97
زووم:
کلاسیکۆی نێوان مانچستەر یونایتد و لیڤەرپول بەهێزترین یاریی ئەمڕۆی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپایە، کاتێک لە هەفتەی 26ی پریمەرلیگدا روبەڕوی یەکدی دەبنەوە.
لیڤەرپول لەکاتێکدا میوانداریی کلاسیکۆ دەکات، کە چوار یارییە تامی شکستی نەکردووە و خۆی گەیاندووەتە پلەی شەشەمی ریزبەندیی پریمەرلیگ، ئەگەرچی لەسەرەتای وەرزدا دۆخی ناجێگیر بوو.
مانچستەر یونایتدیش بەهەمانشێوە چوار یارییە تامی دۆڕاندنی نەکردووە و ئێستا بە 49 خاڵەوە پلەی سێیەمی خولەکەی گرتووە، بەڵام رەنگە هیوایەکی ئەوتۆی بە بردنەوەی نازناوی خولەکە نەبێت، بەوپێیەی 14 خاڵ لە ئارسناڵی یەکەمی ریزبەندییەوە دوورە.