136
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- لە دواى پەسەندکردنى بودجە، عێراق گرێبەستەکانى بەرهەمهێنانى گاز لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان واژۆ دەکات
- ژنانى عێراق ناگەنە پلەباڵاکانى کەرتى نەوت و زۆرینەى پۆستەکان لەلایەن پیاوانەوە کۆنتڕۆڵکراوە
- عێراق گروپێکى دیکە لە هاوڵاتییەکانى لە ناوچە وێرانبووەکانى بومەلەرزەکەى تورکیا دەگەڕێنێتەوە
شەرقولئەوسەت
- یاریدەدەرێکى وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا: هاوپەیمانەکانمان لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست روبەڕوى هەڕەشەى ئەمنى راستەقینە دەبنەوە
- لەگەڵ بەردەوامى ژەهراویبوونی خوێندکارانى کچ، ئێران روبەڕوى شەپۆلێکى توڕەیی خەڵک دەبێتەوە
- ئەمریکا و ئیسرائیل لە گفتوگۆى چڕدان تاوەکو رێگریی لە ئێران بکەن چەکى ئەتۆمى بەدەستبهێنێت
قودسى عەرەبى
- هێرشەکانى ئیسرائیل لە سوریا، ئاستەنگ لە بەردەم گواستنەوەى چەک بۆ “میلیشیاکانى ئێران” دروست دەکات
- پەرلەمانتارانى سوننە داواى راگەیاندنى بارى نائاسایی لە دیالە و ئەنجامدانى دانیشتنى پەرلەمان دەکەن
- لە رۆژى جیهانى ژناندا: کۆمپانیاى PWC دەڵێت، یەکسانى لە موچە، لە نێوان ژنان و پیاواندا پێویستى بە نیو سەدە هەیە
عەرەب
- میسر دەیەوێت قەیرانەکانى هەناردەى تاراوگە بکات.. پێشنیازى لێبڕین لە موچەى ئەو کەسانەى لە دەرەوەى وڵات کار دەکەن، توڕەیی لێدەکەوێتەوە
- ئەمریکا لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست روبەڕوى قەیرانى گەورە بووەتەوە.. بۆمبە ئەتۆمییەکەى ئێران نزیکە لە تەقینەوە
- ئیسرائیل نزیکبووتەوە لە چارەسەرێکى مامناوەندیى سەبارەت بە چاکسازییە دادوەرییە مشتومڕئامێزەکان
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
عەرەب نیوز
- سعودیە بە دەستکەوتی “بێوێنە” یادی رۆژی جیهانی ژنان دەکاتەوە، بەشێوەیەک ژنان 37٪ی هێزی کاری وڵاتەکە پێکدێنن
- لە هێرشێکی نوێی سوپای ئیسرائیل بۆسەر کەرتی رۆژئاوا، 6 فەلەستینی کوژران و 10ی دیکەش بریندار بوون
- دوای ئەوەی دۆسیەی ژەهراویبوونی کچانی ئێران پێنج هەزاری تێپەڕاند، ئێران ئۆمەتباران دەستگیردەکات
چاینە دەیلی
- وەزیری دەرەوەی چین دەڵێت ئەو “پێشبڕکێ ستراتیژییەی” ئەمریکا بانگەشەی بۆ دەکات لەگەڵ چیندا بیکات، “قومارێکی سەرشێتانەیە”.
- سەروەریی نەتەوەیی، ئاسایش، گەشەکردنی چین لەماوەی پێنج ساڵی رابردوودا بەرەوپێشتر چووە و لە داهاتووشدا پارێزراوە
- چین رەشنوسی گەورەترین پلانی چاکسازیی لە دامەزراوەکانیدا راگەیاند
تایمز
- دەزگای هەواڵگری ئەمریکا دەڵێت، گروپێکی سەر بە ئۆکراین ساڵی رابردوو هێرشی کردووەتە سەر بۆری گواستنەوەی گازی سروستی روسیا بۆ ئەوروپا
- ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ئامادەیە لەگەڵ دادوەرانی ئەورپادا بجەنگێت بۆ قەدەغەکردنی کۆچبەرانی وڵاتەکەی
- بەریتانیا روبەڕوی شەپۆلێکی سەرما دەبێتەوە و لە چەند رۆژی داهاتووشدا بەفر دەبارێت
واشنتن پۆست
- لەو چوار کەسەی هەفتەی رابردوو لە باکوری مەکسیک رفێندرابوون، دووانیان بە مردووی دۆزرانەوە
- خۆپیشاندەرانی فەرەنسا بەهۆی بڕیارێکی ماکرۆن بۆ زیادکردنی تەمەنی خانەنشینی، دەڵین داواکارییەکانیان “تەمبەڵیی” نییە
- بایدن، پرۆژەیەک ئاشکرادەکات کە باجی زیاتر دەخاتە سەرشانی ئەو کەسانەی کە لە ساڵێکدا 400 هەزار دۆلار (40 دەفتەر) پەیدا دەکەن
رۆژنامە تورکییەکان
ئەڤرەنسەل
- کلچدارئۆغلۆ دوای کاندیدبوونی دەست لە پۆستی سەرۆکایەتی جەهەپە هەڵدەگرێت
- سەرۆکی مەهەپە: هیچ شتێک بەناوی ئامەدەوە نییە
- سێ ملیۆن و 300 ملیۆن ژن لە تورکیا بەبێ بیمە کار دەکەن
سوزجو
- عەلی باباجان سەرۆکی پارتی دەڤا: لەگەڵ کلچدارئۆغلۆ کۆتایی بە پەرێشانی تورکیا دەهێنین
- رۆژنامەنووسێک: قەیرانی پاشەکشێی ئاکشەنەر لە هاوپەیمانی گەل دوای رۆژێک چارەسەر کرابوو
- وێنەی جێگری پارێزگاری مانیسا بە چەکەوە بووەتە رۆژەڤی میدیاکان
سەباح
- نەتەوەیەکگرتووەکان: زیانی بومەلەرزەکانی تورکیا 100 ملیار دۆلارە
- پاشای برونی سەردانی تورکیای کرد و دەیەوت پەیوەندییە ئابورییەکان لەگەڵ تورکیا پتەو بکات
- قەرزی بانکی بە ئەو دوکاندارانە دەدرێت، کە لە بومەلەرزەدا زیانیان بەرکەوتووە و 12 مانگ قەرزیان لێوەرناگیرێت
یەنی ئوزگور پۆلیتیکا
- هەدەپە: دەبێت هۆکاری کشانەوە و هاتنەوەی پارتی باش بۆ نێو هاوپەیمانی گەل ئاشکرا بکرێت
- سەزای تەمەللی پەرلەمانتاری هەدەپە: بەبێ هەدەپە چارەسەری دیموکراسی ناکرێت
- 14ی ئەم مانگە دادگایی داخستنی هەدەپە بەڕێوەدەچێت