پێنجەمین کتێبی سەلاحەدین دەمیرتاش بە ناوی ‘داد’ لە تورکیا هەرای نایەوە و سکرتێری گشتی مەهەپە و سەرۆکی دامەزراوەی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی تورکیا داوای لێپرسینەوە دەکەن و دەمیرتاشیش وڵامیان دەداتەوە.
سەرحەد ئاسکەر، پێشکیشکاری کەناڵی ‘هالک تی ڤی’ لە بەرنامەیەکی راستەوخۆدا لەنێو زیانلێکەوتووانی بومەلەرزە لە شاری سەمسوری باکوری کوردستان، پێنجەمین کتێبی سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپەی بە دەستەوە بوو، کە بە ناوی ‘داد’ ماوەیەک پێش ئێستا بڵاوی کردەوە.
سەرحەد ئاسکەر لە بەرنامەکەیدا گوتی، “دەمیرتاش بەتایبەتی کتێبەکەی بۆ ناردووین و زۆر خۆشحاڵین، منیش خوێندمەوە و چێژێکی تایبەتم بینی. دەمیرتاش بە بەردەوامی دەنووسێت. سوپاسی دەکەم. لێرەوە سڵاو و رێز بۆ هەموو ئەو زیندانیانە دەنێرم کە خەبات بۆ ئازادییان دەکەن. لێرەوە سڵاوی هاوڵاتییە زیانلێکەوتووانی بومەلەرزە بۆ هەموو زیندانیان و سزادراوان دەنێرم.”
Selahattin Demirtaş'tan RTÜK Başkanı Şahin'e sert yanıt!
"Beni 7 yıldır 12 metrekarelik bir hücrede tutuyorsunuz ama ismim geçtikçe paçalarınız tutuşuyor"
Selin Sabit(@Selinsabit) ile #HaftaSonuSabah | #HalkTV
— Halk TV (@halktvcomtr) March 19, 2023
ئەم قسانەی پێشکێشکارەکەی ‘هالک تی ڤی’ کاردانەوەی توندی دەسەڵاتدارانی تورکیای لێکەوتەوە و داوای لێپێچینەوە لە رۆژنامەنووس سەرحەد ئاسکەر و کتێبەکەی دەمیرتاش دەکەن.
ئەبوبەکر شاهین، سەرکی دامەزراوەی باڵای رادیۆ و تەلەڤزیۆنی تورکیا تویتێکی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی، “هەڵبژاردنەکان نزیک دبنەوە. لە کاتێکدا کە یاساکانی میدیا و راگەیاندن روون و ئاشکران، هالک تی ڤی دەستی بە هەوڵی تێکدەری کردووە و ئەمەش قبوڵ ناکرێت. قبوڵ ناکرێت وڵاتەکەمان وەک داگیرکەر لە قەڵەم بدرێت. نابێت بە شان و باڵی کەسێکدا هەڵبدرێت کە بە تاوانی ئەندامێتی ‘گروپێکی تیرۆریستی’ سزادراوە. لێکۆڵینەوەی پێویست دەستیپێکردووە.”
Seçimler yaklaşırken medyanın dikkat etmesi gereken kurallar belliyken Halk TV’nin yapmış olduğu provokatif yayınlar kabul edilemez. Ülkemizin sömürgeci olduğu iddia edilemez, silahlı terör örgütüne üye olmaktan hükümlü bulunan biri övülemez. Gerekli inceleme başlatılmıştır. pic.twitter.com/h88xiqFOKv
— Ebubekir Şahin (@ebekirsahin) March 18, 2023
لەلایەکی دیکەوە، ئیسماعیل بویوکئاتامان، سکرتێری گشتی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەپەرست (مەهەپە)، تویتێکی لەم بارەیەوە بڵاوکردەوە و دەمیرتاشی وەک “تیرۆریست” ناوزەند کرد و گوتی، کەناڵی هالک تی ڤی نزیک لە جەهەپە، لەنێو منداڵانی زیانلێکەوتووی بومەلەرزەدا، بانگەشە و پروپاگاندەی بۆ “تیرۆریستێک” کردووە.
هەروەها دەشڵێت، “رێگە نادەین، دۆخی بومەلەرزە بەکار بهێندرێت، پێویستە ئەم جۆرە هزرە لە هەرێمەکەمان و لە منداڵانمان دووربخرێتەوە و رێگە نەدرێت، منداڵان بەکار بهێندرێن.”
سەلاحەدین دەمیرتاش لە رێگەی تویتێکەوە وڵامی هێرشی توندی ئەو لایەنانە و بەتایبەتی ئەبوبەکر شاهین، سەرکی دامەزراوەی باڵای رادیۆ و تەلەڤزیۆنی تورکیای دایەوە و دەڵێت، “من بە تاوانی ئەندامێتی رێکخستن سزا نەدراون پیاوە بەتاڵەکە، درۆ مەکە. حەوت ساڵە منتان لە ژوورێکی 12 مەتریدا زیندانی کردووە، بەڵام کاتێک ناوم دەهێنرێت، قاچتان دەست بە لەرزین دەکات. لەبەرئەوەی ئێمە گەلین و لەسەر حەقین. تۆ و سەرۆکەکانت تاوەکو قوڕگتان لەنێو تاواندان ترسنوکەکان!”
Hakkımda örgüt üyeliğinden hüküm yok boş herif! Yalan söyleme.
Beni 7 yıldır 12 metrekarelik bir hücrede tutuyorsunuz ama ismim geçtikçe paçalarınız tutuşuyor. Çünkü biz halkız ve haklıyız.
Sen ve patronların ise gırtlağa kadar suça bulaşmış "tirsonekler"siniz! https://t.co/AM1p8czltr
— Selahattin Demirtaş (@hdpdemirtas) March 18, 2023
کتێبی ‘داد’ کە رۆمانێکی نوێی دەمیرتاشە، باسی دۆخی مرۆڤ لەژێر هەژموونی سیستمی سەرمایەداری و کاپیتالیزم دەکات کە چۆن مرۆڤ، سروشت بەکاردەهێنێت. بەشێکی سەرەتایی کتێبەکە بەر لەوەى بڵاوبکرێتەوە، لەلایەن دامەزراوەی میدیای زوومەوە بۆ زمانی کوردی (سۆرانی) وەرگێڕدرا و بە دەنگ بڵاوکرایەوە و لەم لینکەدا دەتوانن گوێبیستی بن: