198
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- سودانی: “جدین” لە کۆتاییهێنان بە کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەگەڵ هەولێر
- تورکیا 20 بەنداوی دیکە دروستدەکات لەسەر لقەکانی روبارەکان
- بەمەبەستی پشتیوانی لە بەرهەمی ناوخۆیی، شاندێک لە هەرێمەوە سەردانی بەغداد دەکات
قودسی عەرەبی
- دوای 20 ساڵ لە لەشکرکێشی ئەمریکا بۆسەر عێراق، خەونی عێراقیەکان بووە بە هەڵم
- پەرلەمانی کوردستان داوای لێکتێگەیشتنی لایەنەکان دەکات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن
- عەرەبی کەرکوک مەرجیان هەیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان
شەرقولئەوسەت
- ئاماژەکانی سەردەمێکی نوێ لە نێوان بەغداد و هەولێر دەرکەوت
- ناتۆ سنوری ئەرکەکانی لە عێراق فراوان دەکات
- دیمەشق مەرج دادەنێت بۆ کۆبوونەوەی چوارقۆڵی
دەستور
- سەردانەکەی سودانی بۆ هەرێم بۆ گەرەنتیکردنی تێپەڕاندنی بودجەیە بەبێ کێشە
- پلاندانان: 7 ملیۆن خێزانی عێراقی مۆلیدەی کەرتی تایبەت بەکاردەهێنن
- کۆنگرەی عێراق بۆ کەشوهەوا داوا لە پەرلەمانی عێراق دەکات بودجە بۆ گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا تەرخان بکات
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
عەرەب نیوز
- بەهۆی دابەزینی بەهای لیرەی لوبنانی بۆ نزمترین ئاست، نرخی خۆراک و سوتەمەنی لەو وڵاتەدا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
- گۆڕینی ناوی کەرتی رۆژئاوای فەلەستین لەلایەن ئیسرائیلەوە لە دۆکیومێنتە فەرمییەکاندا، توڕەیی بەدوای خۆیدا دەهێنێت
- سعودیە پێنج نەخۆشخانەی سەر کەشتیی بە بەهای 20 ملیۆن دۆلار بۆ کەناراوەکانی بەنگلادیش دەنێرێت بۆ چارەسەری نەخۆشانی گوندنشینەکانی ئەو وڵاتە
تایمز
- فڕۆکەیەکی روسی وەک لە یەکەم پێکدادانی راستەوخۆی لەگەڵ واشنتن لەدوای شەڕی ئۆکراین، درۆنێکی ئەمریکا دەخاتە خوارەوە.
- حکومەتی بەریتانیا بڕیاریدا لەمەودا منداڵانى یەک ساڵ و دوو ساڵ هاوشێوەى سێ ساڵ و چوار ساڵ لە دایەنگە حکومییەکان وەربگیرێن، بۆئەوەى دایک و باوکیان لە کارەکانیان بەردەوام بن
- یاسای کۆچبەرانی بەریتانیا، کە بەم دواییانە لە پەرلەمان دەنگدانی یەکەمی بۆ کرا، خەمۆکی منداڵانی کۆچبەر زیاتر دەکات
واشنتن پۆست
- سەرەڕای راکردنیان لە جینۆسایدی میانمار، توندوتیژیی تەنگ بە رۆهینگیەکانی بەنگلادیش هەڵدەچنێت
- ئەمریکا 72 کاتژمێری لەبەردەستە بۆ خۆپاراستن لە سەرهەڵدانی قەیرانی بانکیی لە وڵاتەکەدا
- ئێرانییەکان بۆنەکانی سەری ساڵ بەکاردەهێنن بۆ دەستپێکردنەوەی خۆپیشاندانەکان لە دژی حکومەت
ساوس چاینە مۆرنینگ پۆست
- گروپە بازرگانییەکان، هەوڵی پەکین بۆ کردنەوەی کەرتیی گەشتییاریی وڵاتەکەیان بەرزدەنرخێنن
- فرۆشی کەلوپەلی سەربازیی چین لەماوەی 5 ساڵی رابردوودا کەمیکردووە
- ئابوریی چین لە سەرەتای ساڵی 2023دا ئاماژەی دووبارە بوژانەوەی تێدا بەدیدەکرێت
رۆژنامە تورکییەکان
حوریەت
- نرخی ئۆتۆمبێلی تۆگی تورکی بە 953 هەزار لیرە دیاری کرا
- هەفتەی داهاتوو ئەردۆغان لەگەڵ سەرۆکی هۆداپار کۆدەبێتەوە
- کلچدارئۆغلۆ: لە ماوەی دوو ساڵدا ئاوارە سورییەکان بۆ وڵاتەکەیان دەگەڕێنینەوە
سەباح
- حکومەت بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزە دەستی بە دروستکردنی 43 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون کردووە
- خەڵکی ناوچەی پازارجکی مەڕەش کە زیانێلی زۆریان لە بومەلەرزەدا بەرکەوتووە دەگەڕێنەوە سەر زێدیان
- درۆنێکی ئەمریکی لە دەریای رەش کەوتە خوارەوە
سوزجو
- چادری زیانلێکەوتوونی بومەلەرزە بەهۆی بارانەوە پڕ بووە لە ئاو
- لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای ئەستەنبوڵدا لەبارەی مەترسی بومەلەرزە لەسەر ئەو شارە ئەندامەکانى ئاکەپە بەشداری نەکرد
- کلچدارئۆغلۆ لەسەر سنوری سوریا لەگەڵ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزە کۆبووە
یەنی ئوزگور پۆلیتیکا
- نوسەریک: هەدەپە دەتوانێت داوای پۆستی وەزارەتیش بکات
- قەرەیلان: بەر لە هەڵبژاردنەکان ئەگەری هێرشی گەورە بۆ سەر هێزەکانمان هەیە
- هاوسەرۆکی هەدەپە: دەوڵەتی تورکیا بۆمبی هەیە بەکاربهێنێت، بەڵام چادری نییە بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزە
رۆژنامە فارسییەکان
ئەبرار
- بەحرێن و ئێران دەستیان بە دانوستان کرد
- رێککەوتنی ئابوری نێوان ئێران و عێراق واژۆکرا
- شاندێکی باڵای تالیبان سەردانی ئێران دەکات
ئازەربایجان
- 98٪ی خەڵکی ئێران خوێندەواریان هەیە
- بەریتانیا بودجەی وەزارەتی بەرگری وڵاتەکەی زیاد کرد
- سەرۆکی فیدراسیۆنی پزیشکی وەرزشی ئێران: نەوەی داهاوی وەرزشی ئێران لە مەترسیدایە
ئەفکار
- 40 کەس تۆمەتبارن بە سووتاندنی بەشێک لە زیندانی ئەوین و تاوەکو مانگێکی دیکە سزاکانیان ئاشکرا دەکرێت
- گوتەبێژی حکومەتی ئێران: ئەمساڵ ئابوری ئیران 5.3٪ زیادی کردووە
- ئێران دەیەوێت دەست بە پێشەسازی دروستکردنی کەشتی و میترۆ بکات
جوملە
- تۆمەتی بانگەشە دژی دەوڵەتی ئێران خرایە پاڵ پارێزەری خانەوادەی ژینا ئەمینی
- فەرماندەی هێزی دەریای ئێران: خێرایی کەشتییە جەنگییەکانی ئێران لە کەشتییەکانی ئەمریکا زیاترە
- ئازەربایجان جارێکی دیکە هەناردەى گازی بۆ ناگۆرنۆ قەڕەباغ راگرت