49
رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقولئەوسەت
- سودانی بۆ دۆسیەی ئاو و ئاسایش لە تورکیایە
- خامەنەئی هەموارکردنی دەستوور رەتدەکاتەوە
- داهاتووی سیاسی ترەمپ لە مەترسیدایە
سەباح
- سودانی و ئەردۆغان پرۆژەیەکی ستراتیژی جیهانی دەستپێدەکەن
- هەوڵ هەیە بۆ تەرخانکردنی بەشێک لە بودجەی ساڵی 2023 بۆ سەرژمێری گشتی لە عێراقدا
- پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق: 70 ترلیۆن دینار لە دەرەوەی دامەزراوەی بانکییە
قودسی عەرەبی
- ئەنقەرە بەشە ئاوی روباری دیجلە بۆ ماوەی مانگێک زیاددەکات
- هیومان رایتس ۆچ داوای قەرەبووی زیانلێکەوتووانی لەشکرکێشی ئەمریکا بۆ سەر عێراق دەکات
- ئەمریکا ئامادەکاری دەکات بۆ روبەڕوبونەوەی هەر گرژی و ئاڵۆزییەک لە حاڵەتی دەستگیرکردنی ترەمپ
عەرەب
- ئەردۆغان بۆ سودانی: زیادکردنی سنورداری ئاوی دیجلە بەرامبەر هەماهەنگییە دژی کورد
- لە لوبنان خۆپیشاندان و گرتنی رێگاکان دەستیانپێکرد بەهۆی قەیرانی دارایی و بژێوی
- سەرۆکی پەرلەمانی کوێیت داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکات
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
عەرەب نیوز
- بەیاسایی ناساندنی چەند بنکەیەکی نیشتەجێبوونی ئیسرایلییە هاردەکان لەلایەن پەرلەمانی وڵاتەکەوە، فەلەستینییەکان توڕە دەکات
- دەستگیرکردنی چوار چالاکی یوتیوب لەلایەن حوسییەکانی یەمەن، کاردانەوە و توڕەیی لێدەکەوێتەوە
- بەهای لیرەی لوبنانی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و دوانیوەڕۆی دوێنی، 100 دۆلاری ئەمریکی بە 14 ملیۆن و 300 هەزار لیرە فرۆشراوە
گاردیان
- ئەمڕۆ بۆریس جۆنسۆن، سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا لەبارەی شکاندنی رێکارەکانی کۆرۆناوە لەلایەن پەرلەمانتارانەوە لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت
- لە راپۆرتێکدا دەرکەوتووە کە سوپای بەریتانیا لە هێرشەکانیدا بۆ سەر داعش خەڵکی مەدەنیی کردۆتە ئامانج
- ڤلادیمیر پوتین، پێشوازی لە پلانی ئاشتیی چین بۆ شەڕی ئۆکراین دەکات
چاینە دەیلی
- روسیا و چین رێککەوتن لەسەر ئەوەی قەیرانەکانی ئۆکراین لە رێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بکەن
- بەکارهێنەرانی تیکتۆک لە ئەمریکا دژی هەر ئەگەرێکن کە ئاپەکە لەو وڵاتەدا قەدەغە بکرێت
- خوێندکارانی چین لە سەردەمی پێش کۆرۆناش زیاتر گەشتی زانستیی ئەنجامدەدەن
واشنتن پۆست
- شی جینپینگ، سەرۆکی چین و ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی روسیا نمایشی هاوپەیماێتییەکەیان کرد و هیچ رێگایەکیان بۆ ئاشتیی لە ئۆکراین دانەنا
- یاسا نوێکانی بەخشینی جگەر بە کەسانی نەخۆش لە ئەمریکا، سەرەڕای سودیان بوونەتە هۆی بەهەدەردانی ئەندامێکی زۆری جەستە کە دوای مردنی نەخۆش دەبەخشرێن
- ئەگەر پەکین چەک بۆ روسیا بنێرێت، ئەمریکا دەتوانێت سزای کۆمپانیاکانی پەکین بدات
رۆژنامە تورکییەکان
سوزجو
- کەمال کلچدارئۆغلۆ، کاندیدی هاوپەیمانی گەل سەردانی پارتی مەملەکەت دەکات
- محەمەد شیمشەک، وەزیری پێشووی ئابوری تورکیا داواکاری ئەردۆغانی بۆ گەڕانەوە رەتکردەوە
- تەندەری دروستکردنی خانوو بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزە بە وەبەرهێنەرەکانى سەر بە ئاکەپە درا
سەباح
- ئەردۆغان بۆ سودانی: پەکەکە لەسەر خاکەکەیان دەربکەن
- هاوپەیمانی کۆمار بە فەرمی ناوی ئەردۆغان بۆ کاندیدی سەرۆکایەتی رادەستی کۆمسیۆن کرد
- باخچەلی: لە 14ی ئایاردا رێککەوتنە قێزەونەکەی جەهەپە و هەدەپە تێکدەچێت
ئاکشام
- لە تورکیا 42 هەزار و 500 کارمەندی تەندروستی دادەمەزرێندرێن
- هەدەپە چاوەڕێ دەکات جەهەپە سەربکەوێت و ئاپۆ ئازاد بکرێت
- لە نەورۆزی ئامەددا 200 کەس دەستگیرکران
ئەڤرەنسەل
- هاوسەرۆکی هەدەپە لە نەورۆزی ئامەد: مەرحەبا نەورۆز، الوداع ئاکەپە
- لە شاری گەبزە کە بە شاری کرێکاران دەناسرێت، نارەزایی بەرامبەر ئاکەپە و مەهەپە زیاد دەبێت
- کرێکاران و کارمەندان لە بەریتانیا لە مانگرتنەکەیان سەرکەوتن و موچەکەیان زیاد دەکرێت