92
رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقولئەوسەت
- تۆمارکردنی حاڵەتەکانی ژەهراویبوون لە خوێندنگەکانی ئێران لە هەڵکشاندایە
- سودانی لە 100 رۆژی دووەمی دەستبەکاربوونیدا دووبارە هەڵسەنگاندن بۆ کابینەکەی دەکاتەوە
- ململانێکانی “کورسیی سەرۆکایەتی” کارەساتی بومەلەرزەکەی تورکیا پەردەپۆش دەکات
سەباح
- سەرۆکوەزیران: هەڵسەنگاندن بۆ ئەرک و کاری هەموو کەسێک دەکرێت
- کورد داوای رێکەوتنی ستراتیژی لە حکومەتی فیدراڵ دەکات
- عێراق لە مانگی رابردوودا 18 بومەلەرزەی تۆمارکردووە
قودسی عەرەبی
- ترس لە دروستبوونی دیکتاتۆریەتێکی نوێ لە عێراق هەیە “بە پشتگیریی نێودەوڵەتی”
- ئەردۆغان تەنها لە یەک شت دەترسێت: لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن یەک کاندیدی هاوبەشیان بۆ سەرۆکایەتی هەبێت
- هیندستان لە سنووردارکردنی ئینتەرنێتی هاوڵاتییەکانیدا یەکەمی جیهانە
عەرەب
- سودانی هەڵمەتی پاکتاوی دژی “کابینەکەی کازمی” دەستپێکرد
- هەرێمی کوردستان هەوڵی داڕشتنی دەستوورێک دەدات “پێکهاتەکان بپارێزێت”
- “عێراق.. وڵاتی شاعیری مەی ئەبو نەواس” ماڵئاوایی لە مەی دەکات
رۆژنامە تورکییەکان
ئەڤرەنسەل
- ئەمڕۆ ژنان بەبۆنەی نزیکبوونەوەی 8ی مارسەوە لە ئەستەنبوڵ خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن
- هاوپەیمانیی گەل خۆی لە هەدەپە و پارتە سۆسیالیستییەکان نزیکدەکاتەوە
- یەکێتیی پزیشکانی تورکیا هۆشداریی لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لەنێو زیانلێکەوتووانی بومەلەرزە دەدات
سوزجو
- سەرۆکی پارتی کرێکارانی تورکیا: گەل کاندیدی هاوبەشی دەوێت و سەردەکەوێت
- هەدەپە لەبارەی جیابوونەوەی پارتی باش لە هاوپەیمانیی گەل: کەس بێهیوا نەبێت و گوێ بە بانگەشەکان مەدەن
- ئایهان ئاڵتنباش پەرلەمانتاری پارتی باش دەستی لەکارکێشایەوە
بیرگون
- مانگێکە ئاوی خواردنەوەی هاتای چارەسەر نەکراوە، کە بومەلەرزە زیانی زۆری پێگەیاندبوو
- باس لە شاردنەوەی ژمارەی راستەقینەی گیانلەدەستدانی بومەلەرزەکان دەکرێت
- دەمیرتاش بۆ ئۆپۆزسیۆن: پێکەوە سەردەکەوین
حوڕییەت
- داوا دەکرێت ئەو کەسانە بگەڕێندرێنەوە زێدی خۆیان کە بەهۆی بومەلەرزەوە زیانیان بەرکەوتووە
- ئەردۆغان: پێشتر گوتبووم هاوپەیمانیی گەل هەڵدەوەشێتەوە
- هاوڵاتییەکی ئیتاڵی لە ئەسکەندەرۆن گەورەترین کەشتی خستووەتە خزمەتی زیانلێکەوتوونی بومەلەرزەوە
رۆژنامە فارسییەکان
جمهوری ئیسلامی
- ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە رێککەوتن نزیکدەبنەوە
- ئێران و عومان گرێبەستێکی نەوتیی ئیمزادەکەن
- داهاتی رووسیا لە فرۆشتنی نەوت و غاز گەیشتووەتە نیوە
ئیتلاعات
- وڵاتانی رۆژئاوا پرۆسەی دروستکردنی ئۆردوگاکان لەلایەن ئیسرائیلەوە شەرمەزار دەکەن
- رەئیسی: پیویستە ئاژانسی ئەتۆمی لە پرسی ئەتۆمی ئێراندا بێلایەن بێت
- رۆژ بە رۆژ ژەهراویبوونی خوێندکارانی کچ لە شارەکانی ئێران زیاد دەکات
ئێعتێماد
- بەشێک لە خێزانەکان بەهۆی پرسی ژەهراویبوونی خوێندکارانەوە منداڵەکانیان نانێرنە خوێندنگە
- میر حسێن موسەوی سیاسەتمەداری گۆڕانخوازی بەناوبانگ رەوانەی نەخۆشخانە کرا
- پاشینیان: ئازەربایجان دەیەوێت هێرشێکی گەورە لەدژی ئەرمینیا ئەنجام بدات
ئارمان میللی
- یونیسێف داوا دەکات پرسی ژەهراویبوونی خوێندکارانی کچ لە ئێران چارەسەر بکرێت
- دابەزینی بەهای تومەن، نرخی خانووبەرەی زیاتر کردووە
- سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا: ئەروپا پێویستی بە ناتۆیەکی بێ ئەمریکایە
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
ساوس چاینە مۆرنینگ پۆست
- پەرلەمانی چین رێکاریی یاسایی تازە دەگرێتەبەر بۆ خۆدەربازکردن لە سزاکانی ئەمریکا و ئەوروپا
- داوا لە پەرلەمانتارانی هۆنگ کۆنگ لە چین دەکرێت رۆڵی کارا ببین لە “گەشەپێدانی پرۆژەی پێکەوەبەستنی 11 شاری کەنار دەریا لە وڵاتەکە”
- وڵاتانی جیهان لەسەر “پەیماننامەی زەریاکان” بۆ پاراستنی ژینگە و ژیانی نێو زەریاکان رێککەوتن
هائارێتزی ئیسرائیلی
- خۆپیشاندان لە دژی ناتانیاهۆ ریکۆردی تۆمارکرد “180 هەزار کەس لەسەر شەقام بوون”
- پۆلیسی ئیسرائیل بنکەکانی نەهێشتنی تاوان لە نێو گەڕەکە عەرەبەکاندا دادەخات
- سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی دەڵێت “چاوەڕوانی گفتوگۆی باش دەکرێت لەگەڵ ئێراندا”
عەرەب نیوزی سعودی
- پاش ژەهراویبوونی دەیان خوێندکار لە شارە جیاوازەکانی ئێران “خۆپیشاندان سەرهەڵدەداتەوە”
- دوای ساڵێک لە هێرشی بەرفراوانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی رۆژئاوا “هێزەکانی ئەو وڵاتە روبەڕووی دۆخێکی مەترسیدار دەبنەوە”
- سعودیە ژمارەیەک کارمەند بە تۆمەتی بردنەدەرەوەی دراوی بیانی و ڤیزای ساختە دەستگیردەکات
ۆڵ ستریت جۆرناڵ
- بایدن “میدالیای شەرەف” دەبەخشێتە عەقیدێکی خانەنشینی سوپای وڵاتەکەی “لە جەنگی ڤێتنامدا رۆڵی کاریگەری هەبووە”
- داتاکانی ئەمریکا، چین و ئەوروپا دەریدەخەن “ئابووریی جیهان لە ئاستێکی بەهێزدایە”
- سەرباری گەمارۆدانی لەلایەن رووسیاوە “فەرماندەیەکی باڵای ئۆکراین سەردانی باخموتی کردووە، وەکو ئاماژەیەک بۆ هەبوونی هێزی وڵاتەکەی لەو ناوچەیە”