48
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- دەستەى نەزاهەى عێراق: ساڵى رابردوو زیاتر لە دوو ترلیۆن دینارمان گەڕاندووەتەوە گەنجینەى دەوڵەت و پێنج هەزار تۆمەتباریش لەنێویاندا 13 وەزیر رەوانەى دادگاکراون
- وەزارەتى کارەباى عێراق دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیایەکى چینى بکات بۆ کڕین و دانانى پێوەرى زیرەکى کارەبا
- 77 پڕۆژەیاسا کە لەلایەن کابینەکانى پێشووى حکومەتەوە رەوانە کراون، لەسەر رەفەکانى پەرلەمان تۆزیان لێ نیشتووە
شەرقولئەوسەت
- دادگاى فیدراڵیی عێراق داواکارییەکى بۆ راگرتنى ناردنى 400 ملیار دینارەکە بۆ هەرێم رەتکردەوە
- سەرۆکى چین کۆتایی بە سەردانە سێ رۆژییەکەى بۆ مۆسکۆ هێنا.. پوتین و شى بەڵێنى “سیستمێکى نوێى جیهانى” دەدەن
- ئاڵۆزیی گەڕایەوە بۆ سنورەکانى نێوان ئازەربایجان و ئەرمینا، یەریڤان کوژرانى سەربازێکى راگەیاند
زەمان
- بۆ یەکەمجار پاش چەندین ساڵ، مانگى رەمەزان ریاز و تاران یەکدەخات
- گفتوگۆکانى بەغداد و ئەنقەرە دەبێتە هۆى پێشکەوتن لە دۆسیەى ئاو و کۆنتڕۆڵکردنى سنوورەکان
- تشرینییەکان سزاى “غیابى” دژى بکوژانى چالاکە مەدەنییەکانى باشوورى عێراق رەتدەکەنەوە
عەرەب
- کورد چاوى لەوەیە رۆڵى یەکلاکەرەوەى لە دیاریکردنى براوەى هەڵبژاردنەکانى سەرۆکایەتیی تورکیا هەبێت
- پەرلەمانتارە سەربەخۆکانى عێراق دژى تێپەڕاندنى سیستمى “سانت لیگۆ” پەنا بۆ دادگا دەبەن
- سەرۆکى جەزائیر: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ مەغریب گەیشتووەتە خاڵێک گەڕانەوەى بۆ نییە
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
عەرەب نیوز
- بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانەوە، شا سەلمانی سعودیە لە ریازی پایتەختەوە گەیشەتە جەددە
- لەگەڵ دەستپێکردنی مانگی رەمەزان، هێزەکانی ئیسرائیل هێرشیانکردە سەر نەخۆشخانەیەکی فەلەستین لە کەرتی رۆژئاوا
- لە هێرشێکی حوسییەکانی یەمەندا، لانیکەم 10 سەربازى ئەو وڵاتە کوژران
تایمز
- بەهۆی پابەندنەبوونی بە رێنماییەکانی کۆرۆنا کە خۆی لەکاتی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیادا دەریکردبوون، بۆریس جۆنسۆن شەڕ بۆ ژیانی سیاسیی داهاتووی دەکات
- بەگوێرەى چەند بەڵگەنامەی پێدانی باج، دەرکەوتووە ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا 5 ملیۆن پاوەنی لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا دەستکەوتووە
- لەگەڵ بەردەوامی هێرشی روسیا بۆسەر ئۆکراین، ڤۆلۆدێمیر زێلێنسکی، سەردانی سەربازانی ئۆکراین لە شاری باخموت دەکات
چاینە دەیلی
- دوای 10 ساڵ لە راگەیاندنی پرۆژی دەستپێشخەری پشتێن و رێگای چین (رێگەى ئاوریشم) بیرکردنەوەی جیهانی لەبارەی پەیوەندیی نێوان وڵاتان دەگۆڕێت
- سەردانەکەی شی جینپینگ، سەرۆکی چین بۆ روسیا پەرەدەدات بە ستراتیژی سەقامگیری جیهانیی
- بەهێزترین زریانی خۆڵبارینی ئەمساڵ لە مەنگۆلیاوە روو لە پەکینی پایتەختی چین دەکات
یوئێس ئەی تودەی
- دادگای باڵای ئەمریکا دەسەڵات دەدات بە خوێندکارانی قوتابخانەی خاوەن پێداویستی تایبەت لە ئەمریکا سکاڵا لەسەر قوتابخانەکانیان تۆماربکەن
- ساڵی رابردوو لە ئەمریکا، لە هەر 16 کاتژمێرێکدا رووداوێکی تەقەکردن لەلایەن شۆفێرانەوە، بەهۆی سترێس، دڵەراوکێ و دەستڕاگەیشتن بە چەک، رویداوە
- بەهۆی پیسبوونی قەترەی چاوەوە لە ئەمریکا سێ کەس گیانیان لەدەستدا و 68ی دیکەش توشی هەوکردنی بەکتریایی بوون
رۆژنامە تورکییەکان
حوریەت
- شەش هەزار کەس داواکارییان بۆ خۆکاندیدکردن لە ئاکەپەدا پێشکەش کردووە
- حکومەت لە رەمەزامدا ئیکرامیە بە کارمەندان دەدات
- هاوپەیمانی گەل پرۆتۆکۆلی هەڵبژاردنی پێشکەش بە کۆمسیۆنی هەڵبژاردن کرد
سوزجو
- لەگەڵ هاتنی مانگى رەمەزان نرخی کەلوپەل و خۆراک 188٪ بەزربووەتەوە
- هاوپەیمانی رەنج و ئازادی پشتگیری لە کاندیدی هاوپەیمانی گەل دەکات
- هاوپەیمانی گەل بە فەرمی ناوی کلچدارئۆغلۆى وەک کاندیدی سەرۆکایەتی پێشکەش بە کۆمسیۆنی هەڵبژاردن کرد
سەباح
- حکومەت جارێکی دیکە دەیەوێت موچەی خانەنشیان زیاد بکات
- ئەردۆغان لەگەڵ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزە بەربانگ دەکاتەوە
- راپۆرتی سەباح: کلچدارئۆغلۆ بووەتە کاندیدی قەندیل
ئەڤرەنسەل
- هاوپەیمانی رەنج و ئازادی: لەدژی دەسەڵاتی تاکەکەسی پێکەوە سەردەکەوین
- ئەمساڵ گرانترین رەمەزان دەبێت لە مێژووی تورکیادا
- داواکاری کۆماریی دژی نەورۆزی ئامەد دەستی بە لێپرسینەوە کرد