زووم،ئاژانسەکان:
بیست ساڵ لەمەوبەر جەنگی هێزەکانی ھاوپەیمانان بەسەرۆکایەتی ئەمریکا دژ بە “رژێمی پێشووی عێراق” دەستیپێکرد، لەو کاتەدا چەندین سەرکردە و کەسایەتی جیھانی رۆڵی سەرەکیان لە جەنگەکەدا بینی، ئێستاش ھەر کەسەیان ژیانێکی جیاواز بەسەر دەبەن، لێرەدا باس شێوازی ژیانکردنی ئەو کەسانە دەکەین.
جۆرج بۆش
رۆژنامەی گاردیان: جۆرج بۆش پەشیمانە لە هەڵگیرساندنی جەنگ لە عێراق
جۆرج بۆش سەرۆکی پێشوتری ئەمریکا
بۆشی کوڕ و سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا، بڕیاری ھەڵگیرساندنی جەنگی عێراقی دەرکرد، ئێستا لە باخەکەی خۆی لە نزیک داڵاس دەژی، زۆرینەی کاتەکانی بە وێنەکێشان و یاری گۆڵف بەسەر دەبات، ھەرچەندە ئەو پێی وایە کە بریاڕەکەی دروست بووە، ھیچ ھۆیەک نیە وای لێبکات داوای لێبوردن بکات،بەڵام رۆژنامەی ” گاردیان” ئاماژە بەوە دەدات کە ھەندێک لە جوڵەکانی روخساری جۆرج بۆش کاتێک لەگەڵ جەنگاوەرە دێرینەکان دەرکەوتووە، ئاماژەیە بۆ ئەوەی بۆشی کوڕ پەشیمانە لە هەڵگیرساندنی جەنگ لە عێراق.
دیک چینی
دیک چینی سوور بوو لەسەر ھەڵگیرسانی جەنگ دژی عێڕاق
دیک چینی، جێگری پێشوتری سەرۆکی ئەمریکا
دیک چینی، لە مێژووی ئەمریکادا بە بەھێزترین جێگری سەرۆک دادەنرێت، دیک چینی سوور بوو لەسەر ھەڵگیرسانی جەنگ دژی عێڕاق، ئەو بە تایبەت سەردانی ئاژانسی ھەواڵگری ناوەندی کرد، تاوەکو رازیان بکات و زانیاری ھەواڵگری پێبدەن و بیکات بە بیانوو بۆ ھەڵگیرسانی جەنگ دژی عیراق.
چینی ئێستا تەمەنی ٨٢ ساڵە، زۆرینەی کاتەکانی بە راوە ماسیی لە ویلایەتی وایۆمانگی ئەمریکا بەسەردەبات، ھەروەھا لە رووی تەندروستییەوە کێشەی دەمارەکانی دڵی ھەیە و بە دڵێکی چێنراوەوە ژیان بەسەردەبات.
کۆندۆلیزا رایس
کۆندۆلیزا رایس، بە توندی بەرگری لە جەنگی دژی عێراق دەکرد
کۆندۆلیزا رایس، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی پێشووی ئەمریکا
دوای تەوابوونی ویلایەتی سەرۆکایەتی جۆرج بۆش، کۆندۆلیزا رایس راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی پێشوو، گەڕایەوە بۆ بواری ئەکادیمی خۆی.
کۆندۆلیزا رایس، یەکێک بوو لەو کەسانەی بە توندی بەرگری لە جەنگی دژی عێراق دەکرد، ھەروەھا لە ویلایەتی دووەمی سەرۆکایەتی بۆشدا، بوو بە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا.
رایس دوای تەواوبوونی ویلایەتی بۆش، لە زانکۆی ستانفۆرد وەک مامۆستای زانستە سیاسییەکان دەستبەکاربوو، ئێستاش پەیمانگای ھۆڤەر بۆ توێژینەوە بەڕێوە دەبات.
پۆڵ بریمەر
پۆڵ بریمەر دوای رووخانی “رژێمی سەددام” وەک حاکمی مەدەنی لە عیراق دیاری کرا
پۆڵ بریمەر، حاکمی مەدەنی عێڕاق
دوای رووخانی رژێمی سەددام حسێن، وەک حاکمی مەدەنی لە عیراق دیاری کرا، ھەرچەندە بۆ یەک جاریش سەردانی عیراقی نەکردبوو، ھەروەھا بە عەرەبیش قسەی نەکردبوو.
بریمەر، ئێستا لە فیرمۆنت دەژی و کاتەکانی بە وێنەکێشان بەڕێدەکات، پێشتریش لە ساڵی (٢٠١٨)دا وەک ڕاھێنەری خلیسکێنە لە سەیرانگای Okemo Mountain کاری کردووە.
تۆنی بلێر
تۆنی بلێر دوای تەواوبوونی ویلایەتەکەی دەستی بە کاری خانووبەرە کرد
تۆنی بلێر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا
دوای تەواوبوونی ویلایەتەکەی وەک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، دەستی بە کاری خانووبەرە کردوو سەرکەوتنی گەورەی بەدەستھێنا.
ھەرچەندە بۆش بۆ ماوەیەک ڕایکێشا بۆ تەکساس، بەڵام بلێر ھەر بە چوستی مایەوە و وەک نوێنەری تایبەتی لیژنەی چواری تایبەت بە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەستبەکار بوو.
لە ساڵی (٢٠١٥)دا دەستبەرداری پۆستەکەی بوو، پەیمانگای تۆنی بلێری بۆ گۆڕینی جیھانی دروست کرد، لەگەڵ ئەوەشدا لەگەڵ شێری ھاوسەری بەردەوام بوون لە کاری خانووبەرە، زۆرینەی کارەکانیشی لە مانچستەر و لەندەن بوو، لە ساڵی (٢٠١٧)دا داھاتەکەی گەیشتە ٢٧ ملیۆن جونەیھی ئیستەرلینی.
ھانز بلێکس
ھانز بلێکس: ھیچ چەکێکی کۆمەڵکوژیان لە عێراق نەدۆزیوەتەوە
ھانز بلێکس، وەزیری دەرەوەی سوید
بلێکس وەزیری دەرەوەی سوید و سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بوو، پێش ئەوەی لە ساڵی (٢٠٠٠ بۆ ٢٠٠٣)بۆ پشکنینی دامەزراوەکانی عیراق ڕابسپێردرێت.
بلێکس، ئەنجومەنی ئاسایشی ئاگادارکردەوە کە ٧٠٠ پرۆسەی پشکنینیان ئەنجام داوە، بەڵام ھیچ چەکێکی کۆمەڵکوژیان نەدۆزیوەتەوە.
ئەو ئێستا تەمەنی ٩٤ ساڵە و لە ستۆکۆڵم دەژی، دواین کاریشی بریتی بوو لە سەرۆکایەتی لیژنەی راوێژکارانی بەرنامەی چەکی ئەتۆمی لە ئیمارات.
محمد سعید سەحاف
رۆژنامە بەریتانییەکان ناویان لێنابوو “عەلی کۆمیدی”
محمد سعید سەحاف، گوتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار
سەحاف لە کاتی جەنگەکەدا وەزیری راگەیاندن و گوتەبێژی فەرمی بوو، بەوە ناسراو بوو زۆربەی کات نکۆڵی لەو رووداوانە دەکرد کە رویدابوو، لە کاتێکدا دەنگی تەقە لە تەواوی وڵات دەبیسترا، بەڵام ئەو بانگەشەی بۆ ئەوە دەکرد کە ھێزەکانی ئەمریکا لەلایەن ھێزەکانی عێراقەوە گەمارۆدراون و سەربازە ئەمریکییەکان خۆیان دەکوژن. رۆژنامە بەریتانییەکان ناویان لێنابوو ” عەلی کۆمیدی”
دوای تەواوبوونی جەنگ چووە وڵاتی ئیمارات و وەک شرۆڤەکاری تەلەفزیۆنی دەستبەکاربوو، ئێستاش تەمەن ٨٤ساڵە.
مونتەزەر زەیدی
بەوە ناسرا کاتێک ساڵی 2008 پێڵاوەکانی هاویشتە جۆرج بۆش
مونتەزەر زەیدی، رۆژنامەنووس
رۆژنامەنووس مونتەزەر زەیدی، بەوە ناسرا کاتێک ساڵی 2008 پێڵاوەکانی هاویشتە جۆرج بۆش لە کاتی سەردانیکردنی ناوبراودا بۆ عێراق، لە کاتی رووداوەکەدا ھاواری دەکرد ” ئەمە ماچی ماڵئاواییە لەلایەن گەلی عێراقەوە”
دواتر مونتەزەر بۆ ماوەی ٩ مانگ زیندانیکرا و بانگەشەی بۆ ئەوە دەکرد لە زیندان بە ئاسن و قامچی و داری کارەبای ئەشکەنجەدراوە.
دوای ئازادبوونی لە ساڵی ٢٠٠٩ چووە سویسرا و لوبنان، دواتر دامەزراوەیەکی مرۆیی دامەزراند، لە ساڵی دا٢٠١٨ گەرایەوە عێڕاق و خۆی بۆ ئەندامی پەرلەمان کاندیدکرد، بەڵام سەرکەوتوونەبوو.