زووم:
رۆژی جیهانیی کەشناسی چییە؟ بۆچی دیاریکردنی رۆژێک بۆ ئەو بابەتە گرنگە؟ رەنگە سادەترین وەڵام بۆ ئەمە بریتی بێت لەوەی کەشناسی یارمەتیی مرۆڤی دا ئاگاداری کەشوهەوا ببێت و بە شێوازێکی دروست مامەڵەی لەگەڵ بکات.
ئێستا تەکنەلۆژیا لە چەند چرکەیەکدا پێمان دەڵێت کەشوهەوای جیهان چۆنەو گۆڕانکارییەکان لە چەند مانگی داهاتوودا چۆن دەبن، لەکاتێکدا پێشتر ئەستەم بوو بزانیت کەی باران دەبارێت و کەی خۆشدەکاتەوە، هەربۆیە هەمیشە چەترێک لە بندەستمان بوو!
ئایا دەمانزانی لە وڵاتانی جیهان کەشوهەوا چۆنە؟ کاریگەریی کەشوهەوای چ وڵاتێک پەیوەندیی بە کەشوهەوای ئێمەوە هەیە؟ بێگومان نەخێر، بەڵام ئێستا هەموو ئەمانە دەزانین، ئەگەر نەشیزانین ئەوا بە کردنەوەی ئەپێک لە مۆبایلەکانماندا دێتە بەردەستمان.
٢٣ی ئازاری هەموو ساڵێک رۆژی جیهانیی کەشناسییە، هۆکاری دیاریکردنی ئەم رۆژە پەیوەندیی بە دامەزراندنی رێکخراوی کەشناسیی جیهانییەوە هەیە لە ٢٣ی ئازاری ١٩٥٠.
Happy #WorldMetDay! This year is exceptional, as we mark 150 years of meteorological progress and ambitious priorities, including #EarlyWarningsForAll and much more ambitious #ClimateAction. Join Us! 🔗https://t.co/lbl96cu7zR pic.twitter.com/HMSH86FNnq
— World Meteorological Organization (@WMO) March 23, 2023
بەو بۆنەیەوە رێکخراوی کەشناسیی جیهانی ئەمڕۆ لە تویتێکدا، روونیکردووەتەوە کە گۆڕانی کەشوهەوا چۆن کاریگەریی لەسەر هەموومان دروستکردووە،
#WorldMetDay: Climate change affects us all, but global warming is not uniform around the planet. We neet urgent #ClimateAction. 🔗https://t.co/lbl96cu7zR pic.twitter.com/6bviYWuGAV
— World Meteorological Organization (@WMO) March 23, 2023
رێکخراوی کەشناسیی جیهانی دامەزراوەیەکی تایبەتی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکانە و ١٩٣ وڵات ئەندامە تێیدا، رەگوڕیشەی دەگەڕێتەوە بۆ کۆنگرەی نێودەوڵەتیی کەشناسی ڤییەنا لە ساڵی ١٨٧٣.
رێکخراوەکە، بەرپرسە لە پێشخستنی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان لە بوارەکانی زانستی بەرگەهەوا، کەشوهەوا، هایدرۆلۆجی، ئاو و جیۆفیزیک.