زووم:
رووسیا و ئۆکراین ئەو دوو وڵاتەی لە گۆڕەپانی جەنگدا روبەڕوی یەکدی بوونەتەوە، ئەمڕۆ بە جیا لەسەر گۆڕەپانی وەرزشیی کێبڕکێ دەکەن.
ئۆکراین لە یەکەم یاریی خۆیدا لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024 دەبێتە میوانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و چاوی لەوەیە بە ئەنجامێکی ئیجابی بێتە دەرەوە.
لە بەرامبەردا هەڵبژاردەی رووسیا بەهۆی سزاکانی یەکێتیی تۆپی پێی نێودەوڵەتییەوە لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆ بێبەشکراوە، بۆیە یارییەکی دۆستانە ئەنجامدەدات.
رووسیا لە کاتژمێر 06:00ی ئێوارە میوانداریی هەڵبژاردەی عێراقی پاڵەوانی کەنداو دەکات.
هەر ئەمڕۆ هەڵبژاردەی پورتوگال بە سەرکردایەتیی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالدا بەرامبەر لۆکسمبۆرگ یاری دەکات.
خشتەی گرنگترین یارییەکانی ئەمڕۆ:
پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024
04:00 کازاخستان × دانیمارک
07:00 ئینگلتەرا × ئۆکراین
07:00 لیختنشتاین × ئایسلەندا
07:00 سلۆڤینیا × سان مارینۆ
09:45 لۆکسمبۆرگ × پورتوگال
09:45 ماڵتا × ئیتاڵیا
09:45 ئایرلەندای باکوور × فینلەندا
09:45 سلۆڤاکیا × بۆسنە و هەرسک
یاریی دۆستانە
06:00 رووسیا × عێراق