27
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
عەرەب نیوز
- سعودیە هێڵێکی نوێی فڕۆکەوانی بە مەبەستی گەشتیاریی، بازرگانی و گواستنەوە دامەزراند
- دادگای باڵای ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەر هاوڵاتییەکی سویدی-ئێرانیدا سەپاند
- لە ساڵی رابردوودا، کۆمپانیای نەوتی ئارامکۆی سعودیی بڕی 161 ملیار دۆلاریی قازانجکردووە
گاردیان
- بەرپرسانی بی بی سی خەریکی کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکانیان لەگەڵ گاری لینکەری پێشکەشکاری کەناڵەکە و خۆپاراستن لە مانگرتنی کارمەندان
- ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا هێڵی کارەبای گەڕەکەکەیان نوێدەکاتەوە بۆ ئەوەی کارەبا بەشی گەرمکەری مەلەوانگەکەی بکات
- شی جینپینگ، سەرۆکی چین بەڵێندەدات لە دژی سەربەخۆیی تایوان بوەستێتەوە
چاینە دەیلی
- هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی نوێی چین، وڵاتەکە دەخاتەوە سەر رێڕەوە راستەکەی خۆی
- چین پەرەدەدات بە گەڕان و فراوانکردنی کانی خەڵوزیی ژێردەریا
- هەڵوێستی “کرداریی و دڵسۆزی” چین رۆڵی گرنگیان گێڕاوە لە نێوەندگیریی سعودیە و ئێران
یوئێس ئەی تودەی
- راگەیاندنی بودجەی 6.9 ترلیۆن دۆلاریی بۆ ساڵی 2024 دەبێتە باسی گەرمی هەڵبژاردنەکانی ساڵی داهاتوو
- دادگایەکی ئەمریکا بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی ساتی کوشتنی ئەو رەشپێستەی کە لەلایەن 5 پۆلیسەوە کوژرا قەدەغەدەکات
- روسیا لە رێگەی موشەک و درۆنەوە هێرشی “تۆڵەکردنەوە” لە ئۆکراین ئەنجامدەدات
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- راوێژکارێکى سەرۆکوەزیرانى عێراق دەڵێت “پێدەچێت بودجەى 2023 لە مانگى داهاتوودا پەسەند بکرێت و بچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە”
- ژمارەیەک پەرلەمانتار دەڵێن، سودانى لە کۆتایی نیوەى یەکەمى ئەمساڵ گۆڕانکاریی لە کابینەى حکومەتەکەیدا دەکات
- هەڵمەتى چاندنى 5 ملیۆن دار لە عێراق دەستیپێکرد وەکو هەوڵێک بۆ بەرەنگاربوونەوەى دیاردەى بە بیابانبوون
شەرقولئەوسەت
- بودجەى 2023ـى عێراق زیاتر لە 200 ترلیۆن دینار (180 ملیار دۆلار) دەبێت
- وەزیرى دەرەوەى سعودییە: رێککەوتن لەگەڵ تاران بە ماناى چارەسەربوونى هەموو کێشەکان نییە
- لە ئێران 100 کەس بە تۆمەتى پەیوەندییان بە “ژەهراویبوونى کچانى خوێندکار” دەستگیرکران
عەرەب
- نیوەى بودجەى عێراق بۆ فەرمانبەرانە کە لە رۆژێکدا تەنها 20 خولەک کار دەکەن
- لیبیا.. لە حوکمى میلیشیاکانەوە بۆ سەروەریی مافیاکان
- موسڵمانە تازەکانى ئەوروپا دوو جار قوربانى رەگەزپەرستین
قودسى عەرەبى
- سودانى دەڵێت “زیاتر لە 7 ملیۆن هاوڵاتى عێراقى بەهۆى کاریگەرییەکانى وشکەساڵییەوە زیانیان بەرکەوتووە”
- چەکدارانى داعش لە عێراق کە چالاکى دەکەن، 400 بۆ 500 چەکدار دەبن
- پاش رێککەوتنەکەى سعودییە و ئێران هیوایەک هەیە کە پەرلەمانى لوبنانیش بتوانێت سەرۆککۆمار هەڵببژێرێت
رۆژنامە تورکییەکان
سوزجو
- سەرۆکی هۆداپار و ئەردۆغان کۆبوونەوە کە پارتەکە بەشداری لە هاوپەیمانی کۆماردا کردبوو
- 711 کەسایەتی بوروکرات بۆ ئاکەپە کار دەکەن، ئەگەر ئاکەپە بدۆڕێت بێکار دەبن
- بەرپرسى رێکخستنەکانى جەهەپەی ئەستەنبوڵ: کلچدارئۆغلۆ سەردەکەوێت
حوڕییەت
- لە هاتای کە بەهۆی بومەلەرزەوە وێران بووە 183 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون دروست دەکرێن
- لە بومەلەرزەکەی شەشی شوباتدا 250 هەزار ئۆتۆمبێل تێکشکاون
- دوای بومەلەرزەکە فرۆشی کارگەکانی جلوبەرگ 35٪ کەمی کردووە
یەنی ئوزگور پۆلیتیکا
- لەگەڵ گەرمبوونی کەشوهەوا مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لە ناوچەی زیانلێکەوتووانی بومەلەرزە زیاد دەکات
- لە 70٪ـی قوتابیانى خوێندنگە کوردییەکانى ئەڵمانیا منداڵی ئێزدیین
- لە ناوچەی ئەلبیستانی مەرەش تاوەکو ئیستاش تەرم لەژێر داروپەردوی باڵەخانەکاندا دەردەهێندرێن
سەباح
- ئەردۆغان: رازی نابین هیچ کەس شارەکەی خۆی بەجێ بهێڵێت کە بەهۆی بومەلەرزەوە زیانی بەرکەوتووە
- چوارى حوزەیران “تاقیکردنەوەی وەزارى” پۆلی هەشت لە تورکیا دەستپێدەکات
- لایەنگرانی ئاکەپە لە ئیزمیر بەهۆی رێگریکردن لە دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون لە دژی سەرۆک شارەوانی جەهەپە کۆبوونەوە
رۆژنامە فارسییەکان
جمهوری ئیسلامی
- کازمی: داعش تەرمی سەدامیان بۆ شوێنێکی نادیار بردووە
- ئەگەری هەیە ئەمریکا و ئێران زیندانیان ئاڵوگۆڕ بکەن
- سوپای پاسداران موشەکی “کروز حەیدەر و کروز شەفەق”ی نمایش کرد
ئیتلاعات
- تاڵیبان جیهادی دەرەوەی سنورەکانی راگەیاند
- پێدەچێت رێژەی هەڵاوسان لە ئێران زیاد بکات
- رەئیسی بانگێشتنامەی فەرمی بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق نارد
ئافتاب
- ئەلکساندر لۆکاشینکۆ سەرۆکی بیلاروسیا سەردانی تاران دەکات
- نرخی تکتی میترۆ لە تاران 25٪ زیادی کرد
- ئەفسەرێکی پیشووی سوپای ئەمریکا: چین دەتوانێت بێ تەقە تایوان کۆنتڕۆڵ بکات
کەیهان
- سزای لەسێدارەدانی سەرکردەی “بزوتنەوەی نیزال” پەسەند کرا
- ئەمساڵ زیاتر لە 17 هەزار دووانە لە ئێران لەدایکبوون
- واشنتن: هەوڵی ئازادکردنی سێ ئەمریکی لە ئێران دەدەین