112
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- پێشبینیدەکرێت بودجەی ئەمساڵی عێراق بەر لە جەژنی رەمەزان پەسەند بکرێت
- ئەم هەفتەیە عێراق دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی رەمەزان دەکرێت
- سەردەمی تازەی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغداد دەستیپێکرد.. کەشێکی ئارام باڵی بەسەر کوردستاندا کێشاوە
شەرقولئەوسەت
- زیاتر لە هەزار خێزانی گوندی عۆجەی شوێنی لەدایکبوونی سەدام حسێن ئاوارە بوون و بەشێکیان لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن
- کوڕی سەرۆک هۆزی ئەلبوناسر (هۆزەکەی سەدام حسێن): لە ترسی تۆڵە ناتوانین بگەڕێینەوە ماڵ و حاڵی خۆمان
- عەلی شەمخانی سەردانی بەغداد دەکات بۆ ئیمزاکردنی رێککەوتننامەیەکی ئەمنی لەنێوان عێراق و ئێران
عەرەب
- کردنەوەی هەژمارێکی بانکی بۆ داهاتی نەوتی هەرێم، هەنگاوێکە بەرەو چارەسەری تەواوەتی کێشەکانی نێوان بەغداد و هەولێر یاخود تەنها ئارامکەرەوەیەکی کاتییە؟
- سیاسییەکانی شیعە گەورەترین براوەی “داگیرکردنی عێراق” بوون لەلایەن ئەمریکاوە
- جوڵە ئیقلیمی و نێودەوڵەوتییەکان ئاماژەن بۆ داڕشتنی چارەسەرێکی سیاسی بۆ دۆخی سووریا
قودسی عەرەبی
- بەرپرسێکی ئەمنیی عێراق دەڵێت نەبوونی هەماهەنگی لەنێوان سوپا و پێشمەرگەدا وایکردووە داعش دۆخەکە بقۆزێتەوە و دەست بە جوڵە بکات
- عێراق بۆ گفتوگۆ و دانوستان لەبارەی دۆسیەی ئاو بەنیازە شاندێک بنێرێتە تورکیا
- داوا لە عێراق دەکرێت “پێشێلکارییەکانی دژ بە مافی مرۆڤ” لەوڵاتەکەیدا کۆتایی پێ بهێنێت
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گاردیان
- پزیشکانى کەرتی گشتی وەزارەتی تەندروستی بەریتانیا بری پێنج هەزار پاوەندیان پێدراوە بۆ ئەوەی لە کەرتی تایبەتدا کار بکەن
- دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بەهۆی ئەنجامدانی تاوانی جەنگەوە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ پوتین دەرکرد
- سوێلا براڤەرمان، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا، رێگریی دەکات گاردیان و بی بی سی یاوەری بکەن لە گەشتەکەیدا بۆ رواندا
چاینە دەیلی
- شی جینپینگ، سەرۆکی چین رۆژی دووشەممە لە گەشتێکیدا بەمەبەستی ئاشتی و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ روسیا، سەردانی مۆسکۆ دەکات
- بەهۆی هاتنی وەزری بەهارەوە، کەرتی گەشتیاری چین بەشێوەیەکی بەرچاو گەشەی کردووە
- بەگوێرەى توێژینەوەیەک نیوەی کەسانی پێگەیشتوو لە چین، شەوانە کەمتر لە هەشت کاتژمێر دەخەون
عەرەب نیوز
- بەهۆی چاکسازی لە کەرتی دادوەری وڵاتەکەی و ناڕەزایی ناوخۆی و دەرەکی، بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەژێر فشارێکی زۆردایە
- مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانییان لەگەڵ میسردا سەردانی قاهیرە دەکات
- دوای داڕمانی کەرتی کارەبای لوبنان، ئەمریکا بە بڕی 20 ملیۆن دۆلار هاوکاری کەرتی تایبەتی ئەو وڵاتە دەکات بۆ سود وەرگرتن لە تیشکی خۆر
یوئێس ئەی تودەی
- دەنگدەرە رەشپێستەکانی ئەمریکا داوا دەکەن بایدن هەنگاوی کرداری بنێت بۆ چارەسەرکردنی پرسی توندوتیژی، پۆلیس، سەلامەتی و ئابوری
- سەرەڕای بەردەوامی بەفربارین و زریان لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا، پاککردنەوەی رێگاکان لە رۆژهەڵات و رۆژئاوای ئەو ویلایەتەدا دەستیپێکردووە
- کۆشکی سپی دەڵێت، پێویستە چین لەبارەی پرسی ئاشتی بۆ شەڕی روسیا، لەگەڵ ئۆکراینیشدا قسە بکات
رۆژنامە تورکییەکان
حوریەت
- فڕۆکەوانی هێلیکۆپتەرێکی هەسەدە کە کەوتە خوارەوە خەڵکی کۆبانێیە
- پەرلەمانی تورکیا دەنگ لەسەر ئەندامێتی فینلەندا لە ناتۆدا دەدات
- کلچدارئۆغلۆ دەیەوێت دەنگی پارتی بێلایەنی تورکیا و پارتی رێگەی میللی تورکیا بەدەستبهێنێت
سەباح
- وەزیری دەرەوەی تورکیا دوای 11 ساڵ لە ناکۆکی نێوان تورکیا و میسر سەردانی قاهیرە دەکات
- سەردانی کەمال کلچدارئۆغلۆ، کاندیدی هاوپەیمانی گەل بۆ لای هەدەپە کە پێویست بوو ئەمڕۆ بکرێت دواخرا
- زیانەکانی بومەلەرزە لە تورکیا 103 ملیار و 600 ملیۆن دۆلارە
سوزجو
- ئاکەپە بڕوانامەی دکتورای ساختەی بۆ لایەنگرانی دروستکردووە
- سەرۆکی شارەوانەی ئەنقەرە داوا دەکات خۆى و ئیمامئۆغلۆ ببنە جێگری کلچدارئۆغلۆ
- 20ی مانگ فاتیح پورتاکال یەکێک لە بەناوبانگترین بێژەرەکانی تورکیا لە کەناڵی سوزجو هەواڵ پێشکەش دەکات
یەنی ئوزگور پۆلیتیکا
- لە ناوچە زیانلێکەوتووانی بومەلەرزە دوو ملیۆن کەس کۆچیان کردووە
- هاوسەرۆکی هەدەپە: دەسەڵات کارەساتی بومەلەرزە بۆ بەدەستهێنانی پارە بەکاردەهێنێت
- سالار مەحمود پەرلەمانتاری پێشووی یەکێتی: ئەوروپا هاوشێوەی سەدام چەکی کیمیایی بە تورکیا دەدات
رۆژنامە فارسییەکان
کەیهان
- وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا: رێککەوتنی ئێران و سعودیە گەورەترین پێشکەوتنە
- حکومەتی ئێران گەورەترین ناوەندی بەدواداچوون و دەرمانی شێرپەنجەی کردەوە
- یەمەن و سعودیە ئامادەکاری بۆ ئاڵوگۆڕى دیلەکان دەکەن
جمهوری ئیسلامی
- لە دوو رۆژی رابردوودا لە ئیران 76 کەس بەهۆی روداوەکانی هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە
- مانۆڕی سەربازی ئێران، روسیا و چین لە زەریای هیندی بەردەوامە
- 750 ئەفسەری ئیسرائیل بەهۆی قەیرانی سیاسی لە تەلئەبیب دەستیان لەکارکێشایەوە
ئەفکار
- ئێران و کینیا لە بواری خزمەتگوزاری ئەلکترۆنیدا هاوکاری یەکدی دەکەن
- ئێران لە دروستکردنی ئۆتۆمبێلدا پێش بەریتانیا کەوت
- ساڵی داهاتوو چوار هێڵی دیکەی میترۆ لە تاران دروستدەکرێن
ئێعتێماد
- دوێنێ چوارەم رۆژی هەوای پاکی تاران بوو لە ماوەی ساڵی رابردوودا
- کۆبوونەوەی تورکیا، سوریا، ئێران و روسیا لە مۆسکۆ دواخرا
- سەرۆکى چین رۆژی دووشەممە سەردانی مۆسکۆ دەکات