77
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- کوردستان ئومێدی بەسەردەمێکی تزە هەیە لەگەڵ بەغداد
- نەتەوە یەکگرتووەکان: پرۆگرامی هاوبەشمان لەگەڵ عێراق هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی
- دەرکردنی پاسپۆرتی ئەلکترۆنی لە چوار پارێزگای عێراق دەستپێدەکات “یەکێکیان هەولێرە”
شەرقولئەوسەت
- لە رۆژهەڵاتی سووریا ئەمریکا روبەڕوی “میلیشیاکانی ئێران” دەبێتەوە
- نەتەنیاهۆ داوا لە جیهان دەکات فشارەکانیان لەسەر ئێران چڕ بکەنەوە
- سودانییەکان چاوەڕوانی پێکهێنانی حکومەت دەکەن لە یەکی نیساندا و ترسیشیان لە “درۆی نیسان” هەیە
عەرەب
- هێز و لایەنە عێراقییەکان توانای خۆیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پرۆژەیاسای هەڵبژاردنەکان کۆدەکەنەوە
- بەرەی (پەکین-مۆسکۆ-تاران) ئاڵنگارییەکانی تازەیە بۆ سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا
- سەرکردایەتیی کوەیت لەبارەی قەیرانی یاسایی و پەرلەمانی وڵاتەکە بێدەنگە و فشار دەکات بۆ راگەیاندنی کابینەی تازە
دەستوور
- مانگرتن لەبەردەم پەرلەمانی عێراق بۆ رەتکردنەوەی “سانت لیگۆ” دەستیپێکرد
- سودانی پەیوەندیی بە سەرکردەکانی ناوچەکەوە دەکات بۆ دوپاتکردنەوەی کاری هاوبەش، لە نێویاندا بەشار ئەسەد
- شارەزایەک: هەڵاوسان لە عێراق بۆ بەرزترین ئاست بەرزبووەتەوە
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
عەرەب نیوز
- لە چەند هێرشێکی ئاسمانیی ئەمریکادا بۆ سەر گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە سوریا “14 کەس کوژران”
- بە گوێرەی ئامارەکانی یونیسێف نزیکەی 540 هەزار منداڵ لە یەمەن لە دۆخی برسێتیدان و لە هەر 10 خولەکێکدا منداڵێک گیان لەدەستدەدات
- بەرپرسانی ئاسایشی خۆراک لە سعودیە هەڵمەتێکی هۆشیاریی رادەگەیەنن بۆ نەهێشتنی بەفیڕۆدانی خواردن لە مانگی رەمەزاندا
گاردیان
- بەرپرسانی قوتابخانەکانی بەریتانیا دەڵێن بەهۆی فشاری زۆری دامەزراوەی ستانداردی پەروەردەیی وڵاتەکەوە خەریکە واز لە پیشەکانیان دەهێنن
- بەهۆی ئاڵۆزییەکانی فەرەنساوە یەکەم گەشتی پاشای بەریتانیا بۆ ئەو وڵاتە دواخرا
- جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا هۆشداریی دەداتە ئێران کە وڵاتەکەی بە زەبری هێز کاردەکات بۆ پاراستنی ئەمریکییەکان
چاینە دەیلی
- جیهان خەریکە سوود لە چەمکە گرنگەکانی سەرۆکی چین وەردەگرێت بۆ هێنانەکایەی یەکێتی و هەماهەنگیی جیهانیی
- بەهای یوانی دراوی چینی تا دێت لەسەر ئاستی جیهاندا بەرزتر دەبێتەوە
- بەڕێوەبەری گشتیی تیکتۆک لەبەردەم لیژنەیەکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، تۆمەتەکانی پێدانی داتای تایبەتی بەکارهێنەرانی بە حکومەتی چین رەتکردەوە
واشنتن پۆست
- سەرۆکی ئەمریکا بەڵێندەدات سزای ئێران بدات “پاش هێرشەکانی گروپەکانی سەربە ئێران بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا”
- شەڕی ئۆکراین هەزاران خاوەن پێداویستی تایبەتی رەوانەی سەنتەرە تایبەتەکان کردووە
- نیکی هەیڵی کاندیدی پارتی کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمریکا شانازیی بەوەوە دەکات کە کچی کۆچبەرێکی هیندییە
رۆژنامە تورکییەکان
ئەڤرەنسەل
- شارەزایەکی سیاسەت: ئاکەپە تووشی قەیرانی کادر بووەتەوە
- وەزیرەکانی ئاکەپە بەر لەوەی دەست لەکاربکێشنەوە خۆیان بۆ پەرلەمان کاندید دەکەن “ئەمەش دژی یاسایە”
- پارتی رەفاح، پارتە تازەکەی کوڕی نەجمەدین ئەربەکان پشتگیریی خۆی بۆ ئەردۆغان دەربڕی
حوڕییەت
- لە هەشتی ئایاردا 45 هەزار مامۆستای تازە لە تورکیا دادەمەزرێنرێن
- تیمێکی 37 کەسی دەستیان بە کارکردن لەو شوێنەوارانەی هاتایدا کرد کە بەهۆی بومەلەرزەوە زیانیان بەرکەوتووە
- جەهەپە ئامادەکاریی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی تازە دەکات “ئەگەر کلچدارئۆغلۆ ببێتە سەرۆککۆمار”
سوزجو
- دەلاکەکەی ئاکەپە خۆی بۆ پەرلەمان کاندید دەکات “مومتاز ئاسلان 20 ساڵە سەرتاشی پەرلەمانتارانی ئاکەپەیە”
- بۆ یەکەمجار سەرکردەکانی شەش لایەنی ئۆپۆزسیۆن پێکەوە لەگەڵ جەماوەرەکەیان بەربانگیان کردەوە
- شەش ئەفسەری پێشووی سوپای تورکیا بە تۆمەتی ئەندامێتی رێکخراوی گولەن سزادران
سەباح
- ئەردۆغان: تاوەکو هەموو شتێک باش نەکەینەوە ناڕۆین
- کلچدارئۆغلۆ بەڵێنی ئازادکردنی ئەندامانی پەکەکە و رێکخراوی گولەنی داوە
- تاوەکو ئێستا 100 هەزار کەس ناویان بۆ کڕینی ئۆتۆمبێڵی تۆگ-ی تورکی تۆمار کردووە