90
جەژنا جەما
گەورەترین جەژنی ئێزدیییەکانە، 6ی تشرینی یەکەم دەستپێدەکات و حەوت رۆژ دەخایەنێت.
- رۆژی یەکەم بە سەمای ئایینی دەستپێدەکات.
- رۆژی دووەم ئێزدیان تەوافی پەرستگەی لالش دەکەن.
- رۆژی سێیەم و چوارەم رێوڕەسمەکانی رۆژی یەکەم و دووەم دووبارە دەکرێنەوە.
- رۆژی پێنجەم رێوڕەسمی حەوت پەری دەستپیدەکات، حەوت کچ جلی سپی دەپوشن و لە لالەش رێوڕەسمەکە بەڕێوەدەبەن.
- رۆژی شەشەم گایەک سەردەبڕن بۆ خوداوەندی رۆژ، کە رێوڕەسمی قەباغی پێدەگۆترێت.
- رۆژی حەوتەم رۆژی بەربەرسوارکردنە، بە مانای کۆتایی رێوڕەسمەکە دێت.
ئەم جەژنە هاوشێوەی رێوڕەسمی حەجە لە ئیسلامدا، هاوشێوەی ئاوی زمزم، ئاوی کانی سپی لەلالەش دەخوریتەوە و بۆ ناوچە دوورەکان رەوانە دەکرێت.
بەهۆی هێرشەکانی داعش لە ساڵی 2014 بۆ 2018 رێوڕەسمەکە راگیرا
لەو ساڵە بەدواوە ساڵانە بەڕێوەدەچێت