37
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
عەرەب نیوز
- بەگوێرەى راپرسییەکان، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا شەڕ بۆ مانەوە لە ژیانی سیاسیدا دەکات
- حوسییەکانی یەمەن رەتیدەکەنەوە لە ئاڵوگۆڕی دیلەکاندا لەگەڵ حکومەت چوار رۆژنامەنووسی بەناوبانگ رادەست بکەنەوە
- ئێران دەڵێت رێککەوتن لەگەڵ سعودیە، کۆتایی بە شەڕی یەمەن دەهێنێت
چاینە دەیلی
- لی کیانگ، سەرۆکوەزیرانی چین داوا دەکات ئەمریکا و وڵاتەکەی پێکەوە لەبواری بازرگانیدا کار بکەن
- یەکەم خانمە ئەکتەری براوەی خەڵاتی ئۆسکار لە ئاسیا، میشێل یۆ، لە هۆنگ کۆنگی چین دەستی بە کاری سینەمایی کردووە
- شی جینپینگ، سەرۆکی چین دەیەوێت لەگەڵ دەستپێکردنی خولی سێیەمی سەرۆکایەتییەکەی هاوسەنگى لەنێوان بازرگانی و گەشەکردنی وڵاتەکەیدا رابگرێت
گاردیان
- دوای گەڕانەوەی پێشکەشکارەکەی بی بی سی بۆسەر کارەکەی، بەرپرسانی ئەو کەناڵە روبەڕوی فشاری وازهێنان دەبنەوە
- لەگەڵ دابەزینی ئاستی ئاوی روبارەکانی بەریتانیا، هۆشداریی دەدرێت لە رودانی وشکەساڵیی لەو وڵاتەدا
- دوای مایەپوچبوونی بانکی سیلیکۆن ڤاڵێی بەڕێوەبەری گشتیی و بەڕێوەبەری دارایی بانکەکە سکاڵایان لەدژ تۆماردەکرێت
واشنتن پۆست
- ژەنگهەڵهێنان و شەپۆلی دەریاکان بوونەتە هۆکاری روخان و گواستنەوەی خانووەکانی ناوچە کەنارییەکانی ئەمریکا
- بۆ بەرەنگاربوونەوەی چین، بایدن پلانی رێککەوتنێک دادەنێت بۆ پێدانی ژێردەریایی ئەتۆمی بە ئوسترالیا
- دوای ساڵێک لە قوربانیدان، تا دێت لەدەستدان و بێهیوایی لەنێو سەربازانی ئۆکراین زیاتر دەبێت
رۆژنامە تورکییەکان
بیرگون
- لە تورکیا کیلۆیەک گۆشتی قیمە گەیشتووەتە 250 لیرە
- پەیوەندیکردنی هۆداپار بە هاوپەیمانی کۆمارەوە بەشێک لە هاوپەیمانەکانی ئەردۆغانی نیگەران کردووە
- پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) داوای فراوانکردنی هاوپەیمانێتیەکان دژی دەسەڵات دەکات
حوڕییەت
- بەنزیکبوونەوەی مانگی رەمەزان ئەگەری بەرزبوونەوەی نرخی خواردن و پێداویستیەکان هەیە
- ژمارەی گیانلەدەستدانی بومەلەرزەکان گەیشتە نزیکەی 48 هەزار و 500 کەس
- چەندین باڵەخانە لە مەلەتی لە دەرەوە کێشەکان نییە، بەڵام لەناوەوە بەهۆی بومەلەرزەوە روخاون
سەباح
- ئەمڕۆ نرخی ئۆتۆمبێلەکەی تورکیا (تۆگ) ئاشکرا دەکرێت
- لە ناوچە زیانلێکەوتووانی بومەلەرزە رێژەی کەمترین موچە گەیشتە 11 هەزار و 760 هەزار لیرە
- لە ئەستەنبوڵ دەست بە دروستکردنی 50 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون دکرێت
سوزجو
- یاساناسێک: پێویستە هاوڵاتیان دەنگ بە کاندیدێک نەدەن کە بەندی 7٪ تێپەڕناکات
- جەهەپە: پێویستە موحەرەم ئینجە سەرۆکی پارتی مەملەکەت خۆی کاندید نەکات
- لە دیلۆک بەشێکی زۆر لە هاوڵاتیان چادریان نییە، بەڵام دەسەڵات 23 چادری گەورەی وەک مزگەوت کردووتەوە
رۆژنامە فارسییەکان
جام جەم
- سەرۆکی بیلاروسیا و خامنەئی باسی بەرەیەکی هاوبەش لەدژی گەمارۆکانی ئەمریکا دەکەن
- لە رۆژانی بەراتدا، بەهۆی یاری ئاگرینەوە 23 کەس لە ئێران گیانیان لەدەستدا
- گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: دەبێت ئەمریکا ئاشکرای بکات چۆن دەیەوێت پرۆسەی ئاڵوگۆڕیى دیلەکان بەڕێوەببات
ئەبرار
- وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سعودیە بەم نزیکانە کۆدەبنەوە
- ئێران و بیلاروس هەشت رێککەوتننامەیان واژۆ کرد
- دانوستانەکانی ئەنقەرە و واشنتن بۆ کڕینی فڕۆکەی ئێف16 لە ئاستێکی ئەرێنیدان
ئیتلاعات
- هۆشداری لە کۆچی بەردەوامی نوخبەکان لە ئێران دەدرێت
- سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری: 22 هەزار کەس بەر لێبوردن دەکەون، کە لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەدا دەستگیرکراون
- بانکی ناوەندی ئێران: لە نۆ مانگی رابردوودا ئابوری ئێران 3.7٪ گەشەی کردووە
جەوان
- لە ئێران 82 هەزار کەس بەر لێبوردنی گشتی کەوتوون
- چین بەنیازە لە پەکین لوتکەی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارس (کەنداوی عەرەبی) ساز بکات
- نرخی بلیتی سینەماکان لە 45 هەزار تومەنەوە بۆ 60 هەزار تومەن بەرزبووەوە
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- حکومەت هۆشداریی لە پیسبوونی کەشوهەوای بەغداد دەدات
- ئاوەدانکردنەوەی عێراق: پرۆژەکانی نیشتەجێبوون تەنها یەک لەسەر چواری قەیرانەکە چارەسەردەکات
- نەجەف خۆی بۆ وەرزی هاوین ئامادەدەکات “قەیرانی کەمئاویی پارێزگاکەی گرتووەتەوە”
شەرقولئەوسەت
- وشکەساڵی.. ئەو کابوسەی هەڕەشە لە عێراق و سووریا دەکات
- سەرۆکی چین دەچێتە رووسیا و رەنگە بە ئۆنلاین قسە لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراینیش بکات
- قەیرانی کارەبا وای لە لوبنانییەکان کردووە رێگەی مەترسیدار بۆ “ئاوگەرمکردن” بەکاربهێنن
عەرەب
- پەرلەمانی عێراق بەنیازە یاسای دەستەی دەستپاکی هەموار بکاتەوە
- فراوانکردنی دەسەڵاتەکانی دەستەی دەستپاکیی عێراق هەنگاوێکە بۆ روبەڕوبونەوەی گەندەڵی، یاخود بۆ لێدان و دەستگیرکردنی نەیارەکانە؟
- ئێران بەڵێن بە نەتەوەیەکگرتووەکان دەدات کۆتایی بە جەنگی یەمەن بهێنێت
قودسی عەرەبی
- پاش دوو دەیە لە روخانی سەدام هێشتا عێراقییەکان گیرۆدەی رفاندن و ونبوونی کەسە ئازیزەکانیانن
- “پەبجی” ناکۆکی نێوان فەڵەستینییەکان و هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە عەرەبییانە قوڵتردەکاتەوە کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی کردووەتەوە
- میدیاکارێکی میسری داوای خواردنی گۆشتی گوێدرێژ دەکات “پاش گرانبوونی نرخی گۆشتی سوور”