57
رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقولئەوسەت
- پەرلەمانی عێراق روبەڕوی تاقیکردنەوەیەکی سەخت دەبێتەوە لە یاسای هەڵبژاردنەکان
- سوپای عێراق بۆشاییە ئەمنیەکانی سنور لەگەڵ سوریا پڕدەکاتەوە
- ترس هەیە سوپای ئیسرائیل بچێتە ریزی خۆپیشاندەرانی وڵاتەکە
سەباح
- فرۆشی بانکی ناوەندی عێراق لە ماوەی هەفتەیەک 800 ملیۆن دۆلار بووە
- لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کەمکردنەوەی پشكی وەزارەتەکان لە بودجە دیراسە دەکات
- پاشەکشێی دینار هەڵاوسان لە بازاڕی عێراق دروستدەکات
عەرەب
- عێراق تورکیا پابەند دەکات بە وەستاندنی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان
- سەرئێشەی دیناری عێراقی دەستپێدەکاتەوە بەهۆی ئەوەی بانکە میلیشیاکان پابەندبوون بە کۆت و بەندە ئەمریکیەکان رەتدەکەنەوە
- ئێران و ئەمریکا هەڕەشەی پەرەسەندنی روبەڕوبوونەوە دەکەن، دوای هێرشەکانی سوریا
قودسی عەرەبی
- کەرکوک لە لێواری جەنگێکی ناوخۆیدایە
- سیاسەت و ترسی ئەمنی کەشی رەمەزان لە عێراق تێکدەدەن
- دوای پێنج ساڵ لە دەستبەسەراگرتنی عەفرین لەلایەن تورکیا و ئۆپۆزسیۆن، جەژنی نەورۆز بەردەوام بوو لە رۆژهەڵاتی سوریا
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
عەرەب نیوز
- تاوەکو ئێستا دەرگای قوتابخانە ئامادەییەکان بە رووی کچانی ئەفغانستاندا داخراوە
- حکومەتی ئیسرائیل بە دروستکردنی هەزار یەکەی نیشتەجێبوونی نوێ لە کەرتی رۆژئاوا، پەیمانی ئاشتیی دەشکێنێت
- نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداریی دەدات لە نقومبوون یان تەقینەوەی کەشتییەکی نەوت هەڵگر لە کەناری دەریای سور لەنزیک یەمەن
سەندەی تایمز
- ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیا دەڵێت، دوای رێککەوتن، چەکە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەی لە بێلاروس دادەنێت
- ژنێکی خاوەن پێداویستی تایبەت کە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی پاسکیلسوارێک لە بەریتانیا، زیندانی دەکرێت و خێزانەکەشی بڕیارەکە رەتدەکەنەوە
- نەوەی نوێی تورکیا دەیانەوێت لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا ئەردۆغانی “بێ رکابەر” لە پۆستەکەی بهێننە خوارەوە
سەندەی مۆرنینگ پۆست
- زریان و بارانی زۆر لە هۆنگ کۆنگی چین خەڵکی ناچار دەکات لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە
- داهاتووی تیکتۆک بەهۆی رێکارەکانی وڵاتانی رۆژئاواوە لە مەترسیدایە
- لەوکاتەوەی تاڵیبان هاتونەتە سەر حکوم، ژیان بۆ زۆرینەی ئەفغانییەکان زۆر خراپتر بووە
هائارێتز
- وەزیری بەرگریی ئیسرائیل بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە، داوا لە سەرۆکوەزیران دەکات چاکسازییەکانی کەرتی دادوەریی رابگرێت
- لایەنگرانی ئیسرائیل و فەلەستین لە لەندەن لە دژی ناتانیاهۆ لەیەک بەرەی هاوبەشدان
- لە دووەم روداوی تەقەکردندا لەماوەی یەک هەفتە لە کەرتی رۆژئاوا، دوو سەبازی ئیسرائیل برینداربوون
رۆژنامە تورکییەکان
سوزجو
- فاتیح ئەربەکان بووە بەشێک لە هاوپەیمانی کۆمار، بەڵام باوکی دەیوت، دەنگدان بە ئاکەپە وەک ئەوە وایە تکتی جەهەنەم بکڕیت
- ئەردۆغان لە هاتای لەنێو پاسێکدا یاری بۆ منداڵان دەهاویشت و ئۆپۆزسیۆن رەخنەی لێدەگرێت
- کەمپی زیانلێکەوتووانی بومەلەرزە لە تەنیشت روباری دیجلە لە ئامەد لە ترسی لافاو چۆڵکرا
سەباح
- ئەردۆغان: ئەوانەی دەستیان لەنێو دەستی “تیرۆر” کردووە لە 14ی ئایاردا تێکدەشکێنین
- ئەمساڵ 20 هەزار ئۆتۆمبێلی تۆگی خۆماڵی رادەستی کڕیارەکان دەکرێت
- حکومەت نرخی ژمارەیەک خواردن و پیداویستی بە رێژەی 25٪ دادەبەزێنێت
ئەڤرەنسەل
- لە نەخۆشخانەکان سیستم نەماوە و بینینی نەخۆش بۆ ساڵێک دوادەخرێت
- کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی تورکیا داوای سزادانی ئەو کەسانە دەکات کە درەنگ هەوڵی رزگارکردنی قوربانیانی بومەلەرزەیان داوە
- لە تورکیا قەیرانی وشکەساڵی و کەمبوونی خۆراک ساڵ بە ساڵ زیاتر دەبێت
یەنی ئوزگور پۆلیتیکا
- 156 رۆژە وڵامی داواکارى هاوسەرۆکانی هەدەپە بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان نەدراوەتەوە
- پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی هەدەپە: هەوڵی 100 کورسی پەرلەمان دەدەین
- جگە لە هەدەپە، پارتەکانی دیکەی نێو هاوپەیمانی رەنج و ئازادی بە لۆگۆی خۆیان بەشداری لە هەڵبژاردندا دەکەن