74
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان “ئەنجامدەدرێت” سەربارى ناکۆکییەکان
- هەرێمى کوردستان بە کۆمپانیا نەوتییەکانى راگەیاندووە هەناردەکردنى نەوت رابگرن
- تائێستا پرۆژەیاساى بودجە لەنێو دۆڵابەکانى پەلەماندایە و بەسەر پەرلەمانتاراندا دابەشنەکراوە
شەرقولئەوسەت
- کوڕى پەنابەرێکى پاکستانى وەکو یەکەم موسڵمان دەبێتە سەرۆکوەزیرانى سکۆتلەندا
- هێزە تەقلیدییەکانى عێراق لە رێگەى “سانت لیگۆ”ەوە هەژموونى خۆیان بەسەر دەسەڵاتدا دەسەپێننەوە
- مۆسکۆ سوورە لەسەر بڵاوەپێکردنى چەکى ئەتۆمى لە خاکى بیلارووسیا
قودسى عەرەبى
- پاش تۆمەتەکانى ئەمریکا، هەرێمى کوردستان رەتیدەکاتەوە ئەشکەنجەدان لە زیندانەکانیدا هەبێت
- رێکخەرى ئەنجومەنى ئاسایشى نیشتمانى ئەمریکا: بایدن بە توندى سوورە لەسەرمانەوەى سەربازەکانی ئەمریکا لە سوریا
- فەرماندەیەکى سەربازیی روسیا: چەکى وامان هەیە دەتوانێت ئەمریکا وێران بکات
عەرەب
- پەسەندکردنى یاساى هەڵبژاردنەکان لە عێراق لەسەر بنەماى زۆرینە، پێشبینى شەپۆلێکى فراوانى ناڕەزایەتى لێدەکرێت
- حوسییەکان لە بایەخى رێککەوتنى سعودییە – ئێران کەمدەکەنەوە: نا بۆ ئاشتى بەبێ جێبەجێکردنى مەرجەکانمان
- درامایەک شەڕەقسە لە نێوان عێراقی و کوەیتییەکان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا دروست دەکات
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
عەرەب نیوز
- بەهۆی ئاڵۆزی و خۆپیشاندانی بەردەوامەوە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل چاکسازییەکانی دەسەڵاتی دادوەریی دواخست
- وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا هۆشداری دەدات کە تونس خەریکە دەکەوێتە دەستی ئیخوان موسلمین
- لە رۆژی چوارشەممەوە، هاوڵاتییانی لوبنان کاتژمێرێک کاتەکانیەن پێش دەخەن، دوای ئەوەی حکومەت لە بڕیاری دواخستنی گۆڕینی کاتەکە بۆ مانگێک پاشگەزبووەوە
فاینەنشیەڵ تایمز
- دوای ئەوەی خۆپیشاندەرانی ئیسرائیل حکومەتیان ئیفلیج کرد، ناتانیاهۆ چاکسازییەکانی کەرتی دادوەریی دواخست
- هەمزە یوسف وەک یەکەم سەرکردەی موسوڵمان بوو بە سەرۆکی گەورەترین پارتی ئەو وڵاتە کە پارتی نەتەوەیی سکۆتلەندیییە
- تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد خەریکە جێگەی 300 ملیۆن کارمەند لە وڵاتە گەورەکاندا دەگرێتەوە
ساوس چاینە مۆرنینگ پۆست
- سەردانی بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ چین بەنهێنی هێڵدراوەتەوە، چونکە چاوەڕوانی بەرەوپێشچونێکی ئەوتۆی لێناکرێت
- دوای سێ ساڵ دور لە چاوی کامێراکان، جاک مای سەرمایەدار و دامەزرێنەری ماڵپەڕی بازرگانی عەلی بابا، دوێنی لە قوتابخانەیەک دەرکەوتەوە
- بەهۆی کەمبوونەوەی ژمارەی خوێندکاران لە چین، بەشێک لە قوتابخانەکان تێکەڵی یەکتری دەکرێن
واشنتن پۆست
- لە روداوێکی تەقەکردندا لە قوتابخانەیەکی شاری ناشڤیلی ویلایەتی تێنەسیی ئەمریکا، شەش کەس کوژران کە سیانیان خوێندکاری 9 ساڵان بوون
- لەسەردانێکیدا بۆ ئەفریقا، کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا بەڵێندا بە سەدان ملیۆن دۆلار وەبەرهێنان لە ئەفریقادا بکات
- جگە لە مەترسی تیکتۆک بۆسەر ئەمریکا، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئەمریکاش مەترسیین بۆ سەر وڵاتەکە
رۆژنامە تورکییەکان
سوزجو
- دەسەڵات 149 ملیار و 300 ملیۆن لیرە بۆ کۆکردنەوەی دەنگ خەرج دەکات
- کیلۆیەک گۆشتی گوێرەکە لە تورکیا گەیشتە 600 لیرە (31.42 دۆلار)
- پارتی باش لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان سکاڵای لە دژی دووبارە کاندیدکردنەوەی ئەردۆغان تۆمارکرد
سەباح
- ئەردۆغان بەردی بناغەی چەندین یەکەی نیشتەجێبوون لە شاری سەمسور دادەنێت
- 27ـی نیسان جۆرێکی دیکەی درۆنی تورکی نمایش دەکرێت
- لە ئەڵمانیا گەورەترین مانگرتنی گشتی دژی سیاسەتەکانی حکومەت بەڕێوەدەچێت
ئەڤرەنسەل
- یەکێتی پزیشکانی تورکیا هوشداری لەبارەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لەنێو زیانلێکەوتووانی بومەلەرزە دەدات
- لە روحا 100 هەزار داری فستق بۆ دروستکردنی باڵەخانەی نیشتەجێبوون لەناودەبرێن
- کارمەندان و خانەنشینان داوا دەکەن جەژنانەیان لە هەشت هەزار 500 لیرە کەمتر نەبێت
حوریەت
- پاش 49 رۆژ لە بومەلەرزە، لە هاتای و سەمسور و مەلەتی قوتابخانەکان کرانەوە
- تورکیا ناڕەزایەتی بەرامبەر پێشکەشکردنی مەدالیای شەرەف لەلایەن فەڕەنساوە بە یەپەگە و یەپەژە نیشاندا
- وەزارەتی گەشتیاری و دارستانەکان: لە هۆتێل و شوێنە گەشتیارییەکاندا ئاو زۆر بەفیڕۆ دەدرێت