76
دەیلی ئێکسپرێس
- ریشی سوناک لە چاوەڕوانی پۆستی سەرۆکوەزیراندایە
- بڕیارە تاجی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی بەریتانیا لەسەر سەری ریشی سوناکدا دابنرێت، ئەمەش دوای ئەوە دێت سەرۆکوەزیرانی پێشوو بۆریس جۆنسۆن شەوی رابردوو دانی بەوەدا نا، کە ناتوانێت پارتی پارێزگاران یەکبخات بۆ ئەوەی “بە شێوەیەکی کاریگەر حوکمڕانی بکات
گاردیان
- جۆنسۆن: کاتەکەی گونجاو نییە
- بۆریس جۆنسۆن، سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا، لە کێبڕکێکە کشایەوە، لەکاتێکدا کەسایەتییە باڵاکانی پارتی پارێزگاران هۆشدارییان دابوو کە گەڕانەوەی ئەو دەبێتە هۆی ئاژاوە و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە. ڕۆژنامەکە نوسیویەتی، جۆنسۆن زۆر هەوڵیدەدا بۆ ئەوەی پشتگیری پەرلەمانتارانی پارتی پارێزگاران بەدەست بهێنێت
دەیلی تەلەگراف
- “سوناک، وینستن چەرچڵێکی دیکەیە”
- جێرمی هانت، راوێژکاری خەزێنەی بەریتانیا بە رۆژنامەی تەلەگرافی راگەیاندووە پشتگیری لە سوناک دەکات و بەراوردی دەکات بە وینستن چەرچڵ بەهۆی رەوانبێژی و راستبێژی لە قسەکردندا
تایمز
- ریشی سوناک بەرەو کۆشکی ژمارە 10 هەنگاودەنێت
- بۆریس جۆنسۆن، ریشی سوناک و پێنی مۆردانتی تۆمەتبار کردووە بە شکستهێنان لەوەی یەکبگرن لەپێناو بەرژەوەندی نیشتمانیدا، ئەمەش دوای ئەوە دێت هەوڵەکانیان بۆ ئەنجامدانی رێککەوتن رەتکردەوە. رۆژنامەکە دەڵێت بڕیاری کشانەوەی جۆنسۆن لە کێبڕکێکە بەو مانایە دێت، کە هەر ئەمڕۆ سوناک وەک جێگرەوەی لیز ترەس ناوی بهێنرێت