127
رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقولئەوسەت
- پاش بڕیارەکەى ئەنجومەنى نوێنەرانى ئەمریکا بۆ رەتکردنەوەى کشانەوەى هێزەکانى لە سوریا، ئەنقەرە واشنتن تۆمەتباردەکات بۆ درێژەدان بە پشتیوانى لە “تیرۆرى کوردى”
- ئابوورى سعودییە لە دەیەى رابردوو خێراترین گەشەى تۆمارکردووە
- هەواڵگریی ئەمریکا پێیوایە ئێستا ئێران لە هەر کاتێکى دیکە “نزیکترە” لە بەرهەمهێنانى چەکى ئەتۆمى
قودسى عەرەبى
- بڕیارى سودمەندبوونى “فیداییەکانى سەدام” لە مافى خانەنشینى مشتومڕى لە شەقامى عێراقى ناوەتەوە
- لەمڕۆ فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى حەلەب لە سوریا خزمەتگوزارییەکانى دەستپێدەکاتەوە
- هەدەپە دەبێتە یاریزانێکى یەکلاکەرەوە و دەتوانێت سەرۆکى داهاتووى تورکیا دیارى بکات
عەرەب
- عێراق پاش بیست ساڵ لە داگیرکاریی ئەمریکا.. وڵاتێکى گۆڕاوە یان شێواوە
- سیسى هۆشدارى دەدات میسرییەکان و داوا دەکات “هەڵەکانى شۆڕشى یەنایەر” دووبارە نەکەنەوە
- قەیس سەعیدى سەرۆکى تونس: من ئەفریقیم و شانازى پێوە دەکەم
عەرەبى جەدید
- لەگەڵ زیادبوونى حاڵەتەکانى ژەهراویبوونى خوێندکاران، ترس لەنێو خوێندگاکانى ئێران بە تایبەت لەلاى خوێندکارانى کچى قۆناغى ناوەندیی بڵاودەبێتەوە
- ئەنجومەنى نوێنەرانى ئەمریکا کشانەوەى لە سوریا رەتکردەوە
- هاوڵاتیانى میسر لەنێو قەرز و بەرزبوونەوەى نرخ نقووم دەبن
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گەڵف نیوز
- سعودییە ڤیزای گەشتیاریی دەدات بە هەموو ئەو بیانییانەی کە لە وڵاتانی کەنداودا کاردەکەن
- بەمنزیکانە لە ئیمارات رۆبۆت تکتی فڕۆکە بۆ گەشتییاران دەردەکات
- سوڵتان ئەلنەیادی، ئەو کەشتیوانە ئیماراتییەی ئێستا لەگەڵ تیمێکی ناسا لە وێستگەی نێودەوڵەتیی بۆشایی ئاسمانە، تۆمارێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە
گاردیان
- ساڵی رابردوو لانیکەم 500 کەس لە بەریتانیا بەهۆی دواکەوتنی ئۆتۆمبێلى فریاکەوتنەوە گیانیان لەدەستداوە
- بەهۆی زۆری رێژەی دەستدرێژی سێکسی لە بەریتانیا، دایکانی قوربانیانی ئەو تاوانە داوا دەکەن پۆلیس لە “گێچەڵی سێکسیش” بکۆڵێتەوە
- بەهۆی رووداوێکی تەقەکردنەوە لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا حەوت کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون
چاینە دەیلی
- سەرۆکی چین و پادشای ئیسپانیا یادی 50 ساڵەی پەیوەندییە دۆستانەکانی نێوانیان دەکەنەوە
- هاوکارییە تەندروستییەکانی چین بۆ وڵاتە تازەگەشەسەندووەکانی جیهان بەرزدەنرخێندرێت
- ئەمریکا چیتر داوای پشکنینی کۆرۆنا لە گەشتیارانی چین ناکات
یوئێس ئەی تودەی
- جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا لە رێگەى پڕۆژەیاسای بودجەوە دەوڵەمەندەکانی کۆمارییەکان دەکاتە ئامانج
- بەهۆى خەرجى کەمەوە زۆرێک لە هاوڵاتییانی ئەمریکا بۆ چارەسەریی پزیشکی روو لە مەکسیک دەکەن
- پارێزەرێک دەڵێت دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بانگێشتکراوە لە بەردەم دادوەریی باڵای نیویۆرک قسەى لێ وەربگیرێت