41
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- پێنج خراپترین پارێزگای عێراق لە رووی خزمەتگوزارییەوە: دیوانیە، سەماوە، بابل، واست و سەڵاحەدین
- لیژنەی پەروەردەی عێراق رەشنووسی یاسای “پاراستنی مامۆستا” ئامادە دەکات
- هیوایەکی زۆر هەیە بۆ کۆتاییهێنان بە ناکۆکییە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان
عەرەب
- کردنەوەی “گرێکوێرەی هەڵبژاردن” رێگە بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانە سیاسییەکەی هەرێمی کوردستان خۆشدەکات
- دادپەروەیی لە عێراق غائیبە: بۆ جاری دەیەم دادگاییکردنی بکوژی هیشام هاشمی شکستدەهێنێت
- عێراق بە پارەی “ئەوانی تر” قەیرانی کەمیی کارەبا چارەسەر دەکات، ئەی پارەکەی خۆی بۆ کوێ دەچێت؟
قودسی عەرەبی
- گۆڕینی ناوی مزگەوتێک لە پارێزگای سەڵاحەدینی عێراق ناڕەزایی سوننەی لێدەکەوێتەوە “فیتنە و ئاشوبی لێدەکەوێتەوە”
- ئێران لە لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا توڕەیە: ئێوە بە پێدانی چەکی کیمیایی پشتگیریتان لە سەدام دەکرد
- ئەم جەنگەی ئۆکراین خاڵی هاوبەشی لەگەل جەنگی هەشت ساڵەی ئێران و عێراقدا هەیە “بەڵام پوتین سەدام نییە”
دەستووری عێراقی
- “فێڵ و بازاڕی رەش” هۆکارن بۆ بەردەوامبوونی قەیرانی دۆلار لە عێراق
- سودانی دوو هەفتە مۆڵەت دەداتە بەرپرسە ئەمنییەکانی دیالە “بۆ سەقامگیرکردنی دۆخی ئەمنیی پارێزگاکە”
- کارکردن لە یەکێک لە گەورەترین پرۆژە گەشتیارییەکانی بەغداد دەستیپێکرد: پارکی سەعدون
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
عەرەب نیوز
- لە هێرشیکی ئاسمانیدا بۆ سەر بنکەیەکی چەک و تەقەمەنی ئێران لە سوریا حەوت کەس گیانیان لەدەستدا
- خێزانی قوربانیانی تەقینەوەکەی بەندەری بەیروت پێشوازیی لە بڕیارەکەی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەن “کە داوای لێکۆڵینەوەی وردیان کردبوو لە رووداوەکە
- لانیکەم 16 کەس لە کەناراوەکانی یەمەن گیانیان لەدەستدا “بەهۆی نقومبوونی بەلەمەکانیانەوە”
تایمز
- حکومەتی بەریتانیا سەرقاڵی داڕشتنی ستراتیژێکە بۆ خێراکردنی پرۆسەی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران
- بەریتانیا بودجەی تایبەت بۆ کڕینی دەرمانی دابەزاندنی کێش دابیندەکات “12 ملیۆن هاوڵاتی دەگرێتەوە”
- بەهۆی شەپۆلی سەرما و بەستەڵەکەوە هۆشداریی دەدرێتە دانیشتووانی باشووری بەریتانیا
ساوس چاینە مۆرنینگ پۆست
- ئەمریکا و چین رێکخراوێکی زانستیی دادەمەزرێنن “بۆ چارەسەرکردنی پرسی گۆڕانی کەشوهەوا”
- چین داوا لە هۆنگ کۆنگ دەکات کێشەکانی پەیوەست بە “نیشتەجێبوون، دامەزراندن، گەنج و کەسانی بەتەمەن” چارەسەربکات
- چین بەنیازە وێستگە ئاسمانییەکەی بە رووی هاوبەشە بیانییەکانیدا بکاتەوە “راهێنان بە کەشتیوانە بیانییەکان بکات”
واشنتن پۆست
- کارگەکانی دروستکردنی چەک لە ئەمریکا فشاری زۆریان کەوتووەتە سەر بەهۆی دابینکردنی چەک بۆ ئۆکراین
- دەسەڵاتی بەرپرسانی تەندروستیی لە ئەمریکا کەمکراوەتەوە بەو هۆیەوە بڵاوبوونەوەی هەر پەتایەکی دیکە لە داهاتوودا کاریگەریی خراپی بۆ سەر هاوڵاتیان دەبێت
- کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی ناکۆکییەکانی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ وەلادەنێت و راستەوخۆ گوتارێکی دەگوازێتەوە
رۆژنامە تورکییەکان
حوڕییەت
- کاتی تاقیکردنەوەی زانکۆکان لە تورکیا راگەیەنرا و ناوەڕاستی ئەم مانگە دەستپێدەکەن
- سەرۆکی جەهەپە و سەرۆکی ئاکەپە لەبارەی دۆخی زیانلێکەوتووانی بومەلەرزە کۆبوونەوە
- دوو مانگی دیکە زیانلێکەوتووانی بومەلەرزە لە چادرەکانەوە بۆ کۆنتەینەرەکان دەگوازرێنەوە
ئەڤرەنسەل
- لە هەشتی مارسدا لە تورکیا سێ ژن کوژران
- سەڵاحەدین دەمیرتاش نامەیەکی کراوەی بۆ مەراڵ ئاکشەنەر سەرۆکی پارتی باش نارد
- پەرلەمانتارێکی جەهەپە: رۆژانە 393 دوکاندار مایەپووچ دەبن
سوزجو
- پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکرات: کلچدارئۆغلۆ 55٪ی دەنگەکان بەدەست دەهێنێت
- لە هەشتی مارسدا لە ئیزمیر، ئەنقەرە و ئەستەنبوڵ توندوتیژی بەرامبەر ژنان ئەنجامدرا
- تێچووی کاروباری دادنووسی لە تورکیا 100٪ زیادی کردووە
سەباح
- هاوپەیمانیی گەل ئەگەر دەسەڵات بگرێتە دەست رێگە بە پرۆژەی کاناڵ ئەستەنبوڵ نادات
- نووسەرێکی سەباح: هەدەپە هاوبەشی شاراوەی هاوپەیمانیی گەلە
- سیستمی پێنج جێگر لە سەرۆکی پارتەکان و دوو جێگریی لە سەرۆک شارەوانییەکان سەری لە خەڵک تێکداوە
رۆژنامە فارسییەکان
ئیتلاعات
- ئێران ئامادەیە هەموو زانیارییەک لەسەر چالاکییە ئەتۆمیەکانی ئاشکرا بکات
- لە شەش پارێزگای ئێران چەند کەسێک بە تۆمەتی “ئەنجامدانی هێرشی کیمیایی” بۆسەر خوێندکارە کچەکان دەستگیرکران
- سعودیە ئامادەیە لەگەڵ ئێران دەست بە دانوستان بکات
قودس
- ئێران بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل بە رێژەی 50٪ زیاد دەکات
- لە پارێزگای سمنان دەست بەسەر چوار تەن مادەی هۆشبەردا گیرا
- قەتەر: پێویستە هەموو وڵاتان پشتگیری لە دانوستانەکانی پرسی ئەتۆمی ئێران بکەن
ئاسیا
- کۆنگرەی نیشتمانیی ئابووریی ژنانی ئێران دەستیپێکرد
- وەزیری کاری ئێران: ئێران دەستی بە دۆزینەوەی کانزای تازە کردووە
- ئێران بۆ چارەسەرکردنی گرفتی بازاڕی دراو گرێبەستی بازرگانیی لەگەڵ چەند وڵاتێکی دیکە ئیمزادەکات
ئەبرار وەرزش
- لاوانی ئێران سێ بە هیچ لە ڤێتنامیان بردەوە “ئێستا عێراق تاکە بەربەستە لەبەردەمیدا بۆ ئەوەی بگاتە جامی جیهانی”
- ئێران لە یاری فوتساڵدا بووە پاڵەوانی جیهان
- هەڵبژاردەی رووسیا دەیەوێت یاریی دۆستانە لەگەڵ ئێران و عێراق ئەنجامبدات