65
رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقولئەوسەت
- ئێران و سعودیە پەیوەندییەکانیان دەستپێدەکاتەوە و باڵیۆزخانەکانیان دەکەنەوە لە ماوەی دوو مانگی داهاتوو
- عێراق دەستیکرد بە “سەپاندنی یاسا” لە دیالە
- لوبنان دەیەوێت کێشەی نێوان خوێندکارە عێراقییەکان و ئاسایشی لوبنان چارەسەربکات، بەغدادیش شاندێکی ناردە لوبنان بۆ چارەسەری کێشەی خوێندکاران
سەباح
- سعودیە و ئێران دوای گەڕانەوەی پەیوەندییەکانیان سوپاسی عێراق دەکەن
- عێراق و لوبنان رێککەوتن راستکردنەوە بۆ بڕوانامەی خوێندکارانی عێراقی بکرێت لە لوبنان
- عێراق ساڵانە 32.4 ملیۆن تۆن چیمەنتۆ بەرهەمدەهێنێت و پێویستی ناوخۆ پڕدەکاتەوە
قودسی عەرەبی
- ئەردۆغان بانگەشەی هەڵبژاردنی دەستپێکرد
- “پارتەکەی بارزانی” هێزێکی چەکدار تۆمەتبار دەکات بە دەستێوەردان لە لابردنی بەرپرسانی کورد لە نەینەوا
- کوردستان 16 حاڵەتی توندوتیژی دژی ژنانی تۆمارکردووە لە ساڵی رابردوودا
عەرەب
- رێککەوتننی نێوان ئێران و سعودیە، ئاشتی بەردەوامە یان هێورکردنەوە؟
- دوای 20 ساڵ لە لەشکرکێشی ئەمریکا، یادگاریە تاڵەکان لە بیرەوەی عێراقیەکاندا ماون
- داوا دەکرێت حکومەتی کاربەڕێکەر لە سودان پێکبهێنرێت
رۆژنامە تورکییەکان
سوزجو
- رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا بە فەرمی 14ی ئایاری وەک رۆژی هەڵبژاردن دیاری کرد
- نرخی سەوزە و میوە لە تورکیا 300٪ بەرزبووەتەوە
- کلچدارئۆغلۆ شەوی رابردووی لە ژێر خێمەی زیانلێکەوتووانی بومەلەرزە لە مەلەتی بەڕێ کرد
میللیەت
- پارێزگاری سەمسور دەستی لەکارکێشایەوە، کە شارەکە بەهۆی بومەلەرزەوە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە
- کلچدارئۆغلۆ: تورکیا پێویستی بە گۆڕانکارییە
- لە سەمسور هەندێک لە زەوییەکان بەهۆی بومەلەرزەوە حەوت مەتر زیاتر لە یەکدی دوورکەوتوونەتەوە
ئەڤرەنسەل
- ئەردۆغان رۆژی هەڵبژاردنی دیاری کرد، بەڵام چاودێری دەکرێت کە ئایا خۆی کاندیدی دەکات
- نوسەرێک: پارتی باش نەگەڕایەتەوە نێو هاوپەیمانی گەل، دەنگدەکانی وەک دەنگی مەهەپەی لێدەهات
- لە ئێستادا سێ ملیۆن و 424 هەزار هاوڵاتی تورکیا بێکارن
حوریەت
- ئاکەپە لە بانگەشەی هەڵبژاردندا میوزیک و گۆرانی بەکار ناهێنێت
- بەهۆی ترسی بومەلەرزەوە ناوچەی ئەسەنلەری ئەستەنبوڵ چۆڵ دەکرێت
- چوار هەزار خانەوادە ئامادەن ئەو منداڵانە بەخێو بکەن کە دایک و باوکیان لە بومەلەرزەکاندا گیانیان لەدەستداوە
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
عەرەب نیوز
- سعودیە و ئێران سوپاسی نێوەندگیری چین دەکەن کە دوای چەندین ساڵ، رۆژی هەینی هەردولا بڕیاریاندا باڵیۆزخانە لە وڵاتی یەکترییدا بکەنەوە
- رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆکی تورکیا 14ی ئایاری وەک رۆژی هەڵبژاردنە چارەنوسسازەکەی تورکیا دیاریکرد
- ئێران پەیوەندی بە گفتوگۆی چوارلایەنەی مۆسکۆ لەگەڵ تورکیا و سوریادا دەکات
گاردیان
- کەناڵی بی بی سی بەهۆی رەخنەگرتنی لە سیاسەتی حکومەتی بەریتانیا بەرامبەر کۆچبەران، گرەی لینکەر، وەرزشوانی پێشووی بەریتانیا و پێشکەشکاری کەناڵەکە لە کارەکەی رادەگرێت
- ریشی سوناکی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، بڕی 500 ملیۆن پاوەن تەرخاندەکات بۆ دروستکردنی گرتوخانەیەک بۆ کۆچبەران لە باکوری فەرەنسا
- بەگوێرەی راپرسییەک، لە هەر 10 مێردمنداڵێکی بەریتانیا یەکێکیان ئالودەی سەیرکردنی ماڵپەڕە سێکسییەکان بووە
چاینە دەیلی
- دوای سێیەمین جار هەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆکی چین، شی جینپینگ بەڵێن دەدات بەوەفا بێت بەرامبەر بە گەل و وڵاتەکەی
- ئاستی هەناردەی بەرهەمەکانی چین، لەدوای بنیادنانەوەی جیهان، بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە
- زۆرێک لە وڵاتانی جیهان چاوەڕوانی ئەوەن لەبواری بازرگانی و ئابورییدا لەگەڵ چیندا هەماهەنگیی بکەن
واشنتن پۆست
- سەربازانی ئۆکراین بەهۆی شەڕی روسیاوە روبەڕوی گوشار و سەکتەی دەروونی بونەتەوە
- هەفتەی داهاتوو ترەمپ ئیفادەی لێوەردەگیرێت و ئەمەش کاریگەریی لەسەر کاروبارە بازرگانییەکانی دروستدەکات
- ڤیدیۆیەکی 3D دەریدەخات کە هێزەکانی ئیسرائیل 14 جار تەقە بەناو هاوڵاتییانی مەدەنی فەلەستیندا دەکەن
رۆژنامە فارسییەکان
جمهوری ئیسلامی
- ئێران و سعودیە لەسەر دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان رێککەوتن
- لە تاران گەورەترین نەخۆشخانە لە مێژووی کۆماری ئیسلامی ئێراندا کرایەوە
- نەتەوەیەکگرتووەکان: 28 ملیۆن ئەفغانی پێویستیان بە هاوکاری بەپەلەیە
ئیتلاعات
- رەئیسی: باڵاپۆشی مەرجێکی شەرعیە و دەبێت جێبەجێ بکرێت
- نەتەوەیەکگرتووەکان: پێویستە دانوستانی ئەتۆمی ئێران بەردەوام بێت
- موچەی مانگانەی کرێکاران لە ئێران لە 253 دۆلارەوە بۆ 122 دۆلار لە 11 مانگدا کەمبووەتەوە
ئێعتێماد
- لە ئێران و سعودیە کۆتایی بە سەردەمی توندڕەوەکان دێت
- ئێران فڕۆکەی سیخۆ – 35 لە روسیا دەکڕێت
- جگەرەکێشان بە رێژەی 90٪ لەنێو گەنجانی ئێران زیادی کردووە
ئافتاب
- جگە لە ئیسرائیل وڵاتان پێشوازی لە دانوستانەکانی نێوان ئێران و سعودیە دەکەن
- لە چەند رۆژی رابردوودا لە ئێران 448 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و هەشت کەس گیانیان لەدەستدا
- بۆ کەمکردنەوەی پیسی کەشوهەوا بڕیارە ئۆتۆمبێلە کۆنەکان لەناوببرێن