50
زووم:
کاردانەوەکانی راپۆرتەکەی گۆڤاری فۆرن پۆڵسی لەبارەی هەرێمی کوردستان بەردەوامە، بەرپرسێکی ئەمریکی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا و لە وەڵامی رۆژنامەنووسێکی کورددا دەڵێت، “عێراق، بەهەرێمی کوردستانیشەوە، هاوبەشێکی ستراتیژیی ئەمریکایە، ئێمە پابەندبوونێکی درێژخایەنمان بۆ ئەو ناوچەیە هەیە”.
لەهەمان ئەو کۆنگرە رۆژنامەنووسییەدا، دیار کوردە کە پەیامنێری کەناڵی رووداوە، لەبارەی بڕیارەکەی ژووری بازرگانیی نێودەوڵەتیی لە پاریس پرسیار دەکات، ڤێدانت پاتێل جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامدا دەڵێت، لەوکاتەی بڕیارەکە دەرچووە داوامان لە هەردوو حکومەتی عێراق و تورکیا کردووە هەناردەی نەوت لە رێگەی بۆریی عێراق- تورکیا بەردەوامبێت “پچڕانی خستنەڕووی وزەی جیهانیی خزمەت بە بەرژەوەندیی هیچ لایەک ناکات”.