59
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- پەرلەمانى عێراق پەسەندکردنى چوار یاسا دەکاتە کارى لە پێشینە: بودجە، خانەنشینى، لێبوردنى گشتى و دادگاى فیدراڵى
- پێشوازى لە بڕیارەکەى ئەنجومەنى پیرانى ئەمریکا دەکرێت بۆ هەڵوەشاندنەوەى “دەسەڵاتى بەکارهێنانى هێزى سەربازی لە عێراق”
- عێراق و کوەیت هەر کارێکى هونەریی کە زیان بە پەیوەندییەکانى نێوان هەردوو وڵات بگەیەنێت رەتدەکەنەوە
شەرقولئەوسەت
- دانیشتووانى ئەستەنبوڵ لە ترسى بومەلەرزە بەلێشاو روو لە پارێزگاکانى دیکە دەکەن، لە ئەدرنە هیچ خانوویەک بۆ کرێ نەماوە
- هەزاران زیندانى لە لوبنان لەژێر هەڕەشەى مەرگدان، حکومەت ناتوانێت پارەى ئەو کۆمپانیایانە بدات کە خواردن دابین دەکەن
- کۆمارییەکان هۆشداریی لە بڕیارى هەڵوەشاندنەوەى “دەسەڵاتى بەکارهێنانى هێزى سەربازی لە عێراق” دەدەن و دەڵێن کاریگەریی لەسەر وەڵامدانەوەى ئێران دەبێت
قودسى عەرەبى
- کۆبوونەوەى وەزیرانى دەرەوەى سوریا و تورکیا و روسیا دووشەممەى داهاتوو بەڕێوەدەچێت
- ئەڵمانیا رێگە بە مامۆستایانى موسڵمان دەدات “حیجاب” بپۆشن
- عێراق و عومان لێکتێگەیشتنێکیان ئیمزاکرد بۆ گەڕاندنەوەى “پارە دزراوەکانى عێراق”
عەرەب
- لوبنان لەسەر تەختى مردنە.. نە چاکسازیی هەیە نە سەرۆک
- قەیرانى وشکەساڵى لە تونس بەردەوامە، داواى راگەیاندنى بارى نائاسایی ئاویی دەکرێت
- “ئەمازیخى” پاش چەندین دەیە لە قەدغەکردن، بە ئاشکرا دەگەڕێتەوە بۆ لیبیا
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
عەرەب نیوز
- سعودیە ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکات کە میلیشیا جولەکەکانی ئیسرائیلییەهاوردەکان لە مانگی رەمەزاندا دەیکەنە سەر فەلەستینییەکان لە قودس
- شێخ محەمەد بن زایدی سەرۆکی ئیمارات کوڕەگەورەکەی بەناوی شێخ خالد وەک شازادەی جێنشینی ئەبوزەبی دەستنیشانکرد
- سعودیە لە شەوانی رەمەزاندا بازاڕێک بۆ نمایشی خواردن، کەلوپەل و جلوبەرگی کلتوریی وڵاتەکەی لە ریازی پایتەختدا کردەوە
دەیلی تەلەگراف
- حکومەتی بەریتانیا وەک رێگاچارەیەک بۆ پرسی ژینگە، سزای ئەو ماڵانە دەدات کە لەبری کارەبا، گازی سروشتیی بەکاردەهێنن
- کۆمپانیایەک لە بەریتانیا، گۆشتی خراپبووی بۆ چەند مارکێتێک دابینکردووە و ئەوانیش بێ ئەوەی ئاگاداربن فرۆشتویانە
- چەندین قوتابخانە لە بەریتانیا بەبێ ئاگاداری دایکان و باوکان، رێگەیان داوە بە گۆرینی رەگەزی منداڵان و “خستویانەتە مەترسییەوە”
چاینە دەیلی
- بەگوێرەى راپرسییەک متمانەی هاوڵاتییانی چین بە حکومەت، ریزبەندی یەکەمی جیهانی گرتووە
- پرۆژەیاسایەکی کۆنگرێسی ئەمریکا داوا دەکات کۆسپ لەبەردەم گەشەسەندنەکانی چیندا دابنێت
- باڵیۆزی چین لە بەریتانیا دەڵێت، حکومەتی بەریتانیا هەڵەیە کە دەڵێت تیکتۆک مەترسی بۆسەر نهێنیە کەسییەکان دروستدەکات
واشنتن پۆست
- جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەبارەی چاکسازییەکانی دەسەڵاتی دادوەری ئیسرائیل ناکۆکی کەوتە نێوانیانەوە
- ئەمریکا دەڵێت، خوێندکارێکی بەرازیلی لە واشنتن سیخوڕی بۆ روسیا کردووە
- سەرەڕای زۆری روداوی کوشتن لە ئەمریکا، بەدەمەوەهاتنی خێرا نییە بۆ چارەسەری دیاردەی توندوتیژی چەکداریی
رۆژنامە تورکییەکان
بیرگون
- زاواکەی ئەردۆغان بەهۆی تاوانبارکردنیان لە فرۆشتنی نەوتی هەرێم سکاڵا تۆماردەکات
- کلچدارئۆغلۆ و موحەڕەم ئینجە کە هەردووکیان کاندیدی پۆستی سەرۆکایەتین کۆبوونەوە
- سەرۆکی مەهەپە بەهۆی فراوانکردنی هاوپەیمانی کۆمار تووڕەیە و بە لیستێکی جیاواز بەشداری لە هەڵبژاردنەکان دەکات
ئەڤرەنسەل
- 330 پارێزەر: نابێت ئەردۆغان بۆ جاری سێیەم خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی هەڵبژێرێت
- ئەو پێنج کارمەندەى پۆلیس لە ئامەد منداڵێکی 14 ساڵیان ئەشکەنجەدا و دەستگیرکرابوون، ئازاد کران
- هێڵى هەژاری لە تورکیا بۆ خانەوادەیەکی چوار کەسی نۆ هەزا و 590 لیرەیە
میللیەت
- موحەرەم ئینجە بۆ کلچدارئۆغلۆ: لە کاندیدی سەرۆکایەتی ناکشمەوە
- کەشوهەوای ساردی بەڵقان بووە هۆی بارینی بەفرێکی زۆر لە هەندێک پارێزگای تورکیا
- پێدەچێت ژمارەی ئەو کەسانەی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کاندید دەکەن، زیاد بکات
سوزجو
- سەرۆکی پارتی باش: پێویستە وەزیرەکان دەست لە پۆستەکانیان بکێشنەوە، دواتر خۆیان بۆ پەرلەمان کاندید بکەن
- راپرسیەک: موحەرەم ئینجە سەرۆکی پارتی نیشتیمان لە دەنگی ئەردۆغان و کلچدارئۆغلۆ کەم دەکاتەوە
- ئەندامێکی حزبوڵلا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا هەڕەشەى سەربڕین لە کلچدارئۆغلۆ و ئاکشەنەر دەکات