26
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- حیزبەکانى هەرێم لەسەر سیستمى هەڵبژاردن رێکنەکەوتوون.. کورسى کۆتا و کاراکردنەوەى کۆمسیۆن و هەموارى یاساى هەڵبژاردن ئاستەنگ بۆ دانوستانەکان دروست دەکەن
- ئەشواق جاف، ئەندامى کۆمیتەى ناوەندیی پارتى دەڵێت “پارتى مکوڕە کە دەبێت ئەمساڵ هەڵبژاردن بکرێت”، محەمەد حەکیم، گوتەبێژی کۆمەڵی دادگەریی ئاشکرایدەکات “بایکۆتى هەڵبژاردن بژاردەیەکى کراوەیە”
- چین و هیندستان کڕیارى گەورەى نەوتى عێراقن و نیوەى هەناردەى نەوتى عێراق بۆ ئەو دوو وڵاتە دەچێت
شەرقولئەوسەت
- بەغداد و هەولێر دانوستانەکانیان لەسەر دۆسیەى نەوت دەستپێدەکەنەوە پاش یەکلابوونەوەى سکاڵایەکى نێودەوڵەتى لە بەرژەوەندى حکومەتى ناوەند
- سەدر پلانى بایکۆتکردنى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانى نییە، بەڵام بەپێویستى نازانێت بە ناوى رەوتى سەدرەوە بەشداریی بکەن
- بەهۆى بومەلەرزەوە لە سوریا، 10,024 کەس گیانیان لەدەستداوە، 4,191 کەس لە ناوچەکانى دەرەوەى دەسەڵاتى رژێم، 394 کەس لە ناوچەکانى رژێم، 5,439 کەس کە لە توکیا ئاوارەبوون
جەریدەى کوەیتى
- تاران هانی رژێمی سوریا دەدات بە تۆمەتی “دزینی نەوت” ی كێڵگەكانی “رۆژئاڤا” سكاڵایەكی هاوشێوەی ئەوەی عێراق و توركیا لە دژی ئەمریكا لە دادگا نێودەوڵەتییەكان تۆماربكات.
- بەهۆى مەترسییەکانى راگرتنى هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان، نرخى نەوت لە بازاڕى جیهانیدا بەرزدەبێتەوە
- نەوتى کوەیت 37 سەنت دادەبەزێت و نرخى بەرمیلێک نەوتى وڵاتەکە دەگاتە 76.18 دۆلار
عەرەب
- کۆمپانیا بیانییەکان کە لە کێڵگە نەوتییەکانى هەرێمى کوردستان کاردەکەن، بەرهەمهێنانى نەوت رادەگرن بەهۆى نەمانى تواناى “عەمبارکردن”
- موشەکى دوورمەودوا و تانکى قورس: رۆژئاوا پلانى درێژخایەن بۆ ئۆکراین دادەنێت
- میسرییەکان سەربارى سەختى دۆخى ئابوورییان، بەڵام پابەندن بە دابونەریتەکانى مانگى رەمەزان و رۆژووگرتن
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
عەرەب نیوز
- بەهۆی بازرگانیکردن بە حەبی کەپتاگۆن، حزبوڵای لوبنان لەگەڵ دوو ئامۆزای بەشار ئەسەد خرانە لیستی رەشی ئەمریکاوە
- رێکخراوێکی کرێکاریی نێودەوڵەتیی لێکۆڵینەوە لە خراپ مامەڵەکردن لەگەڵ کرێکارانی فەلەستینی لە ئیسرائیل دەکات
- سعودیە ئیدانەی هەڵکوتانەسەر مزگەوتی ئەقسا دەکات لەلایەن ئیسرائیلییە هاوردەکانەوە
فاینەنشیەڵ تایمز
- خۆپیشاندانەکەی دوێنیی پاریس لە دژی زیادکردنی تەمەنی خانەنشینی شەڕ و ئاڵۆزیی نێوان خۆپیشاندەران و پۆلیسی لێکەوتەوە
- جێرمی هەنتی، وەزیری خەزێنەی بەریتانیا بڕە پارەی کاشی نوێ بۆ زیادکردنی موچەی کارمەندانی تەندروستی دابیندەکات و مامۆستایان پشتگوێ دەخات
- زیاد خستنە بازاڕی دانەوێڵە لەلایەن ئۆکراینەوە، بازرگانی کشتوکاڵی وڵاتانی دراوسێ دەخاتە مەترسییەوە
چاینە دەیلی
- شی جینپینگ، سەرۆکی چین بەڵێنی پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ لێک نزیکبوونەوەی سعودیە و ئێران دووپات دەکاتەوە
- شارەزایان دەڵێن چین وەک یەکەم ناوەندی گرنگی بەرهەمهێانی جیهانی دەمێنێتەوە سەرەڕای هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ پەکخستنی
- دۆخی مافەکانی مرۆڤ لە ئەمریکا روبەڕوی پاشکشەیەکی زۆر بووەتەوە
واشنتن پۆست
- واشنتن پۆست لێکۆڵینەوەیەکی ورد لەبارەی هێز و توانای چەکی AR15 بڵاودەکاتەوە کە لە روداوی تەقەکردنەکانی ئەمریکادا زۆر بەکاردێت
- دوای کوشتنی ئەو ژنە چەکدارەی کە دووشەممە 6 کەسی لە قوتابخانەیەکدا لە ناشڤیلی ئەمریکادا کوشت، هەوڵەکانی پۆلیس بەرز دەنرخێنرێت
- ئەو ژنەی کە لە روداوی تەقەکردنەکەی ناشڤیلدا 6 کەسی کوشت، بەشێوەیەکی یاسایی 7 جۆر چەکی كڕیوە لەکاتێکدا لەژێر چاودێری پزیشکی دەرونیدا بووە
رۆژنامە تورکییەکان
ئایدنلک
- پەکەکە بە پشتگیریکردن لە کلچدارئۆغلۆ دەیەوێت ئۆجالان ئازاد بکات
- کلچدارئۆغلۆ بە بەردەوامی باسی ئازادکردنی دەمیرتاش دەکات
- سەرۆکی پارتی وەتەن: دەبێت رێگری هەدەپە بکرێت پارەی بانگەشەی هەڵبژاردن لە دەوڵەت وەربگرێت
قەرار
- سەرۆکی پارتی دیموکرات: ئاکەپە بدۆڕێت یەکسەر داوای سیستمی پەرلەمانی دەکات
- کلچدارئۆغلۆ: داهاتی دەوڵەت نابێت بۆ “چەتەکان” بێت، پێویستە بدرێتە هاوڵاتییان
- جێگری سەرکی جەهەپە: کلچدارئۆغلۆ بە جیاوازی رێژەی 10٪ سەردەکەوێت
حوریەت
- ئەمڕۆ کلچدارئۆغلۆ لەگەڵ موحەرەم ئینجە کە خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کاندید کردووە کۆدەبێتەوە
- لە یۆنان هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە 21ی ئایاردا ئەنجام دەدرێت
- بۆتۆکس کردن زیان بە مێشکی مرۆڤ دەگەیەنێت
سوزجو
- نرخی لەحم بەعجین بۆ چوار کەس بووەتە 1000 لیرە
- ژمارەی هاوپەیمانەکانی ئەردۆغان بووە بە چوار کەس
- پەرلەمانتارێکی پارتی باش دەستیلەکارکێشایەوە