59
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکان ئارامی دۆخی سیاسی دەشێوێنێت لە عێراق
- لیژنەی پەیوەندییەکانی پەرلەمانی عێراق: هۆکاری نێودەوڵەتی کاریگەرییان بەسەر خزمەتگوزاری ئینتەرنێتەوە هەیە
- عێراق ژمارەیەک رێکاری گرتووەتە بەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسی بومەلەرزە
شەرقولئەوسەت
- سەندیکای رۆژنامەنوسانی عێراق دەچێتە نێو مشتومڕ لەبارەی یاسای “ئازادییەکان”
- وەزیری بەرگری ئەمریکا بەدوای هاریکاریدا دەگەڕێت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- ترەمپ بەڵێن دەدات رێگری بکات لە جەنگی جیهانی سێیەم
عەرەب
- سودانی دەیەوێت لە کۆت و بەندی ئێران دەربچێت لە رێگەی کرانەوەی لەگەڵ عەرەب
- دەسەڵات لە هەرێمی کوردستان بێدەنگی هەڵبژاردووە بەرامبەر پێشێلکاری دژ بە رۆژنامەنوسان
- مستەفا کازمی هۆشداریدەدا لە سیاسەتی تۆڵەکردنەوە لە بەرپرسانی حکومەتی پێشووی عێراق
قودسی عەرەبی
- یەکێتی یادی راپەرین وەک هەلێک بەکاردێنێت بۆ داواکردنی دیالۆگ
- پەرلەمانی عێراق داوا دەکات پەلە بکرێت لە یاسای “لێبوردنی گشتی”
- چین 225 ملیار دۆلار بۆ بەرگری تەرخان دەکات، دووەم گەورەترین بودجەیە لە جیهاندا بۆ بواری بەرگری
رۆژنامە تورکییەکان
ئەڤرەنسەل
- لە بۆرسا هێرشکرایە سەر یاریزانانی یانەی ئامەد و ژمارەیەک یاریزان و لایەنگرانی بریندار بوون
- ژنان لە تورکیا لەئێستاوە دەستیان بە چالاکیەکانیان بەبۆنەی 8ی مارسەوە کردووە
- هاوپەیمانی گەل ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە و بڕیارە کاندیدەکەیان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئاشکرا بکەن
حوریەت
- کرێچیەکان بۆیان هەیە لە خانووە زیان لێکەوتووەکان بچنە دەرەوە و گرێبەستەکان هەڵبوەشێننەوە
- لە تورکیا 24 شار لەسەر هێڵی بومەلەرزە دروستکراون
- کۆبوونەوەکەی هاوپەیمانی گەل کاتژمێر 2ـى پاشنیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت
سەباح
- سەرۆکی پارتی مەملەکەت: زۆر کاندیدی سەرۆکایەتیی، شکست بە ئەردۆغان دەهێنێت
- کەلوپەلی نێو 495 کۆنتەینەر کە بۆ ئەگەری بومەلەرزە لە شارەکانی تورکیا ئامادەکرابوون “دزراون”
- کلچدارئۆغلۆ: 418 ملیار دۆلار لە بودجەی تورکیا دیار نەماوە
یەنی ئوزگور پۆلیتیکا
- هاتای کە بەهۆی بومەلەرزەوە زیانێکی زۆی پێگەیشتووە پێویستی بە ئاوە
- بازرگانەکان بە هەرزان مەڕوماڵاتی گوندنشینانی ناوچە زیانلێکەتووانی بومەلەرزە دەکڕن
- بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوچەی ئیسلاحیەی دیلۆک هاوکارییەکانی خەڵکی بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزە “دزیوە”
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
عەرەب نیوز
- بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، داوای یەکێک لە هاوپەیمانەکانی کابینەکەی بۆ سرینەوەی شاری هەوارا لە کەرتی رۆژئاوا بە “نەشیاو” وەسفدەکات
- “ئێرانی پەراوێزخراو” بەڵێنی تەواوی داوە هەماهەنگیی لەگەڵ ئاژانسی وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتیدا بکات بۆ پشکنینی وێستگە ئەتۆمییەکانی
- کەرتی نانەوتیی سعودیە لە مانگی رابردوودا زۆرترین گەشەسەندنی بەخۆیەوە بینیوە لە ساڵی 2015ەوە
گاردیان
- ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بەنیازە ئەم هەفتەیە یاسایەک رابگەیەنێت بۆ دەستگیرکردن و دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەرانی نایاسایی وڵاتەکەی
- دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا وەک خۆ ئامادەکردنێک بۆ دووبارە بوونەوەی بە سەرۆک دەڵێت من دەبم بە سزا بۆ ئێوە
- شەڕی روسیا و ئۆکراین لەنێو شاری باخموت بەردەوامە و ئۆکراین داوای پشتیوانی زیاتر دەکات
چاینە دەیلی
- شی جینپینگ، سەرۆکی چین داوای بەرەوپێشبردنی کوالیتییەکی بەرزی گەشەپێدانی وڵاتەکەی دەکات
- لەماوەی هەشت ساڵدا چین یەک ژمارە لە رێژی بودجەی وڵاتەکەی بۆ بودجەی بەرگریی زیادکردووە
- بەگوێرەى راپۆرتە میدیایییەکان، منداڵانی کۆچبەر کە لە ناوەڕاستی ئاسیاوە بەبی دایک و باوک گەیشتوونەتە ئەمریکا، خراپ مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت
یو ئێس ئەی تودەی
- دوای دووساڵ لە بوونی بە سەرۆکی ئەمریکا، بردنەسەری بەڵێنەکانی بایدن لەبارەی باشکردنی دۆخی کۆچبەران کورتیان هێناوە
- چاتی زیرەکیی دەستکرد نیگەرانی دروستکردووە بەهۆی ئەوی خوێندکار و مامۆستایان بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانی قوتابخانە بەکاری دەهێنن
- بەهۆی شەپۆلی سەرما و بەفربارینەوە، لە باشوری کالیفۆرنیا، تاوەکو ئێستا 13 کەس گیانیان لەدەستداوە
رۆژنامە فارسییەکان
هەمشەهری
- راپرسیەکی هەمشەهری: 49٪ی خەڵکی ئێران دەیانەوێت سەروو سێ منداڵیان هەبێت
- رەئیسی: ژەهراویکردنی کچە خوێندکاران پیلانی دوژمنە
- ئێران لە بەرهەمهێنانی فستقدا لە پلەی سێیەمدایە لەسەر ئاستی جیهان
ئیتلاعات
- داهاتی نەوتی ئێران دوو ئەوەندە و نیو بەگوێرەی ساڵانی رابردوو زیادی کردووە
- وەزارەتی ناوخۆی ئێران دەست بە پشکنینی باڵەخانەکانی ئەو وڵاتە لە روی کوالێتیدەوە دەکات
- بانکی خوێنی تاران لە قەیراندایە
ئێعتێماد
- 35 رۆژ بەسەر بومەلەرزەکەی خۆییدا تێدەپەڕێت، بەڵام پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە دەستیپێنەکردووە
- لە ماوەی 24 کاتژمێردا زیاتر لە 700 خوێندکاری کچ لە پارێزگای خوزستان ژەهراوی بوون
- مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران هەیە
ئاسیا
- زەوی بەو خانەوادانە دەدرێت کە زیاتر لە چوار منداڵیان هەیە
- 120 هەزار کەس ناویان بۆ کڕینی ئۆتۆمبێلی نوێی بیانی لە ئێران تۆمارکردووە
- مۆڵەت بە 30 ناوەند و ماڵپەڕی یەکترناسینی کچ و کوڕان بۆ هاوسەرگیری دەدرێت