33
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- سبەی سودانی و شاندێکی باڵای عێراق سەردانی تورکیا دەکەن
- حکومەتی عێراق لە بەرنامەیدایە پەرە بە داهاتە نا-نەوتییەکان بدات
- هەولێر و سلێمانی ئاهەنگی نەورۆز دەگێڕێن و ئاسانکاریشیان بۆ گەشتیاران کردووە
شەرقولئەوسەت
- تاران و بەغداد رێککەوتننامەیەکی ئەمنی ئیمزادەکەن و سودانی دەڵێت “بەهیچ شێوەیەک رێگەنادەین لە عێراقەوە دەستدرێژیی بکرێتە سەر دراوسێکانمان”
- ساڵیادی رووخانی سەدام.. شای ئوردن هۆشداریی دابووە جۆرج بوش کە هێرشکردنە سەر عێراق کردنەوەی دەرگای جەهەننەمە
- دادگای دەستووریی کوەیت هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی وڵاتەکەی پوچەڵکردەوە
قودسی عەرەبی
- ئەو خۆڵ و خاشاکەی سەربازانی ئەمریکی جێیان هێشتووە بووەتە سەرچاوەی تووشبوونی عێراقییەکان بە شێرپەنجە
- کۆدەنگییەکی سیاسیی هەیە بۆ تێپەڕاندنی بودجەی سێ ساڵی عێراق
- سودانی بۆ تاوتوێکردنی “دۆسیەی ئاو” سەردانی تورکیا دەکات
دەستووری عێراقی
- عێراق لە هەفتەیەکدا 730 حاڵەتی توندوتیژیی خێزانیی تۆمارکردووە
- وەزارەتی ناوخۆی عێراق مۆڵەتی هەڵگرتنی چەک بە چوار توێژی دیاریکراو دەدات: بازرگان، بەڵێندەر، زەڕەنگەر و ئەو شوێنانەی موچە دابەشدەکەن
- هەڵبژاردەی لاوانی عێراق رێوڕەسمی پێشوازیکردنیان بۆ رێکدەخرێت
رۆژنامە تورکییەکان
ئەڤرەنسەل
- سەدان هەزاران کەس بەشداریی ئاهەنگى نەورۆزیان کرد و پەیامی “گۆڕانکارییان” بڵاوکردەوە
- سبەی ئاهەنگێکی گەورەی نەورۆز لە ئامەد بەڕێوەدەچێت
- لە ئاهەنگەکانی نەورۆزدا یادی قوربانیانی بومەلەرزەکەی شەشی شوبات دەکرێتەوە
سوزجو
- سێ خانمە بەرپرسی ئاکەپە بەهۆی بەرگریکردن لە مافەکانی ژن لەلایەن ئاکەپەوە دەکرێنە ئامانج
- ئەکرەم ئیمامئۆغلۆ و مەسنور یاڤاش: پێویستە زۆر بە باشی چاودێریی سندوقەکانی دەنگدان بکرێت
- کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: نابێت کەسێک سێ جار ببێتە سەرۆککۆمار
سەباح
- بەرپرسێکی رۆژئاڤای کوردستان لەلایەن میتەوە کوژرا
- دوای بومەلەرزەکان 29 سەگی راهێنراو 79 کەسیان لەژێر داروپەردووی باڵەخانەکاندا رزگارکردووە
- داواکاریی بۆ کڕینی ئۆتۆمبێلی تۆگی تورکی گەیشتە 40 هەزار کەس
ئاکشام
- لە گوندەکانی دیلۆک دەستکرا بە دروستکردنی خانوو بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزە
- لە 18 وڵات کەمپینی “لەگەڵ تۆداین تورکیا” دەستیپێکرد
- پرسی ئەندامێتی فینلەندا لە ناتۆ رەوانەى پەرلەمانى تورکیا کراوە و دەنگی لەسەر دەدرێت
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گاردیان
- کارمەندانی تەندروستیی بەریتانیا ئەو بڕە پارەیە رەتدەکەنەوە کە سەندیکاکەیان و وەزارەتی تەندروستی بۆ کۆتاییهێنانی مانگرتنەکان لەسەری رێککەوتبوون
- باوکێکی ئۆکراینی بۆ رزگارکردنی منداڵەکانی دەچێتە رووسیا، لەکاتێکدا هەردوو وڵاتەکە لە جەنگێکی سەختدان
- سەرۆکی روسیا ستایشی “هاوڕێ باشە دێرینەکەی” شی جینپینگ، سەرۆکی چین دەکات، بەر لەوەی لە مۆسکۆ میوانداریی بکات
عەرەب نیوز
- سەرۆکی ئیمارات بە بەشار ئەسەدی گوتووە “کاتی ئەوەیە سووریا بێتەوە نێو گۆڕەپانی وڵاتانی عەرەب”
- فەلەستینی و ئیسرائیلییەکان لەسەر میکانیزمێک رێکدەکەون بۆ دامرکاندنەوەی توندوتیژییەکان
- وەزیری پێشووی دارایی قەتەر بە بەرتیل وەرگرتن و گەندەڵی تۆمەتبار دەکریت
هائارێتز
- پۆلیسی ئیسرائیل خەریکە داواکارییەکەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیران بۆ توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران رەتدەکەنەوە
- دوای روداوێکی تەقەکردن لە شاری هەوارای کەرتی رۆژئاوای فەلەستین دوو هاوڵاتیی ئیسرائیلی برینداربوون
- پۆلیسی ئیسرائیل پلانی داناوە لە مانگی رەمەزاندا هێزێکی زۆر لە قودس جێگیر بکات بەمەبەستی رێگا خۆشکردن بۆ سەردانی فەلەستینییەکان بۆ مزگەوتی ئەقسا
واشنتن پۆست
- بۆ شەرعییەتدان بە داگیرکردنی شاری ماریۆپۆلی ئۆکراین “پوتین سەردانی شارەکەی کرد”
- بە سەردانی شی جینپینگ، سەرۆکی چین بۆ رووسیا، پوتین پێیوایە بەرەی دژە ئەمریکا لە جیهاندا خەریکە رێچکەی خۆی دەگرێت
- بۆ چارەسەری قەیرانی بانکی لە جیهان، گەورەترین بانکی سویسرا بەناوی UBS، بانکی کرێدت سویسی رکابەری دەكڕێتەوە