40
رۆژنامە عەربییەکان
شەرقولئەوسەت
- شى جینپینگ لە مۆسکۆیە “لە پێناو ئاشتی” پوتینیش پێشوازی دەکات
- رێککەوتنێکی یەمەن لە سویسرا بۆ ئازادکردنی 887 زیندانی و دەستبەسەرکراو
- ئێران پێشبینی باشبوونی دارایی دەکات
عەرەب
- بافڵ تاڵەبانی پلان دادەنێت بۆ سەرۆکایەتیکردنی عێراق بەڕەزامەندی هەمووان
- ئەمریکا بێزارە لە نێوەندگیریی چین سەبارەت بە جەنگی ئۆکراین
- دوو دەیە دوای لەشکرکێشییەکانی ئەمریکا.. دیموکراسی لە عێراق بوونی نییە
زەمان
- بارزانی داوا لە تاڵەبانی دەکات کۆتایی بە بایکۆت بهێنێت و بگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کەشێکی ئەرێنی دروست ببێت
- هەڵوەشاندنەوەی شانەیەکی داعش و کۆتاییهێنان بە قاچاخچییەکانی نەوت لە بەغداد و دیالە
- ئەنجومەنی عێراقی و سعودی لە بەغداد کۆدەبنەوە بۆ کاراکردنی یاداشتێکی لێکتێگەیشتن
قودسی عەرەبی
- یەمەن: رێکەوتنێک بۆ ئاڵوگۆرکردنی 887 دیل لە نێوان حکومەتی شەرعی و حوسییەکان
- پوتین و شى جینپینگ ” هاوکارییە ستراتیژییەکانیان” نوێ دەکەنەوە.. هاوکاریی نوێ رۆژئاڤا بۆ ئۆکراین
- ٧ ملیار یۆرۆ بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گاردیان
- بەپێی راپۆرتێکی نوێ دەرکەوتووە پۆلیسی لەندەن دامەزراوەیەکی ”رەگەزپەرستە، دژ بە ژنان و هاوڕەگەزخوازانە”
- شی جینپینگ: چین و روسیا پێکەوە لەژێر یاسای نێودەوڵەتییدا چاودێریی رەوتی جیهانیی دەکەن
- بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی گازە زیانبەخشەکان و گەرمبوونی زەوییەوە، زانایان لەبارەی کەشوهەواوە دوایین هۆشداریی دەدەن
چاینە دەیلی
- سەردانەکەی شی جینپینگی سەرۆکی چین تەوژمێکی نوێیە بۆ گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان روسیا و چین
- فیکری ئابووری سەرۆک شی جینپینگ، گەشەسەندنی ناوخۆیی وڵاتەکە فراوانتر دەکات
- شارەزایان دەڵێن چین خەریکە دەبێتە سەنتەری هەماهەنگیی وزەی خاوێن لە جیهاندا، داواش دەکەن ئەمریکاش هاوکار بێت
گەڵف نیوز
- پوتین دەڵێت، ئامادەیە لەبارەی پلانەکەی چین بۆ ئۆکراین لەگەڵ شی جینپینگی سەرۆک گفتوگۆ بکات
- ئەمڕۆ لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە ئیمارات بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی رەمەزان کۆدەبێتەوە
- بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخەکانیان، خواست لەسەر کڕینی خانوو لە سعودییە کەمیکردووە
گاردیانی ئەمریکی
- هێشتا دەرفەت ماوە جیهان خۆی لە خراپترین کەشوهەوا بپارێزێت، ئەگەر گۆڕانکاریی راستەقینە بکات
- هەزاران خێزان لە کالیفۆرنیا وەکو ئامادەکارییەک بۆ زریانێکی نوێ، ماڵەکانیان چۆڵ کردووە
- شارەزایەکی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لەلایەن ئێرانەوە، گەیشتوونەتە ئاستی تاوان دژ بە مرۆڤایەتی