زووم، ئاژانسەکان
شی جینپینگ، سەرۆکی چین، رایگەیاند، پێویستە پابەندبین بە پرەنسیپى یەک چین، دەشڵێت، بەردەوام دەبین لە پرۆسەی یەکگرتنەوە لەگەڵ تایوان.
ئەمڕۆ، دووشەممە، 13ى ئازارى 2023 شی جینپینگ، بێ ئەوەى ناوى ئەمریکا یان وڵاتێکى دیکە بهێنێت لە پرسی تایواندا، بەڵام دەڵێت، دەستوەردانى دەرەکى لە پرسی تایوان رەتدەکەینەوە و بەرەنگارى چالاکییە جیاکارییەکان دەبینەوە.
https://www.zoomnews.info/%da%86%db%8c%d9%86-%d8%af%d9%88%d9%88-%d9%be%db%95%db%8c%d8%a7%d9%85%d9%89-%d8%af%da%98%db%8c%db%95%da%a9%d9%89-%d9%be%db%8e%db%8c%db%95/
چین تایوان بە خاکى خۆى دەزانێت و هەفتەى رابردووش لی کێکیانگ، سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە بەڵێنیدا بە ئاشتییانە لەگەڵ تایوان یەکبگرنەوە، لەهەمانکاتدا دژی سەربەخۆیشی دەوەستنەوە.
بەرپرسانى تایوان لە وەڵانى داواکارییە چەندبارەکەى چیندا گوتیان، پێویستە چین رێز لە خەڵکی تایوان و سەربەخۆیی وڵاتەکە و پابەندبوونی بە دیموکراسی بگرێت.
تایوان دورگەیەکە دەکەوێتە باشوری رۆژهەڵاتی ئاسیا، لەنێو ئۆقیانوسی هادی، 140 کیلۆمەتر لە باکوری رۆژئاوای چینەوە دورە.
ناکۆکییەکانى چین و تایوان لە بیستەکانى سەدەى رابردوودا بەهۆى شەڕى ناوخۆى چین دەستپێکرد، تایوان ساڵى 1949 دامەزرا، بەڵام تاوەکو ئێستا لەسەر ئاستى جیهان تەنها 23 وڵات دانیان پێدا ناوە.
ئەمریکا پشتیوانییەکى سەرەکى تایوانە. مانگی ئابی ساڵی رابردوو، نانسی پێلوسی، سەرۆکی ئەوکاتى ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا سەردانى تایوانى کرد، ئەوەش چینى زیاتر نیگەران کرد و چەند مانۆرێکی سەربازی لەدەوروبەری تایوان ئەنجامدا.