75
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
31ی ئازاری 2023
عەرەب نیوز
- فەرمانبەران و خانەنشینانی سەربازیی لوبنان بەھۆی کەمکردنەوەی موچەکانیانەوە خۆپیشاندانی فراوان ئەنجامدەدەن
- دوای بڕیاری دادگاکەی پاریس عێراق و تورکیا رێککەوتنی تازە لەبارەی ھەناردەکردنی نەوتی عێراق ئیمزادەکەن
- دادگایەکی ئیسرائیل دوو هاوڵاتیی وڵاتەکەی بە “تیرۆر” تۆمەتبار دەکات بەھۆی ئەوەی ھێرشیانکردووەتە سەر خێزانێکی فەلەستینی
یوئێس ئەی تودەی
- پێناچێت لە رووی یاساییەوە قەدەغەکردنی چەک لە ئەمریکا ھیچ چانسێکی ھەبێت
- دەستەی سوێندخۆرانی گەورەی نیویۆرک دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بە تاوانبار دەناسێنن
- پاش زریانەکەی میسیسیپی “کە ٣١ کەسی کوشتبوو” پێشینیدەکرێت زریانێکی بەهێزتر لەو ویلایەتەی ئەمریکا بدات
چاینە دەیلی
- سەرۆکوەزیرانی چین: لەم شڵەژاوییەی جیھاندا دڵنیایی دەدەینە وڵاتانی ئاسیا کە دۆخی ئابوری و سیاسیی سەقامگیر دەبێت
- پارتی کۆمۆنیستی چینی کەمپەینێک بۆ خوێندن و جێبەجێکردنی فیکری شی جینپینگی سەرۆک رادەگەیەنێت
- چین و بەرازیل “لەبری دۆلار” مامەڵە بازرگانییەکانیان بە دراوی ناوخۆی وڵاتەکانیان رایی دەکەن
تایمز
- وەزیرانی بەریتانیا ھۆشداریی دەدەنە قوتابخانەکانی وڵاتەکە لەبارەی گۆرینی رەگەز بۆ فێرخوازەکانیان
- حکومەتی بەریتانیا تەمەنی خانەنشینبوون دەکاتەوە بۆ ئەوکەسانەی نەیانخوێندووە
- ئەو رۆژنامەنوسەی لەلایەن رووسیاوە بەتۆمەتی سیخوڕیی دەستگیرکرا رەنگە روبەڕوی 20 ساڵ زیندانیکردن ببێتەوە