21
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- پێنجەمین خولی کۆنگرەی نێودەوڵەتیی دیالۆگی بەغداد دەستپێدەکات
- بوژانەوەی بازاڕی نەوت لە بەرژەوەندیی بودجەی عێراقە.. داوادەکرێت چاو بە نرخی نەوت لە پرۆژەیاسای بودجەدا بخشێنرێتەوە
- ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق: کار بۆ ئەوەدەکەین ژنان بەشداریی زیاتریان لە دروستکردنی بڕیاردا هەبێت
شەرقولئەوسەت
- 20 ساڵ بەسەر بومەلەرزەکەی عێراقدا تێپەڕدەبێت “مەبەستی لە رووخانی حکومەتی بەعسە لەلایەن ئەمریکاوە”
- شەمخانی لە بەغدادە و بڕیارە رێککەوتننامەیەکی ئەمنی لەنێوان عێراق و ئێران ئیمزابکرێت
- خەڵکی ئێران بەهۆی قەیرانی ئابوورییەوە لە خۆشییەکانی نەورۆز بێبەش دەبن
عەرەب
- شەپۆلێکی تازەی تیرۆرکردن دەستیپێکردووە.. ئەو کەسانە دەکرێنە ئامانج کە رەخنە لە بوونی ئێران دەگرن لە نێو عێراقدا
- ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی میسر و تورکیا دەچێتە قۆناغێکی تازەوە
- نێوەندگیریی چین بۆ سعودیە و ئێران سنوورێک بۆ هەژموونی ئەمریکا دادەنێت
قودسی عەرەبی
- بەهێزبوونی پێگەی چین هۆکارە بۆ لاوازبوونی ئیسرائیل و هەڵکشانی زیاتری ئێران و پاشەکشەی رۆڵی ئەمریکا
- بانگەوازی میسرییەکان بۆ خواردنی گۆشتی گوێدرێژ توڕەیی و مشتومڕی لێدەکەوێتەوە
- بۆیەکەمجار جلوبەرگی خانمان بۆ کەشتیوانانی ئاسمانی بەرهەمدەهێنرێت
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
عەرەب نیوز
- تورکیا بەمنزیکانە پەیوەندییەکانی لەگەڵ میسر بۆ ئاستی باڵیۆز نوێ دەکاتەوە
- کەشتییەکی بازرگانی لە ناوچەی ژێردەستی حوسییەکانی یەمەن لە دەریای سور هێرشی کرایەسەر
- زیاتر لە 10 هەزار خوێندکار کە لە ئیسرائیل دەژین و لە زانکۆکانی فەلەستین دەخوێنن، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە روبەڕوی ئاستەنگیی بوونەتەوە
سەندەی تەلەگراف
- سوێلا براڤەرمان، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا رایگەیاند، کۆچبەرانی نایاسایی ئەم هاوینە بۆ رواندا دەنێردرێن
- دۆناڵ ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا پێشبینی دەکات ئەم سێشەممەیە دەستگیر بکرێت و داوای خۆپیشاندان لە لایەنگرانی دەکات
- جۆرجیا مێلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا هۆشداری دەدات لەم هاوینەدا کۆچبەران وڵاتەکەی “داگیر بکەن”
سەندەی مۆرنینگ پۆست
- كەنەدا مافى مانەوە بۆ کارکردن بە 21 هەزار هاوڵاتى شاری هۆنگ کۆنگى چین دەدات
- ئەنجومەنی دەوڵەتی حکومەتە نوێکەی چین بۆ گەشەپێدانی وڵاتەکەی داوای هاوکاریکردنى لە کەرتی تایبەت دەکات
- لە خانەیەکی بەساڵاچواندا لە هۆنگ کۆنگ، دوای بەشەڕهاتنیان، پیاوێکی تەمەن 75 ساڵ یەکێکی دیکەی 74 ساڵ کوژان
هائارێتز
- خۆپیشاندان لە دژی چاکسازییەکانی کەرتی دادوەریی لە ئیسرائیل توندوتیژی لێکەوتەوە و خۆپیشاندەران هێرشیان کرایەسەر
- بۆ چارەسەری گرژییەکانی نێوانیان، بەرپرسانی ئیسرائیل و فەلەستین لە رەمەزاندا لە میسر کۆدەبنەوە
- ئیمارات ملیۆنان دۆلار وەک هاوکاری بۆ فەلەستینییەکانی شاری هاوارا دەنێرێت، دوای ئەوەی لەلایەن ئیسرائیلییە هاوردەکانەوە هێرشیان کرایەسەر
رۆژنامە تورکییەکان
سوزجو
- نرخی کێک و بسکیت لە ماوەی 18 مانگدا لە 140٪ بۆ 240٪ زیادی کردووە
- سەرەی گوشتی هەرزان شەقامەکانى تورکیای داپۆشیوە
- پرۆفیسۆرێک هۆشداری لە بومەلەرزەی دیکە لە تورکیا دەدات
سەباح
- بڕیارە ئەردۆغان و سیسی دوای هەڵبژاردن کۆببنەوە
- ئەندامانی لەشی گەنجێک کە لە روداوێکدا گیانی لەدەستدابوو ژیانی چوار کەسی رزگار کرد
- نوسەرێکی نزیک لە ئاکەپە: کلچدارئۆغلۆ سەربکەوێت تورکیا دابەش دەبێت
ئەڤرەنسەل
- ئەمڕۆ لە 23 شار و شاروچکەی باکورى کوردستان و تورکیا نەورۆز ئاهەنگى نەورۆز بەڕێوەدچێت
- لە لافاوەکەی باکوری کوردستاندا ژمارەی قوربانیان گەیشتە 18 کەس
- دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە وشەی دوژمنی بۆ ئۆپۆزسیۆنی تورکیا بەکارهێنا
حوریەت
- بەهۆی ئەگەری بومەلەرزەوە لە ئەستەنبوڵ موزەخانە و شوێنەوارەکان بەهێز دەکرێن
- هەفتەی داهاتوو دەست بە دروستکردنی 32 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزە دەکرێت
- هاوڵاتیانی تورکیا داوای 29 هەزار ئۆتۆمبێلی تۆگی تورکییان کردووە
رۆژنامە فارسییەکان
ئیتلاعات
- لە ئێران 23ی مانگ وەک یەکەم رۆژی رەمەزان دیاری کرا
- پێنج وێستگەی نوێی میترۆ لە تاران کرانەوە
- ساڵی داهاتوو ئێران بەنیازە ملیۆنێک و 600 هەزار ئۆتۆمبێل دروست بکات
کەیهان
- ناوەندی میللی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی ئێران پرۆژەیاسای رێگریکردن لە هەواڵی ساختەی پیشکەشی حکومەت کرد
- لە سێ رۆژی پشووی نەورۆزدا 125 کەس لە ئیران بە روداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە
- سزای سێدارە بەسەر دوو کەس لە تاوانبارانی هێرشی شاچراخدا سەپێندرا
کار و کارگەر
- ئۆکراین سزای بەسەر سەدان ناوەندی دەوڵەتی ئێران و روسیادا سەپاند
- پەرلەمانتارێک: تەنیا رێگەی باشکردنی ئابوری ئێران، بەهێزکردنی دراوەکەیەتی
- کرێکاران لە بەرامبەر زیادکردنی موچەکانیان بە ئەندازەی نیوەی رێژەی هەڵاوسان نیگەرانن
ئافتاب
- میترۆی تاران بۆ 257 کیلۆمەتر درێژ کرایەوە
- دوای نەورۆز موچەی کرێکاران بە رێژەی 24٪ زیاد دەکرێت
- وەزیرانی دەرەوەی ئێران و تورکیا لەبارەی ناکۆکی ئازەربایجان و ئێران بە تەلەفۆن قسەیان کرد