30
زوومی رۆژئاڤا:
جارێکی دیکە بەلەمێکی پەڕینەوەی کۆچبەران بەرەو ئەوروپا لە نزیک کەناراوەکانی لیبیا نقوم بوو، کە زۆرینەی سەرنشینەکانی کوردی رۆژئاڤا بوون.
جیهاد نەبۆ، زوومی رۆژئاڤا دەڵێت، بەلەمەکە زیاتر لە 25 کۆچبەری هەڵگرتبوو، شەوی رابردوو لە نزیک کەناراوەکانی لیبیا و لە رێگەیاندا بەرەو ئیتاڵیا نقوم بووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی زوومی رۆژئاڤا، 16 کۆچبەری سووری لە رووداوەکەدا خنکاون، کە 12 کەسیان خەڵکی کۆبانێ بوون، نۆ کۆچبەریان ئەندامی یەک بنەماڵە بوون.