45
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- سودانی: عێراق قابیلی دابەشبوون نییە و نابێتە گۆڕەپانێک بۆ ململانێ
- لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق هۆشداریی لە کورتهێنانی ئێستای بودجە دەکات
- سەندیکای مامۆستایانی عێراق چەند پرۆژەیەک بۆ پشتیوانیکردنی مامۆستا لە رووی مادی و تەندروستییەوە ئامادە دەکات
قودسی عەرەبی
- ساڵیادی شۆڕشی سووریا: رژێمی ئەسەد 200 هەزار کەسی کوشتووە و خۆپیشاندەرانیش داوای روخاندنی دەکەن
- سودانی: ئەمریکا هاوپەیمانێکی ستراتیژییە و ئێرانیش دەست لە ناوخۆی عێراق وەرنادات
- نەتەوەیەکگرتووەکان باس لە ئەگەری دەستپێکردنەوەی خۆپیشاندان دەکات لە عێراق
عەرەب
- هەموو کرانەوەیەکی ئابووریی بە رووی ئێراندا سعودیە روبەڕوی سزای ئەمریکا دەکاتەوە
- مژدەی ئەمریکییەکان بۆ هەڵاتنی خۆرێکی نوێ لە عێراق بووەتە کابوس بۆ عێراقییەکان
- تورکیا بەڕێوەبەر و پێشکەشکاری کەناڵێکی تەلەڤزیۆنی دەستگیردەکات پاشئەوەی شرۆڤەکارێکی تورکییان لە ستۆدیۆ کردووەتە دەرەوە
شەرقولئەوسەت
- سودانی: عێراق ناچێتە هیچ بەرەیەک و دژایەتی هیچ لایەکیش ناکات
- پوتین و ئەسەد باس لە روبەڕوبونەوەی ئاڵنگارییەکان دەکەن
- لوبنانییەکان هیچ هیوایەکیان بە باشبوونی دۆخی قەیراناویی وڵاتەکەیان نییە
رۆژنامە تورکییەکان
حوڕییەت
- ئاشکرابوو دایکی لێئۆناردۆ دا ڤینجی چەرکەزی تورکیایە “پێکهاتەیەکن لە تورکیا و ناوچەکانی قەوقاز جێگیربوون”
- لە سەمسور 12 و لە روحا دوو کەس بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستدا
- کلچدارئۆغلۆ رۆژی شەممەی داهاتوو سەردانی هەدەپە دەکات
سەباح
- ئەردۆغان: کلچدارئۆغلۆ بووەتە گەشتیاری بومەلەرزە
- تەرمی پێنج کەس نەدۆزراونەتەوە کە دوێنێ بەر لافاو کەوتبوون
- ئەردۆغان لەگەڵ سەرۆکانی ئازەربایجان، قرغیزستان و ئۆزبەکستان کۆدەبێتەوە
سوزجو
- ئاکشەنەر: کلچدارئۆغلۆ سەرۆککۆماری داهاتووی تورکیا دەبێت
- رەحمی دۆغان پارێزگاری هاتای دەستی لەکارکێشایەوە
- 115 ملیار لیرە دیارنامێنێت “کە بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزە کۆکرابووەوە”
ئەڤرەنسەل
- یەکەم ئاگری نەورۆز لە ناوچەی شەمزیزانی جۆلەمێرگ کرایەوە
- زیانلێکەوتووانی بومەلەرزە لە سەمسور ئەمجارەیان بەهۆی لافاوەوە کۆنتەینەرەکانیان بەجێ دەهێڵن
- دادگا داواکارییەک بۆ ئازادکردنی سەرۆکی گەورەشارەوانی ئامەد رەتدەکاتەوە
رۆژنامە فارسییەکان
ئەبرار
- نرخی کەلوپەلی ناو ماڵ لە ئێران گران بووە
- لەمەودوا ئێرانییەکان بەبێ ڤیزا دەتوانن سەردانی عومان بکەن
- ئیسرائیل لە بەهێزبوونی پەیوەندییەکانی میسر و ئێران نیگەرانە
ئێعتێماد
- مانۆڕی سەربازیی سێقۆڵیی ئێران، روسیا و چین لە زەریای هیندی دەستیپێکرد
- سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە ئیماراتە
- دەستگێڕەکان بازاڕی ئێرانیان داگیرکردووە و دوکاندارەکان نیگەرانن
جمهوری ئیسلامی
- چاودێرانی رێکخراوی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی بە بەردەوامی لە ئێران دەبن
- پۆلیسی ئێران: تاوەکو ئێستا 110 کەس بە تۆمەتی ژەهراویکردنی خوێندکارە کچەکان دەستگیرکراون
- ریاز پاش ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ تاران دەست بە وەبەرهێنان دەکات لە ئێران
ئیتلاعات
- لە ئێران 81 پرۆژەی گەورە بە تەواونەکراوی ماونەتەوە
- ئێران 45 هەزار ئۆتۆمبێڵ بۆ بیلاروس هەناردە دەکات
- زۆرترین رێژەی بێکاریی لە پارێزگای سیستان و بەلوچستانە
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
عەرەب نیوز
- پارێزگاری بانکی ناوەندیی لوبنان رەتیدەکاتەوە بچێتە بەردەم دادگا و قەیرانی وڵاتەکە قوڵتردەبێتەوە
- ئەسەد و پوتین باسی بنیاتنانەوەی سووریا دەکەن “پاش 12 ساڵ لە شەڕ”
- سعودیە ئامادەیی نیشاندەدات “بەپەلە” دەست بە وەبەرهێنان بکات لە ئێران
چاینە دەیلی
- سەرۆکی چین “دەستپێشخەریی شارستانی جیهانی” رادەگەیەنێت
- هیندۆراس خوازیارە پەرە بە پەیوەندییەکانی بدات لەگەڵ چین
- چاکسازییەکانی چین کەرتی کشتوکاڵ و ژیانی لادێنشینان دەبوژێنێتەوە
تایمز
- وەزیری گەنجینەی بەریتانیا باج بۆ ئاستێکی پێوانەیی بەرزدەکاتەوە “لە دوای جەنگی دووەمی جیهانییەوە وێنەی نەبووە”
- چاودێران پێیانوایە پلانەکەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بۆ کەمکردنەوەی هاتنی کۆچبەران شکست دەهێنێت
- پۆلیسی پاکستان ئۆپراسیۆنی دەستگیرکردنی ئیمران خانی سەرۆکوەزیرانی پێشووی هەڵپەسارد
یوئێس ئەی تودەی
- پۆلیسی ئەمریکا بەشی تایبەت بە هاوڕەگەزخوازان دەکاتەوە
- ناوچە کەناراوییەکانی ئەمریکا روبەڕوی دوو شەپۆلی سەرما و زریان دەبنەوە
- دوو بەلەمی قاچاخ لە باشوری کالیفۆرنیا نقوم دەبن و هەشت کەس گیانیان لەدەستدەدەن