26
رۆژنامە ئینگلزییەکان
فاینەنشیاڵ تایمز
- پۆڵەندا وەکو یەکەم وڵاتى ناتۆ فڕۆکەى جەنگیی بۆ ئۆکراین دەنێرێت
- پاش پێدانى بەڵێنى زیادکردنى موچەکانیان، کارمەندانى تەندروستى بەریتانیا مانگرتنەکەیان هەڵپەسارد
- ماکرۆن بەهۆى زیادکردنى تەمەنى خانەنشینى قەیرانى سیاسى وڵاتەکەى قوڵتر دەکاتەوە
عەرەب نیوز
- دوێنێ ئیمارات لە لێوارى هەڵگیرسانى شەڕدا بوو لەگەڵ ئیسرائیلدا بەهۆى هێرشى جووەکان بۆسەر شارۆچکەیەکى فەلەستین
- داوا لە لایەنە شەڕکەرەکانى سعودییە و ئێران لە یەمەن دەکرێت رێککەوتنى نێوان دوو وڵاتەکە وەکو هەلێک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ بقۆزنەوە
- پاش دیارنەمان و دواتر دۆزینەوەى دوو تۆن و نیو یۆرانیۆم لە لیبیا گومان لە ئاژانسى وزەى ئەتۆمى جیهانى دروست دەکات
ساوس چەینا
- چین دەسەڵاتى ئۆفیسى چاودێرییکردنى هۆنگ کۆنگ زیاد دەکات و لەمەودوا راپۆرتەکانى راستەوخۆ بۆ کۆمیتەى ناوەندیی پارتى کۆمۆنیست دەنێرێت
- چین پشکەکانى لە گەنجینەکانى ئەمریکا بۆ کەمترین ئاست دادەبەزێنێت
- وەزیرى دەرەوەى چین داواى ئاشتى بۆ پرسى ئۆکراین دەکات و لە هەمانکاتدا هاوتا ئەمریکییەکەى بەڵێنى هاوکاری سەربازیی زیاتر بەو وڵاتە دەدات
واشنتن پۆست
- هەوڵەکانى بایدن بۆ قەدەغەکردنى تیکتۆک لە ئەمریکا، هاوشێوەى هەوڵە شکستخواردووەکانى پێشترى ترەمپە
- ئەمریکا دەڵێت، لە گرتە ڤیدیۆییەکدا دەرکەوتووە فڕۆکەیەکى روسیا هۆکارى کەوتنەخوارەوەى درۆنەکەى ئەمریکا بووە
- بەهۆى جەنگى ئۆکراین و قەیرانەکانى دیکەى جیهانەوە، هاوکارییکردنى رۆهینگییەکانى بەنگلادیش پشتگوێخراوە
رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقولئەوسەت
- سعودییە: گرنگترین خاڵى رێککەوتنەکەمان لەگەڵ ئێران “نهێنییە” و ناتوانین ئاشکراى بکەین
- لە میسر فەرمانبەرێک دەستگیرکرا کە “کارەکەى بەکارهێناوە” بۆ کۆکردنەوەى 20 ملیۆن جونیە
- حکومەتى فەلەستین مانگانە 100 ملیۆن دۆلار کورتهێنانى لە بودجەدا هەیە
قودسى عەرەبى
- کورد یادى کۆمەڵکوژى هەڵەبجە دەکەنەوە، داوا لە بەغداد دەکەن قەرەبووى زیانلێکەوتووان بکاتەوە
- بەبێ ئەوەى لە پەرلەمان دەنگى لەسەر بدرێت، ماکرۆن یاساى خانەنشینى تێپەڕاندووە
- بە بەشدارى لێکۆڵەرانى ئەوروپى، بەڕێوەبەرى پێشووى بانکى لوبنان بە تۆمەتى گەندەڵى بانگێشتکرا
عەرەب
- ئەسەد کشانەوەى هێزەکانى تورکیاى لە سوریا کردووەتە پێش مەرجى هەر کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ئەردۆغاندا
- ئێران بەڵێن بە سعودییە دەدات چیتر چەک بۆ حوسییەکان نەنێرێت: ئایا پابەندى بەڵێنەکەى دەبێت؟
- ئەمریکییەکان تائێستاش باجى سیاسەتەکانى بوش لە عێراق دەدەن
عەرەبى جەدید
- ترس لە مایەپووچبوونى بانکەکان گەیشتە ئەوروپا، یەکێک لە گرنگترین بانکەکانى کیشوەرەکە “کریدیت سویس” لەژێر هەڕەشەى هەرەسهێناندایە
- هێزەکانى حەفتەر یۆرانیۆمە ونبووەکانى لیبیا دەدۆزنەوە
- ئیدارەى بایدن “تیکتۆک” گەمارۆ دەدات: فرۆشتن یان قەدەغەکردن