34
یوئێس ئەی تودەی
- بەھۆی ھێرشی درۆنێکی روسیاوە بۆسەر بەشە ناوخۆییەک لە نزیک کیێڤ حەوت کەس کوژران و 20 کەسی دیکە برینداربوون
- ترەمپ داوای پارێزبەندیی بۆ سێ دۆسیەى تایبەت بە روداوى ھێرشکردنە سەر کۆنگرێس لە ساڵی 2021دا دەکات
- بەھۆی ئەوەی شۆفێرێک لە رێگایەکی خێرای ویلایەتی ماریلاندی ئەمریکا کۆنترۆڵی لەدەستدا، شەش کرێکاری بیناسازیی لە قەراخ رێگاکە گیانیان لەدەستدا
چاینە دەیلی
- چین بەرنامە و ھەوڵە بەردەوامەکانی خۆی بۆ ھێنانە کایەی یەکێتیی جیھانیی فراوانتردەکات
- وەک ئامادەکارییەک بۆ ھەرھەنگاوێکی ھەڵەی یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا، پێویستە چین خواست لەسەر کاڵاکانی ناوخۆی وڵاتەکەی زیاتر بکات
- چین لەدژی ھەنگاوەکانی قەدەغەی تیکتۆک لەلایەن ئەمریکاوە دەوەستێتەوە
عەرەب نیوز
- لە یەکەم رۆژی رەمەزاندا سەربازێکی دەمامکداری ئیسرائیلی ھاوڵاتییەکی فەلەستینی لە کەرتی رۆژئاوادا کوشت
- بەڕێوەبەری سندوقی دراوی نێودەوڵەتیی دەڵێت لوبنان بەھۆی دابەزینی بەھای دراوەکەیەوە لە مەترسیدایە
- وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سعودیە سڵاو لە یەکتریی دەکەن و لە رەمەزاندا کۆدەبنەوە
ژاپۆن تایمز
- سەرەڕای ھەوڵەکان بۆ گۆشەگیکردنی دورگەی تایوان، وڵاتەکە پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی ئاسایی دەکاتەوە
- دوای ساڵێک لە بەرزبوونەوەی بەردەوامی رێژەی ھەڵاوسان لە ژاپۆن، لە مانگی شوباتی رابردوودا ھەڵاوسان لەو وڵاتەدا کەمیکردووە
- چین بڕیاریداوە بەھۆی سنوردارکردنی ھاوردەی چیپی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان لەلایەن ئەمریکاوە، لە ھەنگاوە تەکنەلۆژییەکانی سارد نەبێتەوە