44
رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقولئەوسەت
- کازمی: هەوڵدەدەن بمکەن بە شەیتان و کەموکورتییەکانی 20 ساڵی رابردوو بخەنە ئەستۆی حکومەتەکەم
- کازمی: کوشتنی قاسم سلێمانی بڕیارێکی ئەمریکی بوو نە هیچ وڵاتێکی ناوچەکە نە هیچ لایەنێکی عێراقی دەستیان تێیدا نەبووە
- لوبنان داوای لێبوردن دەکات لەو کێشەیەی بۆ خوێندکارانی عێراقی دروستکرابوو
سەباح
- عێراق رۆڵی پێشەنگی خۆی لە ناوچەکە بەدەستدەهێنێتەوە
- ئەنجامی دانوستانی عێراق لەگەڵ ئێران و تورکیا لەبارەی دۆسیەی ئاو ناڕوونە
- پەروەردەی عێراق دەیەوێت وانەی رەوشت بگەڕێنێتەوە بۆ پرۆگرامی خوێندن
عەرەب
- سەدر خۆی دووردەخاتەوە لە ململانێ ناوخۆییەکانی عێراق
- داوای لێبوردنەکانی میقاتی، دەرمان نییە بۆ مامەڵە خراپەکەی لوبنان بەرامبەر خوێندکارە عێراقیەکان
- ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئێران و سعودیە، بەهۆى بەهێزی رۆڵی چینە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
قودسی عەرەبی
- حکومەتی عێراق بە پلانێکی 6 ملیار دۆلاری چارەسەری گۆڕانی کەشوهەوا دەکات
- ململانێی هەژموون لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە نێوان ئەمریکا و چین و روسیا بەردەوامە
- بومەلەرزە زیانى بە قەڵا و شوێنەوارەکانی سوریا گەیاندووە
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
عەرەب نیوز
- کورد لە عێراق لەیادی روخانی رژێمی دیکتاتۆری عێراق لە پایتەختی هەرێم خۆشی و شادیی دەردەبڕن
- بەنێوەندگیریی نەتەوەیەکگرتووەکان حکومەتی یەمەن و حوسییەکانی سەر بە ئێران، پێش هاتنی مانگى رەمەزان دیلەکانیان ئاڵوگۆڕ دەکەن
- یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانی ناوچەکە پێشوازیی لە بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سعودیە دەکەن
سەندەی تایمز
- دوای لەکارراگرتنی پێشکەشکارێکى وەرزشیی بی بی سی بەهۆی رەخنەگرتنی لە سیاسەتی حکومەت لە بەرامبەر کۆچبەران، کارمەندانی کەناڵەکە ماندەگرن
- بەگوێرەى راپۆرتێک، بەم دواییانە ئاشکرا بووە بەشێک لە سەربازانی پێشوی بەریتانیا لەلایەن دەسەڵاتتداران و دەوڵەمەندەکانەوە بۆ کاریی جاسوسی بەکارهێنراون
- بۆ زیادکردنی موچەکانیان، کارمەندانی تەندروستی بەریتانیا هەڕەشەی “خراپترین مانگرتن” دەکەن لە مێژووی وڵاتەکەدا و مامۆستایانیش هەڕەشەی ئەنجامنەدانی تاقیکردنەوەکان دەکەن
ساوس چاینە مۆرنینگ پۆست
- لی قیانگ، هاوڕێی نزیکی سەرۆکی چین، وەک سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە هەڵبژێردرا
- نێوەندگیری چین بۆ باشکردنی پەیوەندییەکانی سعودیە و ئێران، دەرخەری ئەوەیە پەکین کاریگەریی بەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە
- شارەزاترین کەسی بواری کۆرۆنا لە چین ستایشی سوککردنی رێکارەکانی خۆپارێزی دەکات لە چین
هائارێتز
- خۆپیشاندان لە دژی چاکسازییەکانی ناتانیاهۆ لە هەفتەی دەیەمدا نیو ملیۆن کەسی تێپەڕاند
- داواکاری گشتی ئیسرائیل دوای لەکارلادانی بەڕێوەبەری پۆلیسی تەل ئەبیب دەکات بەهۆی ئەوەی لەگەڵ خۆپیشاندەراندا “نەرم بووە”
- ئیسرائیل بێ دەسەڵاتە لە وەستاندنی رێککەوتنی نێوان ئێران و سعودیە
رۆژنامە تورکییەکان
سوزجو
- سەرکردەکانی هاوپەیمانی گەل بە بەردەوامی لەنێو زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەدان
- 36 پارتی سیاسی بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی 14ی ئایاری تورکیادا دەکەن
- هاوپەیمانی ئاتا، کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی دیاری کرد
یەنی ئوزگور پۆلیتیکا
- بەگوێرەی زانیارییەکان کاندیدیکردنی ئەردۆغان لەلایەن هاوپەیمانی کۆمارەوە یەکلایی بووەتەوە
- ئەمساڵ لە 43 پارێزگا و ناوچەی باکوری کوردستان و تورکیا ئاهەنگی نەورۆز رێکدەخرێن
- لە ناوچەی بایلانی سەمسور لە کۆی 280 باڵەخانە 260 باڵەخانە روخاون و 72 کەس گیانیان لەدەستداوە
سەباح
- ئەردۆغان: پێکەوە داستانی 14ی ئایار دەنووسینەوە
- باخچەلی: دادگای دەستووری بووەتە باخچەی پشتەوەی هەدەپە
- ئەم هەفتەیە دەست بە فروشتنی ئۆتۆمبێلی تۆگی تورکی دەکرێت
حوریەت
- حکومەت دەیەوێت یەکەی نیشتەجێبوون بۆ بەکرێدان دروست بکات
- کلچدارئۆغلۆ: دەمانەوێت عەقڵیەت لە تورکیا بگۆڕین
- لە تورکیا تاوەکو سێ مانگی دیکە ئەگەری باران بارین هەیە
رۆژنامە فارسییەکان
ئارمان میللی
- یەکێتی ئەوروپا، ئەمریکا و روسیا پێشوازیان لە رێککەوتنی ئێران و سعودیە کرد
- تاوەکو ئێستا 100 کەس بەتۆمەتی ژەهراویکردنی کچە خوێندکارەکان دەستگیرکراون
- وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان باڵیۆزی ئێرانی لەو وڵاتە بانگهیشتکرد
ئێعتێماد
- ئیسرائیل لەدژی ئاساییکردنەوەی پەیوەندی نێوان ئێران و وڵاتانی عەرەبیە
- لە هەڵبژاردنی ژووری بازرگانی تاراندا ‘هاوپەیمانی بۆ سبەینێ’ زۆربەی کورسییەکانی بەدەستهێنا
- ئێران ساڵی رابردوو بە بەهای هەشت ملیۆن دۆلار فیلمی فروشتووە
ئیتلاعات
- لە نۆ مانگی رابردوودا پیشەسازی ئێران زیاتر 5% زیادی کردووە
- هەواڵی رێککەوتنی نێوان سعودیە و ئێران کاریگەری لەسەر بازاری دراو و زێر داناوە
- ئەمساڵ ئێران ملیارێک مەتر سێجا گازی سروشتی بەرهەم هێناوە
کەیهان
- لە ماوەی 10 مانگی رابردوودا هەناردەی ئێران 17.7٪ زیادی کردووە
- لە سیستان و بەلوچستان دوو ئەفسەری پۆلیس کوژران
- دۆلار دەگەڕێتەوە سەر 30 هەزار تومەن