76
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- ئۆتۆمبێل گەورەترین هۆکاری پیسبوونی ژینگەیە لە عێراق
- پەرلەمانتارانی عێراق داوا لە حکومەت دەکەن بە زوویی پرۆژەیاسای بودجە بنێرن
- ئەندامانی تیمی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق هەریەکەیان بە “تیروپشک” پارچە زەوییەکی 200 مەترییان لە بەغداد وەرگرت
شەرقولئەوسەت
- هەزاران خوێندکاری کچ لە 25 پارێزگای ئێران ژەهراوی بوون “هێشتا هۆکارەکەی روون نییە”
- هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکان ناڕەزایی هاوڵاتیانی عێراقی لێدەکەوێتەوە
- ئەمریکا “بەشار ئەسەد” بە ئەنجامدانی تاوان دژی مرۆڤایەتی تۆمەتباردەکات
عەرەب
- وڵاتانی کەنداو هاوکاریی تورکیا دەکەن بۆ دەرچوون لەو قەیرانەی تووشی بووە
- زانکۆکانی ئەفغانستان تەنها بۆ کوڕانە “کچان بەبێئومێدیی لە ماڵەوە دادەنیشن”
- پشت بەستن بە دراوی ئەمریکی هەژارییەکی قوڵی لە لوبنان بەرهەمهێناوە
قودسی عەرەبی
- زیادبوونی حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان لە نێو گرتووخانەکانی عێراقدا مشتومڕی ناوەتەوە
- وشکەساڵی هەڕەشە لە دەیان هەزار خێزانی باشووری عێراق دەکات
- داوای عەسائیبی ئەهلی حەق داوا لە پەرلەمان دەکات بانگێشتی فوئاد حسێن بکەن
رۆژنامە تورکییەکان
سوزجو
- هاوپەیمانیی گەل لە کۆتاییدا کاندیدەکەی راگەیاند
- سەرۆکی پێنج پارتەکەی دیکەی نێو هاوپەیمانیی گەل دەبنە یاریدەدەری کلچدارئۆغلۆ
- ئەردۆغان جەختی لەسەر 14ی ئایار کردەوە بۆ رۆژی هەڵبژاردنەکان
سەباح
- ئەردۆغان: لە دوو مانگدا 100 هەزار کۆنتەینەر بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزە دابین دەکرێن
- ئەمریکا و ئەوروپا رێگری لە کۆبوونەوەی سێ قۆڵیی “ئەردۆغان، پوتین و زێلینسکی” دەکەن
- لە ناوچە زیانلێکەوتووەکانی بومەلەرزە قوتابخانەی کاتی دروستدەکرێت
ئەڤرەنسەل
- هاوسەرۆکی هەدەپە: چاوەڕێی کلچدارئۆغلۆ دەکەین سەردانمان بکات
- لە ناوچەی ئارسوزی هاتای دوای مانگێک لە بومەلەرزە 70 چادر بەسەر زیانلێکەوتوواندا دابەشدەکرێن
- لە دوو مانگدا لە تورکیا نرخی گۆشتی سوور 50٪ بەرزبووەتەوە
یەنی ئوزگور پۆلیتیکا
- سەرۆکی کۆمەڵەیەکی بەرگریکردن لە مافی منداڵان: لە ناوچە زیانلێکەوتووەکان نزیکەی هەزار منداڵ بێسەروشوێنن
- ژمارەی ئەو باڵەخانانەی لە بومەلەرزەکاندا زیانیان بەرکەوتووە گەیشتە 227 هەزار باڵەخانە
- 14 سەندیکای پارێزەران پشتگیریی خۆیان بۆ یانەی ئامەد دەربڕی “پاشئەوەی لە بۆرسا هێرشکراوەتە سەر یاریزانانی یانەکە”
رۆژنامە فارسییەکان
ئیتلاعات
- سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی: لێکۆڵینەوە لە ژەهراویبوونى خوێندکاران دەکەین
- لە ئێران پرۆسەی چاندنی ملیارێک نەمام دەستیپێکرد
- لێبوردنە گشتییەکەی خامنەیی 80 هەزار کەس دەگرێتەوە
جمهوری ئیسلامی
- ئێران سزای سێدارەی بەسەر شەش ئەندامی بزوتنەوەی خەباتی عەرەبی ئێرانیدا سەپاند
- “ئاگرکەوتنەوە” لە کەمپێکی پەنابەرانی رۆهینگیا 12 هەزار موسڵمان ئاوارە دەکاتەوە
- گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: دانوستان لەنێوان تاران و واشنتن بەردەوامە
ئێعتێماد
- گروسی: بە جۆش و خرۆشەوە چاوەڕێی هەنگاوی دیکە دەکەین بۆ چارەسەری پرسی ئەتۆمی ئێران
- وەزیری بەرگریی ئێران: ئێران درۆنی بە روسیا نەداوە و ئەم هەواڵانە بانگەشەی وڵاتانی رۆژئاوایە
- وەزیری بەرگریی ئەمریکا دوای ئوردن سەردانی میسر و ئیسرائیل دەکات
ئافتاب
- هێزی پۆلیس لەبەردەم خوێندنگەکانی ئێراندا جێگیردەکرێن “پاش زیادبوونی حاڵەتەکانی ژەهراویبوونی خوێندکاران”
- ئەگەر هەیە بەشار ئەسەد سەرۆکی سووریا سەردانی مۆسکۆ بکات
- %70ی یەکەکانى نیشتەجێبوون لە ئێران رووبەرەکانیان کەمترن لە 100 مەتر
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گەڵف نیوز
- ئیمارات لەگەڵ 57 وڵاتی دیکەدا نوسینگەیەک بۆ بانکی ئیقلیمی وەبەرهێنانی ژێرخانی ئاسیا دادەمەزرێنن “بە بەهای 100 ملیار دۆلار”
- پاش مانگێک لە بومەلەرزەکە گەورەکانی تورکیا و سوریا “لێقەوماوان پێویستییان بە شوێنی مانەوە” هەیە
- کوەیت دووبارە شێخ ئەحمەد نەواف وەک سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە دەستنیشاندەکاتەوە
چاینە دەیلی
- سەرۆکی چین پشتیوانی خۆی بۆ کەرتی تایبەت دووپاتکردەوە و بەڵێنیدا “باری سەرشانی کۆمپانیاکان کەمبکاتەوە”
- داواکاری گشتیی چین داوای پاراستنی مندالان دەکات لە “تۆڕەکانی ئینتەرنێت”
- بەهۆی بەرزبوونەوەی توشبووانی پەتا بەرپرسانی چین سەنتەری راهێنان دەکەنەوە
هائارێتز
- سەرۆکی ئیسرائیل رێگەنادات هاوپەیمانییەکەی ناتانیاهۆ دەسەڵاتی تەواوی لە دانانی حاکمی شارەکاندا هەبێت
- سوپای ئیسرائیل لە قوڵایی قەیرانی دەستووریی وڵاتەکەدایە
- چوار فەلەستینی “یەکێکیان منداڵە” بەهۆی بەردبارانکردنیان لەلایەن ئیسرائیلییە هاوردەکانەوە برینداربوون
یو ئێس ئەی تودەی
- لە سێ ساڵی رابردوودا ئێف بی ئای ریکۆردی مێژوویی لە دەستبەسەرداگرتنی چەکدا تۆمارکردووە
- لەمەودوا پۆلیسی ئەمریکا لە گەڕان بە دوای منداڵانی ونبوودا سۆراخی منداڵانی سەروو تەمەن 10 ساڵ ناکات
- ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی شەپۆلی سەرماکەی کالیفۆرنیاوە گەیشتە 13 کەس و سەدان هەزار کەسیش بێ کارەبا ماونەتەوە