پاش دانوستان و مشتومڕێکی ماراسۆنیی، سەرەنجام هاوپەیمانیی گەل کە لە شەش پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا پێکهاتووە، کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی تورکیا راگەیاند و گوتی کەمال کلچدارئۆغلۆ سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی تورکیادا دەبێتە رکابەری رەجەب تەیب ئەردۆغان.
رەجەب تەیب ئەردۆغان
ساڵی 1954 لە ئەستەنبوڵ لەدایکبووە
پاش خوێندنی ئاینی، دواتر بڕوانامەی لە کار و ئابووریدا بەدەستهێناوە
لە کۆتایی حەفتاکاندا بووەتە ئەندامی پارتی رزگاری نیشتمانی “پارتەکەی نەجمەدین ئەربەکان”
پاش هەڵوەشاندنەی پارتەکە لە هەشتاکاندا ماوەیەک لە سیاسەت دابڕاوە
لە نەوەدەکاندا بووەتە ئەندامی پارتی رەفاهـ و دواتریش پۆستی سەرۆکی گەورەشارەوانی ئەستەنبوڵی وەرگرتووە
ساڵی 1998 بەهۆی بڵاوکردنەوەی شیعرێکی ئاینییەوە دەستگیردەکرێت
سەرەتاکانی 2000 لەگەڵ هەندێک کەسایەتی دیکەدا پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) دادەمەزرێنن
ساڵی 2002 هەڵبژاردنەکانی تورکیا دەبەنەوە
ساڵی 2003 بە بەهێزیی دێتە نێو گۆڕەپانی سیاسەتەوە و دەبێتە سەرۆکی ئاکەپە و سەرۆکوەزیرانی تورکیا
لەوکاتەوە لە لوتکەی دەسەڵاتدایە و ئێستاش سەرۆککۆماری تورکیایە
کەماڵ کلچدارئۆغلۆ
ساڵی 1948 لە دەرسیمی باکوری کوردستان لەدایکبووە
هەندێک دەڵێن عەلەوی تورک و هەندێکیش دەڵێن عەلەویەکی کوردە
لە گەنجیدا لە ریزەکانی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)دا کاری کردووە
ساڵی 2002 لەسەر لیستی جەهەپە بووەتە پەرلەمانتاری ئەستەنبوڵ
ساڵی 2012 بووەتە جێگری سەرۆکی رێکخراوی سۆسیالیست ئینتەرناشناڵ
ساڵی 2009 خۆی بۆ سەرۆکشارەوانی ئەستەنبوڵ هەڵبژارد بەڵام سەرنەکەوت
ساڵی 2010 بووە سەرۆکی جەهەپە و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە