوە لە عێراق هێزە تەقلیدییەکان هەژموونی زیاتری خۆیان دەسەپێنن
- حزبە تازەپێگەیشتووەکانی عێراق ماکیاجی دەسەڵات دەکەن
قودسی عەرەبی
- بزووتنەوەی ئیمتیداد بەنیازە سکاڵا لەسەر سودانی تۆماربکات “بەهۆی ئەوەی بەشداریی لەکۆنگرەیەکدا بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل”
- باڵیۆزانی سعودیە و ئێران لە بەغداد پێکەوە بەربانگ دەکەنەوە
- سوپای میسر دەیان قوتابخانەی گۆڕیوە بۆ بنکەی سەربازی و منداڵانی لە خوێندن بێبەشکردووە
زەمان
- پارتی دیموکراتی کوردستان و جوڵانەوەی بابلیون “لەسەر یاسای هەڵبژاردنەکان” بە زمانێکی توند یەکتر تۆمەتبار دەکەن
- کریستیانەکانی عێراق رێوڕەسمی فراوان بەبۆنەی “کۆنترین جەژنەوە” سازدەکەن
- وەبەرهێنانی عێراق داوای بەهێزکردنی پەیوەندییەکانیان دەکات لەگەڵ کۆریای باشوور