زووم, ئاژانسەکان
شەوی رابردوو دەیان هەزار خۆپیشاندەر رژانەوە سەر شەقامەکانی ئیسرائیل، دوای ئەوەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانى وڵاتەکە، وەزیری بەرگری لەپۆستەکەی دورخستەوە.
یواڤ گەڵانتی، وەزیری بەرگری، پێشتر هەڵوێستی خۆی لەدژی پلانە مشتومڕاوییەکەی ناتانیاهۆ دەبڕیوە بۆ گۆڕانکارى لە کەرتی دادوەریی وڵاتەکەیدا.
Protest in Tel Aviv – Israel has moved to an intense stage of protests after Netanyahu’s sacking of the defense minister. pic.twitter.com/z6P45VlmV4
— Ashok (@ashoswai) March 26, 2023
دوای 12 هەفتە بەردەوامی خۆپیشاندانی سەدان هەزار کەس بۆ رەتکردنەوەی پلانەکە، خۆپیشاندەران شەوی رابردوو لەبەردەمی ماڵی ناتانیاهۆ لە شاری ئۆرشەلیم گردبوونەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، ئیسحاق هێرزۆگ، سەرۆککۆمارى ئیسرائیل، داوای لە حکومەتی وڵاتەکەی کرد کە چاکسازییەکان رابگرێت.
لە پەیامێکدا لە تویتەر رایگەیاند، “لە پێناو یەکێتی گەلی ئیسرائیل و بەرپرسیاریەتی سەرشانمان، داوا دەکەم دەستبەجێ ئەو پرۆسە یاساییە رابگریت، چونکە چاوی هەموو خەڵکی ئیسرائی لەسەر تۆیە.”
ראינו הלילה מחזות קשים מאד.
אני פונה לראש הממשלה, חברי הממשלה וחברות וחברי הקואליציה: התחושות קשות וכואבות. דאגה עמוקה אופפת את כל העם. הבטחון, הכלכלה, החברה – כולם מאויימים. עיני כל העם בישראל נשואות אליכם. עיני כל העם היהודי נשואות אליכם. עיני כל העולם נשואות אליכם.
— יצחק הרצוג Isaac Herzog (@Isaac_Herzog) March 27, 2023
هەر لەو بارەیەوە ئەمریکا رایگەیاند، زۆر بە قوڵی نیگەرانی ئەم دۆخەی ئیسرائیلە و دوای سازانی کرد بۆ وڵاتەکە.
بەگوێرەى پلانی گۆڕانکارییەکە کە حکومەت بە “چاکسازی” ناوى دەبات، حکومەتی وڵاتەکە دەسەڵاتی تەواوی دەبێت بەسەر ئەو لیژنەیەی کە دادوەرانی وڵاتەکە دەستنیشان دەکات. گۆڕانکارییە دەسەڵاتی دادوەری وڵاتەکەش لاواز دەکات کە نەتوانێت لێپرسینەوە لە بەرپرسە باڵاکاندا بکات، ئەگەر بۆ پۆستەکانیان نەگونجان دوریان بخاتەوە. ئەم پرسە لەکاتێکدایە، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل روبەڕوی چەندین کەیسی گەندەڵیی بووەتەوە. هەر ئەمەش خڵکی ئیسرائیلی توڕەکردووە دژی ئەنجامدانی ئەو گۆڕانکارییانەی سیستمی دادوەریی وڵاتەکەن.
Protests broke out in Israel after Prime Minister Benjamin Netanyahu fired the defense minister, who had called for a stop to the government’s divisive planned judicial overhaul. https://t.co/B3zAnVxTfD pic.twitter.com/yrQ2vkdO0S
— The New York Times (@nytimes) March 27, 2023
یەکێک لە خۆپیشاندەرانی شەوی رابردوو بە کەناڵی بی بی سی گوت، هەنگاوەکانی ناتانیاهۆ هەموو ئەو سنورانەی تێپەڕاندووە کە ئیسرائیل وەک وڵاتێکی دیموکراسی خاوەنیەتی.
راشیگەیاندووە، “ئێمە داکۆکی لە دوایین بەشی بچوکی دیموکراسی دەکەین کە هەمانە، ناتوانم بڕۆم و لەم دۆخەدا بخەوم. ناتوانم هیچ کارێک بکەم تا ئەم شێتییە رانەگرین.”
وەزیری بەرگری ئیسرائیل رۆژی شەممە رایگەیاند، دژی گۆڕانکارییەکانە و بەرپرسانی باڵای بەرگری وڵاتەکەی ناڕازین لەسەر ئەم دۆخە و زۆر نیگەرانن.
ناتانیاهۆش لەوەڵامی وەزیری بەرگریدا رایگەیاند، چیتر منتمانەی پێی نەماوە وەک وەزیر و لە پۆستەکی دوری خستەوە. بەڵام وەزیری بەرگری لە تویتەردا رایگەیاند، “پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل هەمیشە کاری لەپێشینەی ژیانی بووە و هەر واشدەبێت.”
ناتانیاهۆ دەیەوێت پلانەکانی چاکسازی لە کەرتی دادوەری وڵاتەکەیدا لە کۆتایی ئەم مانگەدا بنێرێتە پەرلەمان و گۆڕانکارییەکان بە یاسایی بکرێن.