27
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- هەرێم متمانەی خۆی دووپاتدەکاتەوە بە گەیشتن بە رێککەوتنێکی گشتگیر لەگەڵ بەغداد
- بانکی نێودەوڵەتی پابەندبوونی خۆی دووپاتدەکاتەوە بە پشتگیریکردنی سیستمی بەرێوەبردنی دارایی لە عێراق
- پسپۆڕان: کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو پێشێلی رێنماییەکانی بانکی ناوەندی دەکەن
شەرلقوئەوسەت
- هەولێر بەدوای لێکتێگەیشتنەوەیە لەگەڵ بەغداد بۆ رانەگرتنی هەناردەی نەوتەکەی
- ئێران پلانی هەیە بۆ سەپاندنی سزا بەسەر ئەو کەسانەی کە “حیجاب” ناکەن بە جۆرێک سزاکە دەگاتە شەش هەزار دۆلار
- نوێنەرێکی نەتەوەیەکگرتووەکان: روبەڕوی گەورەترین قەیرانی ئاسایشی خۆراک بووینەتەوە
عەرەب
- رەوتی سەدر ئامادەیی نییە لە خۆپیشاندانەکانی عێراق، دژ بە هەمواری یاسای هەڵبژاردن
- بڕیارەکەی دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لەبارەی نەوتی کوردستان فشارەکانی سەر هەولێری کردووە بە دوو هێندە
- کورد دەترسێت بڕیارەکەی دادگا نێودەوڵەتییەکە لەلایەن هەندێک لایەن بەکاربهێنرێت بۆ دەستکەوتنی “تەنازول”ـی زیاتری کورد
قودسی عەرەبی
- شاندە کوردییەکەی بەغداد گفتوگۆ دەکەن لەبارەی بڕیارەکەی دادگا نێودەوڵەتییەکە بۆ راگرتنی هەناردەی نەوتی کوردستان
- عێراق بە دوای زیندووکردنەوەی بازرگانییە لە نێوان بەغداد و ئەنقەرە
- لە عێراق درامایەک رادەگیرێت بەپاساوی “سوکایەتی بە خەڵکی خوارووی عێراق “
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
عەرەب نیوز
- بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، وەزیری بەرگریی وڵاتەکەی بەهۆی بەرهەڵستی چاکسازیی کەرتی دادوارەیی لە پۆستەکەی دورخستەوە
- فەلەستینییەکان لە کەرتی رۆژئاوا روبەڕوی هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل دەبنەوە
- کۆمپانیای ئارامکۆی سعودیی رێککەوتنێک لەگەڵ دوو کۆمپانیای چینیدا دەکات بۆ دامەزراندنی پاڵاوگەیەکی نەوتیی لە چین
گاردیان
- بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستی بەریتانیا هۆشداریی دەدەن کە لە ماوەی 13 ساڵی داهاتوودا وڵاتەکە روبەڕوی کەمیی زیاتر لە نیو ملیۆن ستافی تەندروستی دەبێتەوە
- بەشێکی زۆر لە ویلایەتی میسیسیپی ئەمریکا بەهۆی زریان و رەشەباوە وێران بووە و جۆ بایدن، باری نائاسایی راگەیاندووە
- ناتۆ لەبارەی لێدوانەکانی سەبارەت بە بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی تاکتیکیی، رەخنە لە پوتین دەگرێت
چاینە دەیلی
- شی جینپینگ، سەرۆکی چین کۆمپانیا بیانییەکانی جیهان دڵنیادەکاتەوە کە وڵاتەکەی بەڕویاندا کراوە دەبێت
- دوای هەڵوەشاندنەوەی سەردانێکی لولا داسیلڤا، سەرۆکی بەرازیل بۆ چین بەهۆی نەخۆشییەوە، سەرۆکی چین هیوای چاکبوونەوەی بۆ دەخوازێت
- وەزارەتی دەرەوەی چین دەڵیت وڵاتەکەیان پێشوازی لەهەر کۆمپانیایەکی بیانی دەکات کە دەیەوێت بازرگانی لە وڵاتەکەیاندا بکات
واشنتن پۆست
- بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل روبەڕوی کۆمەڵێک ئاڵۆزی و ئاڵنگاری سیاسی بووەتەوە
- قوربانیانی زریانەکەی ویلایەتی میسیسیپی ئەمریکا روبەڕوی ماوەیەکی دوور و درێژ دەبنەوە بۆ گەڕانەوە بۆ دۆخی ئاساییان
- ئەمریکا و هاوپەیمانە رۆژئاواییەکانی هۆشداری بە پوتین دەدەن لەبارەی لێدوانە “مەترسیدارەکانی” سەبارەت بە بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمیی
رۆژنامە تورکییەکان
ئەڤرەنسەل
- کلچدارئۆغلۆ بەدواداچوون بۆ 418 ملیار دۆلاری دەوڵەت دەکات کە دیار نەماوە
- کارمەندانی رێگەی ئاسن، ئاسمانی و زەمینی لە ئەڵمانیا دەستیان بە مانگرتن کرد
- لە تورکیا کیلۆیەک هەڵوژە گەیشتووەتە 1000 لیرە
سوزجو
- گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆمار: ئێمە (ئاکەپە) و هودا پار لە دڵەوە هاوبەشین
- ئەلیف ئەربەکان لەدژی فاتیح ئەربەکانی برای دەوەستێتەوە کە بەشداری لە هاوپەیمانێتیەکەی ئەردۆغان بووە
- تاوەکو ئێستا چوار کەس ناویان بۆ کاندیدی سەرۆکایەتی تورکیا تۆمارکردووە
سەباح
- لەنێوان 17 و 20 نیسان جەژنانە دەدرێتە کارمەند و خانەنشینان
- ئەردۆغان: هیچ وڵاتێک بە ئەندازەی ئێمە نەیتوانیوە لە بەرامبەر کارەساتی بومەلەرزە خۆی کۆبکاتەوە
- باخچەلی: کلچدارئۆغلۆ کاندیدی زاڵمەکانە
حوریەت
- بەهۆی بەرزبوونەوەی کرێی یەکەى نیشتەجێبوون پەیوەندی کرێچی و خاوەن خانوو لە خراپترین دۆخدایە
- لە هاتای دەست بە دروسکردنی 1004 خانووی بچوک لەسەر 28 مەتر چوارگۆشە بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرجە دەکرێت
- کلچدارئۆغلۆ: جیاوازی ناکەین و دەبینە دەنگی هەموو هاوڵاتییەکی تورکیا