زۆۆوم، ئاژانسەکان
شەوى رابردوو ئاگرى خۆپیشاندانەکانى فەرەنسا، شەقامەکانى وڵاتەکەى روناک کردەوە. ئەوان سێ مانگە لەسەر شەقامن و مکوڕن لەسەر داواکارییەکەیان کە هەڵوەشاندنەوەى یاساى درێژکردنەوەى تەمەنى خانەنشینییە. حکومەتیش وەک ئەوان مکوڕە و دەڵێت، یاساکە جێبەجێ دەکەین.
https://twitter.com/wolsned/status/1638999486075752453?s=20
بەگوێرەى یاساکە تەمەنى خانەنشینى لە 62 ساڵەوە، بۆ 64 ساڵ درێژکراوەتەوە، ئەمەش ملیۆنان خەڵکى هێناوەتە سەر شەقام و دروشم دژى ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکى وڵاتەکە دەڵێنەوە، چونکە یاساکە ئەو پێشکەشى پەرلەمانى کردووە و بە چاکسازى دەزانێت.
خۆپیشاندەرانەکانى دوێنێ توندوتیژى لێکەوتەوە، خۆپیشاندەران چوونە نێو شارەوانى بۆدرۆ و ئاگریان تێبەردا.
The French wanted a young President. Now, their young President has used an emergency law to impose reform without input from the the Senate (Parliament) 11 times in a year. Protesters have been burning Paris on and off since 2018 without much success. pic.twitter.com/Q6mQnKrq9Y
— Sizwe SikaMusi (@SizweLo) March 24, 2023
بەگوتەى وەزیرى ناوخۆى وڵاتەکە لەوکاتەوەى کە خۆپیشاندانەکان دەستیانپێکردووە کە نزیکەى سێ مانگە بەردەوامە، زیاتر لە 900 ئاگر لە شەقامەکانى پاریس کراوەتەوە.
ئەو دەڵێت، تەنها دوێنێ 441 کارمەندى هێزە ئەمنییەکان برینداربوون، ئەوەش بەهۆى توندوتیژییەکانەوە، هەربۆیە 457 خۆپیشاندەریان دەستگیرکردووە.
VIDEO: Macron’s War: Photographers being arrested tonight as #Macron militia attempts to stop evidence of state-sanctioned violence being collected. https://t.co/r8KchB4o6e #Paris #France #EU #VonDerLeyen #Greve21Mars #TomorrowsPapersToday #ViolencesPolicières
— Manchester Chronicle 🐝 (@WithyGrove) March 21, 2023
دیمەنەکانى ئاگرکردنەوە و توندوتیژى بەرامبەر بە خۆپیشاندان، میدیاکانى جیهانى تەنیوە، ئێران کە خۆى شەش مانگە رۆژێک نەبووە خۆپیشاندانى تێدا نەکرێت و سەدان کەس کوژران و هەزاران کەس برینداربوون و دەستگیرکراون، ئامۆژگارى فەرەنسا دەکات کە گوێ لە داواکارى خۆپیشاندەران بگرێت.
VIDEO: #France 2023 🇫🇷 : random arrests, random violence as the country slides into fascism: A 50-year-old man is seen being arrested by militia whilst sitting quietly outside a #Paris restaurant. pic.twitter.com/sUSRnENneE #ViolencesPolicières #Greve21mars #EU #VonDerLeyen #Macron
— Manchester Chronicle 🐝 (@WithyGrove) March 22, 2023
ئێران ئەم پەیامەى لە رێگەى ناسر کەنعانى، گوتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى وڵاتەکەیەوە بە گوێى دەسەڵاتدارانى فەرەنسادا دا و دەڵێت، “ئێمە پشتیوانى لە سوتاندن و تێکدانى شوێنە گشتییەکان ناکەین، بەڵکو دەمانەوێت بڵێین، لەبرى ئاژاوە و نائارامى گوێ لە داواکارى خۆپیشاندەران بگرن و دوربکەونەوە لە توندوتیژى بەرامبەر بە خۆپیشاندەران”.
The French government should talk to its people and listen to their voices.
This kind of violence has nothing to do with leaning on the chair of moral lessons and preaching to others.1/2 pic.twitter.com/W0HWVI79l2
— Nasser Kanaani (@IRIMFA_SPOX) March 24, 2023
مکوڕبوونى خۆپیشاندەران بۆ بەردەوامبوونیان لە خۆپیشاندان، کۆشکى ئەڵیزێی ناچار بە دواخستنى سەردانى شا چارلز کرد، کە بڕیاربوو رۆژى یەکشەممە گەشتەکەى بۆ پاریس و بۆردۆ دەستپێبکات.
ئەمڕۆ ماکرۆن پەیوەندى بە شا چارلزەوە کرد و پێی گوت، لە نزیکترین کاتدا پێشوازیت لێدەکەین، دۆخەکەشى بۆ رونکردەوە، وەک ئاژانسەکان باسیان کردووە.
بەگوێرەى ئاژانسەکان لە خۆپیشاندانەکانى رۆژى پێنجشەممەدا زیاتر لە ملیۆنێک هاوڵاتی بەشدارییان کردووە و داوا دەکەن حکومەت ئەو یاسای کە هەفتەى راربردوو پەرلەمان پەسەندى کرد بیکشێنێتەوە، بەڵام وەزیرى ناوخۆ ئەوە رەتدەکاتەوە و دەڵێت، پێموانییە حکومەت ئەوە بکات، ئەگەر یاساکە بکشێنێتەوە ماناى ئەوەیە کە دەوڵەت نەماوە.
ئەو هۆشدارى دەدات و دەڵێت، پێویستە مشتومڕی دیموکراسی و کۆمەڵایەتی قبوڵ بکەین، بەڵام مشتومڕى توندوتیژانە قبوڵ نەکەین.
REVOLUTION 2.0 in France.
3.5 million people protested in the country. 0.8 million demonstrators only in Paris, against the decision of one individual i.e., President, in a democratic country. This is what you call fight for democracy. Even the firemen and police joined the… pic.twitter.com/ZhbMP6H6wk— Rodium-A (@RodiumInsights) March 23, 2023