زووم، ئاژانسەکان:
کەمال کلچدارئۆغلۆ، کاندیدى هاوبەشى لایەنەکانى ئۆپۆزسیۆن بۆ هەڵبژاردنەکانى سەرۆکایەتیى تورکیا رایگەیاند، زۆر ئاساییە و بێگۆمان لەگەڵ بەرپرسانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کۆدەبێتەوە، دەشپرسێت کێشە چییە ئەگەر سەردانى هەپەدە بکات.
کەمال کلچدارئۆغلۆ کاندیدی هاوبەشی هاوپەیمانی گەل کە لە شەش پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا پێک دێت، بەشداری بەرنامەیەکی کەناڵی ‘هالک تی ڤی’ کرد و ئاماژەی بە پەیوەندیەکانی لەگەڵ پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کرد.
کلچدارئۆغلۆ رایگەیاند، بێگۆمان سەردانی بەرپرسانی هەدەپە دەکات و گوتی، ” پێویستیەکی دیموکراسییە، من وەک کاندیدێک کە دەمەوێت ببمە کاندیدی ٨٥ ملیۆن هاوڵاتی تورکیا، دەبێت سەردانی هەموو پارتەکان بکەم. ئایا لەم چوارچێوەیەدا کێشە چییە کە سەردانی هەدەپە بکەم؟”
کاندیدی هاوبەشی هاوپەیمانی گەل دەشڵێت، هەمووان لەژیر بەڕێوەبەری یەکێک لە یاریدەدەرەکانی سەرۆکی پەرلەمان کە هەدەپەیە لە دەستەی بەڕێوەبەری پەرلەماندا کار دەکەن و بەم شێوەیە بەردەوامی بە قسەکانیدا، ” زۆر ئاسایی و سروشتیە کە سەردانی هەدەپە بکەم. من خاوەن بیرۆکەیەیەکم کە دەمەوێت بگەمە هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا، هەوڵمداوە ئەم بیرۆکەیەم جێبەجێ بکەم. لەم چوارچێوەیەدا هەوڵەکانم بەردەوام دەبن.”
دوای کاندیدکردنی کەمال کلچدارئۆغلۆ وەک کاندیدی هاوبەشی هاوپەیمانی گەل، مەراڵ ئاکشەنەر سەرۆکی ئیی پارتی (پارتی باش)، کە پارتەکەی لایەنێکى سەرەکى هاوپەیمانێتیەکەیە، ئاشکرایکرد، ئەوان رێگر نین لە دانوستانی نێوان جەهەپە و مەهەپە، بەڵام نابێت داواکاریەکانی هەدەپە بهێندرێتە سەر مێزی هاوپەیمانی گەل.
Habertürk'te Fatih Altaylı'nın sorularını yanıtlıyorum. https://t.co/IzCD2Js7rC
— Meral Akşener (@meral_aksener) March 7, 2023
ئەو قسانەی ئاکشەنەر رووبەرووی رەخنەیەکی زۆری چاودێران و بەرپرسانی هەدەپە بووەوە. لەم بارەیەوە ساروخان ئولوچ جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا وڵامی ئاکشەنەری دایەوە و رایگەیاند، هەدەپە داواکاری بۆ دیموکراسی هەیە، پارتێک نییە کە هەوڵ بۆ کورسی دەسەڵات بدات و گوتی، ” هەر کەس با کاری خۆی بکات و دەستوەردانی لە کاروباری لایەنێکی دیکەدا نەکات.”
لەلایەکی دیکەوە، سەلاحەدین دمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە کە لە زینداندایە، نامەیەکی کراوەی بۆ ئاکشەنەر نارد و گوتی، ” بەڕێز ئاکشەنەر، ئەوەندەی من چاودێریم کردووە، جگە لە ئێوە، هەموو سەرۆکی پارتە سیاسیەکانی نیو هاوپەیمانی گەل بە کەمال کلچدارئۆغلۆشەوە، دەیانەوێت دەنگدەران لە دەوری هیوای گۆڕانکاری بۆ دیموکراسی کۆبکنەوە.ئێمەش وەک دەنگدەرێکی هەدەپە دەمانەوێت پشتگیری لە داواکاریەکە بکەین، بەڵام ئەگەر رای ئێوە بەو شێوەیە بێت کە هەدەپە وەک رێکخستنێک حسابی بۆ ناکرت، پێویستە بێتانی بڵێم کە هاوشیوەی دەنگدەری پارتەکانی دیکە منیش وەکو هەر دەنگدەرێکی دیکە بەرپرسیارم لە داکۆکیکردن لە هەدەپە.”
İYİ Parti Genel Başkanı Sayın Meral Akşener'e açık mektubum. pic.twitter.com/Pft295UtnT
— Selahattin Demirtaş (@hdpdemirtas) March 8, 2023
لە کۆتاییدا دەمیرتاش بە کوردی نوووسیویەتی: دوایین وشە بەڕێز ئاکشەنەر، ئەوە بزانە کە ئێمە کوردین. ئێمەی کورد خاوەن ناسنامە، زمان، کەلتور، هونەر و مێژووی خۆمانین. دۆزی ئێمە رەوایە. پێویستە هیچ کاتێک لەبیر نەکرێت!