100
زووم:
مۆندیالی هەرێمەکان یاخود پاڵەوانێتیی کۆنیفا لەلایەن رێکخراوی سەربەخۆی تۆپی پێی نێودەوڵەتییەوە “کۆنیفا” رێکدەخرێت، هەڵبژاردەی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا سێ جار بەشداریی پاڵەوانێتییەکەی کردووە.
یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان رایگەیاند، ئەمشەو شاندێکی کۆنیفا لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە دەگەنە هەرێمی کوردستان “شاندەکەی کۆنیفا یاریگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک بەسەردەکەنەوە”.
شاندەکەی کۆنیفا راپۆرتی خۆیان لەبارەی یاریگاکانی هەرێمی کوردستانەوە دەنێرن و پاشان بڕیار لەسەر ئەو شوێنە دەدرێت، کە میوانداریی پاڵەوانێتییەکە دەکات لە ساڵی 2024دا.